|
|
|
|
|
ئێران ده‌یه‌وێ به هێرشی کوردستان ناوچ ڕاپۆرتهههوال : مه‌سعوود حه‌قیقه‌ت فه‌ر(مه‌ناف): ئامانجی ئێران له هێرش بۆ سه‌ر کوردستان ته‌نیا به‌ره‌نگاری گه‌ریلاکانی پژاک و پ.ک.ک نیه، به‌ڵکو ئێران ده‌یه‌وێ به‌م بیانوویه دامه‌زراندنی بنکه‌ی سه‌ربازی، مینڕێژی له سنوور، ره‌وانه‌کردنی تانک و زرێپۆش و هێزی سه‌ربازی و تۆپ و کاتیۆشا و چه‌کی قورس، پێش به هێرشێکی چاوه‌ڕوانکراوی ئه‌مریکا له کوردستانه‌وه بگرێت و هه‌روه‌ها هه‌رێمێکی ئاسایشی پارێزراو (تامپۆن) پێک‌بێنێت و یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانیش له‌م پیلانه ئاگاداره.
ئاژانسی فوارت به‌م شێوه په‌رده له سه‌ر ئامانجه‌کانی ئێران و ورده‌کاری ئۆپێراسیۆنی ده‌ره‌وه‌ی سنووری ئێران و هێرشی سپا بۆ سه‌ر کوردستان له زمانی به‌رپرسێکی سه‌ربازی ئێرانه‌وه ئاشکرا ده‌کات: له میانه‌ی مانگی حه‌زیران دا وه‌فدێکی پێکهاتوو له به‌رپرسانی سه‌ربازی، ده‌زگای هه‌واڵگری و به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا سه‌ردانی تاران ده‌که‌ن و ئه‌گه‌رچی به ڕهوڵهت ئامانج سه‌ردانێکی ئاسایی و بازرگانی ده‌بێت، به‌ڵام له نێوان تاران و ئه‌نقه‌ره په‌یمانێک ده‌به‌سترێ که چۆن دژ به پ.ک.ک. هاوکاری دوو لایه‌نه بکرێ و دوابه‌وای ئه‌م په‌یمانه دابوو که ئێران ڕازای ده‌بێت که ڕۆژی 16ی تهمووز، "کازم هامانه"ی وه‌زیری نه‌وت، له‌گه‌ڵ جێگری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران و وه‌فدێکی پایه‌به‌رزی سه‌ربازێ دێنه ئه‌نقه‌ره و پاش دانی ئیمتیازی مامه‌ڵه‌یه‌کی مه‌زنی نه‌وت و گاز، له ژێره‌وه‌ش په‌یامنێکی نوێ سه‌باره‌ت به دژایه‌تی کورد و پ.ک.ک ده‌به‌سترێ که ئه‌م یه‌که له لایه‌ن ئه‌مریکاشه‌وه به توندی ئیدانه کرا. حکومه‌تی تورکیا زانیاری پێویست له مهر ئه‌گه‌ری هێرشی سه‌ڕبازی بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان به به‌غداش ڕاگه‌یاندووه و داواش له حکومه‌تی عێراقیش کراوه که ئیزن بدات، فڕۆکه‌کانی تورکیا و به‌ڵکو ئێران، له ئاسمانی ئه‌م، وڵاته‌وه هێرش بکه‌نه سه‌ر که‌مپ و باره‌گاکانی پ.ک.ک و پاش ئه‌م هه‌وڵانه، ئه‌مجاره ئاماده‌کاری ئۆپێراسیۆنێکی سه‌ربازی ده‌ستی پێ‌کرد. سازکردنی هه‌رێمی تامپۆن به‌رپرسێکی سه‌ربازی پایه‌به‌رزی ئێرانی که له ناو ئه‌م هێزانه دایه که له سه‌ر سنووری کوردستان و به مه‌به‌ستی هێرش بۆ سه‌ڕ که‌مپ و باره‌گاکانی پ.ک.ک و پژاک، کۆکراونه‌ته‌وه به ئاژانسی فوارت ده‌ڵێ: ئۆپێراسیۆنه‌که هه‌روه‌ک به ئاشکرایی دیاره، ته‌نیا دژ به پژاک و پ.ک.ک نیه، به‌ڵکو هاوکات پێکهێنانی هه‌رێمێکی ئاسایشی پارێزراو (تامپۆن)ه که هێزی ئێران له سه‌ر سنوور زێده بکات و ئاماده‌کاری بکرێ بۆ هه‌ر هێرشێکی ده‌ره‌کی چاوه‌ڕوانکراو. له چوارچێوه‌ی ئه‌م ئۆپێراسیۆنه‌دا، قه‌ره‌قۆڵ و بنکه‌ی سه‌ربازی کۆنترۆڵی سنووری زۆرتر داده‌مه‌زرێ، تانک و چه‌کی قورس له هه‌رێمه‌که جێگیر ده‌کرێ، له شوێنی پێویست کامێرای ته‌رماڵ، داده‌نرێ، مه‌یدانه‌کانی مین په‌ره‌یان پێده‌درێ و شوێنی زۆرتر مینڕێژی ده‌کرێن و ئه‌مانه‌ش ته‌نیا دژ به گه‌ریلاکانی پژاک و پ.ک.ک نیه، به‌ڵکو بۆ ئاماده‌سازی هێزه‌کانی چه‌کداری ئێرانی دژ به هه‌ر چه‌شنه هێرشێکی ئه‌مریکایه و تورکیاش به هه‌مان شێوه، چه‌ند مانگه ئه‌م ئاماده‌کاریانه‌ی ده‌سپێکردووه. بۆ خوێندنه‌وه‌ی دواترین هه‌واله‌کانی کوردستان و ناوچه سه‌ردانی ئاژانسی مانشێت بکه‌ن: یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ئاگاداره به گوێره‌ی زانیاریه‌کانی تری که ئه‌م به‌رپرسه سه‌ربازیه‌ی ئێران داویه‌تی، یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له‌م پیلانه ئاگاداره و هه‌ر له مانگی حه‌زیران دا، به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ئێران له‌مباره‌وه زانیاری پێویستیان به ده‌زگای ئیستخباراتی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان واته "ده‌زگای زانیاری" داوه و ته‌نانه‌ت داوای هاوکاری ئاشکرا یا شاراوه‌ی ئه‌م ئۆپێراسیۆنهشیان له یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان کردووه و ئێران به‌ڵێنی و پێشنیاریشی به یه‌کێتی داوه که ئه‌گه‌ر دژ به پ.ک.ک هاوکاریان بکه‌ن، هه‌رێمه‌کانی پاراستنی مێدیا که ناوچه‌کانی "ئاسۆس، شه‌هید هاڕون، شه‌هید ئایهان، قه‌ندیل" و شوێنه‌کانی تر، ڕاده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کێتی ده‌که‌ن. به‌ڵام ئێستا زانراوه که حکومه‌تی هه‌رێم به نامه‌یه‌ک ناڕه‌زایه‌تی دژی ئۆپێراسیۆنه‌کان دژ به ئێران ده‌ربڕیوه.
150 تا 200 ئه‌فسه‌ر و عه‌سکه‌ری تورکیاش هاتوونه‌ته ئێران ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر له ده‌روازه‌ی سنووری "گوربولاک" و له ڕێگه‌ی کۆمپانیه‌کانی "ئوڵوسۆی و تاتلیسه‌س"، زیاتر له 150 تا 200 ئه‌فسه‌ر و عه‌سکه‌ری تورک له تورکیاوه ڕه‌انه‌ی شوێنه‌کانی دیاری کراو له ناو ئێران کراون و له شاری وانیش چه‌ندین هێلیکۆپته‌ری شهر که‌ری جۆری کوبرا، که ئاماده‌ی ده‌سپێکی شه‌رن، له کاتی هێرشی زه‌وینی بۆ قه‌ندیل دا، ئاماده‌ن که بچنه بنکه‌کانی دیاری کراو له شنۆ و پیرانشار و به‌شداری شه‌ڕه‌که بکه‌ن. هه‌ر بۆیه‌ش له 10 رۆژی ڕابردوو دا کوژاندنه‌وه‌ی ڕووناکی شاره‌کانی سنووری "به تایبه‌ت شنۆ و پیرانشار" له چه‌ند کاتی دیاریکراو دا، ببو به هۆی گومانی چاودێران، له‌مباره‌وه که له کاته دا جگه له ڕوهانه کردنی هێز بۆ ناوچه، "عه‌سکه‌ری تورک" بۆ حاجی ئۆمه‌ڕان و ناوچه‌کانی تری سنوور گوازراونه‌ته‌وه و به کوژاندنه‌وه‌ی ڕووناکی، ویستوویانه نهدیترێن. ڕۆژی 18ی ئه‌گۆست، به‌رپرسانی سه‌ربازی ئێران و تورکیا له ورمێ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی شاراوه‌یان پێکهێناوه و وێڕای باس و لێکۆڵینه‌وه‌ی ورد سه‌باره‌ت به ورده‌کاریه‌کانی هێرش بۆ سه‌ڕ قه‌ندیل و کوردستان، بریار دراوه که هێزه‌کانی تورک، له ئاسمان و زه‌وینه‌وه، به‌شداری ئۆپێراسیۆنه‌که بن و هه‌ر ئێستاش له هه‌رێمه‌کانی وان، جۆڵه‌مێرگ، شڕنا‌خ و ناوچه‌کانی سنووری له‌گه‌ڵ ئێران و باشووری کوردستان، ئه‌رته‌شی تورکیا ئاماده‌ی هێرشه.
وته‌بێژی هێزی پێشمه‌رگه ره‌تیکرده‌وه که یه‌کێتی نیشتمانی ئاگاداری هێرشه‌کانی ئێران بووبێت پاش ئه‌وه‌ی پاش ئه‌وه‌ی که مانشێت ئه‌م زانیاریانه‌ی سهورویی له هه‌واڵێکی ئاژانسی فوراته‌وه گوازته‌وه وته‌بێژی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان ئه‌م لێدوانانه‌ی به هه‌ڵبه‌سترا و ناڕاست وه‌سفکرد و به یاری هه‌واڵگری زانی. "ئه‌و ته‌سریحه‌ی هاتووه ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی که یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ئاگاداره به‌م شه‌رانه‌ی که ئه‌کرێ، ئه‌مه له بنه‌ره‌ت دا درۆیه و یاریه‌کی هه‌واڵگریه، ئێمه له یه‌که‌مین رۆژه‌وه، وه‌کو حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، ڕای خۆمان به وازحی دیاری کردووه و وتوومانه که ئێمه به هیچ شێوه‌یه‌ک پێوه‌ندیمان به‌م شهر و ئاژاوه نیه، سنووره‌کانی خۆمان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ی دراوسێن، سه‌رتانسه‌ری سنووره‌کان، له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی تورکیا، سووریا، ئێران، پێمان باش نیه، هیچ ڕێکخراوێک، که به‌کاری بێنێ بۆ تێکدانی ئاسایشی ئه‌و وڵاتانی تری که هه‌ن". جه‌ببار یاوه‌ر له‌م لێدوانه‌ی دا بۆ ڕادیۆ نه‌وا هه‌روه‌ها ده‌ڵێت :هیچ پێوه‌ندیه‌ک نیه له نێوانی جمهوری ئیسلامی ئێران و یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ده‌رباره‌ی ئه‌م شه‌ره‌ی که کراوه، ئێمه دژ به تۆپباران کردنی ناوچه مه‌ده‌نیه‌کانین، ئه‌وه ناگونجێ له‌گه‌ڵ ره‌وشی ئینسانی و ئیسلامیش که خه‌ڵکێکی مه‌ده‌نی بێ ئه‌وه‌ی ده‌ستیان هه‌بێت له هیچ مه‌وزووعێکی شهر یان ئاژاوه ماڵ و حاڵیان بسووتێ و ئاواره بکرێن و ره‌ز و باخیان بسووتێن و لایه‌نه سیاسه باڵا |
||