|
|
|
|
|
ئاماده‌کردنی: مه‌سعوود حه‌قیه‌ت فه‌ر ڕۆژنامه‌ی ناوداری فه‌ره‌نسی "لۆمۆند" ئه‌مرۆ له بابه‌تێک دا له بابه‌تێک دا، زێده‌بوونی گووشار بۆ سه‌ر کوردانی ڕۆژهه‌ڵات و درانی سزای له‌سێداره‌دان بۆ ڕۆژنامه‌نووسانی کورد و ڕه‌شه‌کوژی هه‌ر ڕۆژه‌ی کوردان له‌م هه‌رێمه، دانیشتوانی ئاماده‌ی ته‌قینه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری پڕۆتیستۆیی کردووه. له بابه‌ته‌که دا هاتووه " زه‌خت و گووشاری ڕه‌ژیمی مه‌لاکان بۆ سه‌ر کوردان و که‌مه‌نه‌ته‌وه‌کانی تر رۆژ به ڕۆژ په‌ره ده‌ستێنێ، زێد‌بوونی ڕێژه‌ی ئیعدامه‌کان، داخرانی ڕۆژنامه‌و بڵاوکراوه چاپه‌مه‌نیه‌کان و زنجیره‌ی ده‌زگیری و ئاخنینی گرتووخانه‌کان، له نیشانه کانی به‌رچاوی ئه‌م زه‌خته‌ن. ڕۆژ نیه له کوردستان مرۆڤێکی سیڤیل و بێ تاوان به گوله‌ی هێزه‌کانی ئاسایشی نه‌کوژرێ و سه‌رجه‌م ئه‌م فاکته‌رانه رۆژهه‌ڵاتی کوردستانی ئاماده‌ی ته‌قینه‌وه‌یه‌کی پرۆتیستۆیی جه‌ماوه‌ری کردووه. له کاتی هاتنه سه‌رکاری ئه حمه‌دی نه‌ژاده‌وه تا ئێستا، گووشار بۆ سه‌ر که‌مه‌نه‌ته‌وه‌کان و به تایبه‌ت کوردان روو له فراوانی دایه و ترسی سه‌رهه‌ڵدانێکی که‌مه‌نه‌ته‌وه و ئایینیه‌کان، حکومه‌تی تاران، ئازار ده‌دات و کوردان به 6 میلیۆن حه‌شیمه‌ته‌وه یه‌کێک له م گرووپانه‌ن که ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانیان زۆره و تارانیش به توندی به‌ره‌نگاریان ده‌بێته‌وه. "که‌مایه‌تی کورد" سه‌ره‌تا له کاتی ده‌سه‌ڵاتی شاهه‌نشاهی دا و ئه‌مجاره له سه‌ره‌تایی هاتنه سه‌رکاری ره‌ژیمی کۆماری ئیسلامیه‌وه تا ئێستا مه‌زنترین سه‌رهه‌ڵدان و شۆڕشه‌کانی دژ به حکومه‌تی ناوه‌ندی پێکهێناوه و له‌م 3 ساڵه‌ی دواییش دا چالاکیه سه‌ربازیه‌کانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستانیش په‌ره‌ی سه‌ندووه. 31ی ته‌مووزی ئه‌مساڵ، به‌رپرسانی ده‌زگای قه‌زایی ئێران به فه‌رمی ڕایانگه‌یاند که "عه‌دنان حه‌سه‌نپوور و عه‌بدولواحید (هیوا) بووتیمار، دوو ڕۆژنامه‌وانی کورد، سزای له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ر دا سه‌پاوه و به گوێره‌ی "ئاسۆ حه‌سه‌نزاده"، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دێمۆکراتی کوردستان - ئێران باس له‌وه ده‌کات که "به ه ڕۆژنامه‌که ده‌نووسێ: له ئێران ئه‌وه یه‌که‌م جاره که ڕۆژنامه‌نووسێک به سزای ئاوا گران مه‌حکووم ده‌کرێ، حه‌وته‌نامه‌ی کوردی، فارسی، ئاسۆ که له ساڵی 2005 داخراوه، به‌ڵام "عه‌دنان حه‌سه‌نپوور"، لاوی ته‌مه‌ن 27 ساڵه و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی ئاسۆ و هیوا بووتیماری 29 ساڵه، له رۆژی 16ی ته‌موز له لایه‌ن دادگای ئینقلابی مه‌ریوانه‌وه سزای له‌سێداره‌دانیان پێدرا و تاوانه‌که‌شیان "محاربه"، به مانای "شه‌ڕ له‌گه‌ڵ خودا" و "به‌ره‌نگاری چه‌کدارانه دژ به ده‌سه‌ڵاتی ئێران" و "سیخوڕی بۆ وڵاتانی بێگانه" ڕاگه‌یاندرا. به‌ڵام حه‌سه‌نپوور له دیداره‌کانی دا باسی له‌وه کردووه که به توندی له ژێر ئه‌شکه‌نجه دابووه و "حه‌سه‌نزاده" ده‌ڵێ که "وه‌کو هه‌ر کوردێکی تر، عه‌دنانیش وڵاتپارێز بووه، به‌ڵام قه‌ت ئه‌ندامی پارتێکی کوردی نه‌بووه".
ئێران هه‌ڕه‌شه له ڕۆژنامه‌وانانی ره‌خنه‌گر ده‌کات "جه‌لیل ئازادیخاه" سه‌رنووسه‌ری هه‌فته نامه ی "ئاسۆ" تا ڕۆژی داخستنی که له‌مدوایانه‌دا، ده‌زگای قه‌زایی ئێران، لێکۆلینه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به کاره‌کانی ده‌سپێکردبوو، توانیوه‌تی خۆی ڕزگار بکات و له‌مباره‌وه ده‌ڵێت: کۆماری ئیسلامی که ده‌زانێ بافتێکی له‌رزۆکی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه، به هێنانی گووشار بۆ سه‌ر رۆژنامه‌نووسانی بێ دیفاع و سه‌رجه‌م ره‌خنه‌گران له ره‌ژیم ناچار ده‌کات و ناڕاسته‌وخۆ په‌یامیان پێده‌دات که وڵات به‌جێبێبهێڵن. ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئاماده‌ی ته‌قینه‌وه‌یه لۆمۆند هه‌روه‌ها ده‌نووسێ که له به‌رانبه‌ر ئه‌و زه‌خت و گووشارانه‌دا ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئاماده‌ی ته‌قینه‌وه‌یه. 9ی ته‌مووزی 2005، هێزه‌کانی ئینتزامی ئێران، له شاری مه‌هاباد، "شوانه سه‌ید قادر" لاوێکی کوردیان کوشت و پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌ی ته‌رمی شێوێندراوی شوانه، هاوڵاتیان ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان و له‌وکاته‌وه تا ئێستا به‌رده‌وام پاشگه‌ردانی و پێکدادان له نێوان هێزه‌کانی ئه‌منی و خۆپێشانده‌رانی کورد هه‌یه و له زۆربه‌ی کاتیش دا کوژراو و بریند ئه‌گه‌ری ته‌شه‌نه‌کردنی شه‌ڕی شیعه و سونه بۆ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌یه لۆمۆند ده‌نووسێ که رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، پێکهاته‌یه‌که له کوردانی، شیعه، سونه، و ئایینه‌کانی ئیزه‌دی و یارسان و بۆیه ش مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه که شه‌ری شیعه و سونه له عێرق، ته‌شه‌نه‌بکاته رۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش. له‌مباره‌وه، "فه‌رهاد حه‌یده‌ری" ، به‌رپرسی ڕێکخراوی یارسان له فه‌ره‌نسا، به لۆمۆند ده‌ڵێ: هه‌ر له ئێستاوه ده‌کرێ، ئه‌م مه‌ترسیه بیری لێبکرێته‌وه، کۆمه‌ڵگای یارسان له نێوان سونه‌کان و شیعه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ڕۆڵی نێوبژیوان (وه‌کو هێزه‌کانی ئاشتی پارێزی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان) ده‌گێرێ. من خۆشبین نیم، له لایه‌ک شیعه‌گه‌ریه‌کی تۆخ له تارانه‌وه په‌ره‌ی پێده‌درێ و وڵاتانی ده‌وڵه‌مه‌ن به نه‌وتی که‌نداو، جه‌ماعه‌ته ئیسلامیه سونه‌کان ساپۆرتی ماڵی ده‌که‌ن و ئه‌مه‌ش له دواڕۆژ دا کێشه‌ی لێده‌که‌وێته‌وه. سیاسه‌توانێکی کۆنی کوردیش که نه‌یهه‌ویست ناوی ئاشکرا بکرێت، ئاماژه به گوشاری به‌ره‌و زێده‌بوونی تاران و ڕه‌وشی عێراق ده‌کات و ده‌ڵێ: هه‌رجه‌ند زۆربه‌ی کوردانی ئێرانیش وا نیشان بده‌ن که دژ به هێرشێکی سه‌ربازی ئه‌مریکا بۆ ئێرانن، به‌ڵام تاران ئه‌وه باش ده‌زانێ وزۆری لێده‌ترسێ که کوردانی باشوور، پشتیوانی هێرشێکی چاوه‌ڕوانکراوی ئه‌مریکا بۆ ئێران ده‌بن و ئه‌وه‌ش به ئاشکرا له‌به‌ر چاوی ئێرانه. بۆ خوێندنه‌وه‌ی دواترین هه‌واله‌کانی کوردستان و ناوچه سه‌ردانی ئاژانسی مانشێت بکه‌ن: ئه‌م گووشارانه ده‌توانن، به‌شێک له، ڕێگاچاره پێشگیرانانه بن که ده‌وڵه‌تی تاران به‌رانبه‌ر به کوردان گرتوویه‌تیه به‌ر، چونکه کوردانی ڕۆژهه‌ڵات به‌رده‌وام، ئاڵاهه‌ڵگری خواسته نه‌ته‌وه‌یه‌کان له ئێران بوونه و ئازه‌ری، عه‌ره‌ب و تورکمان و به‌لووچه‌کانی ئێرانیشیان هانداوه که داوای مافه‌کانیان له ناوه‌ند بکه‌ن. ڕۆژنامه‌ی ناوداری لۆمۆندی فه‌ره‌نسی ده‌نووسێ که "له‌م دوو ساڵه‌ی دواییدا، له‌م هه‌رێمانه‌ی که که‌مه‌نه‌ته‌وه‌کانی لێ نیشته‌جێن، ئاڵۆزی و پێکدادانی زۆر هاتۆت لۆمۆند ده‌ڵێ: ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد به مه‌به‌ستی پاراستنی ئاسایشی سنووره‌کانی، رۆژی 14ی ئه‌گۆست، سه‌ردانی ئه‌فغانستانی کرد و ڕۆژی دواتریش سه‌ردانی تورکمه‌نستانی کرد تا دژ به تیرۆریسم و به‌ره‌نگاری به‌یه‌که‌وه‌ی ئه‌م کرده‌وانه، هاوکاری وڵاتانی جیران وه‌رگرێ. که‌مه نه‌ته‌وه‌کانی ئێران له ڕوانگه‌ی لۆمۆنده‌وه تورکه‌کانی ئازه‌ری: له ئێران له سه‌تا 25ی هاوڵاتیان تورکی ئازه‌ری و شیعه مه‌زهه‌بن. به گشتی له هه‌رێمه‌کانی باکوور و باکووری ڕۆژئاوای ئێران ده‌ژین و ڕۆژ به رۆژ به ده‌نگی به‌رزتره‌وه داوای په‌روه‌رده به زمانی زگماکی و مافه که‌لتووریه‌کانیان ده‌که‌ن. کورد: به گوێره‌ی ئاماره فه‌رمیه‌کانی ئێراقن له سه‌تا 8ی ها‌ولاتیانی ئێرانین و به‌ڵام ئاماره نافه‌رمیه‌کان ڕێژه‌ی کوردان به زیاتر ده‌زانن و له ڕۆژئاوا و باکووری رۆژئاوایی وڵاتی ئێران نیشته‌جێن. عه‌ره‌ب: ده‌گوترێ که له سه‌تا 3 تا 8ی ئێران پێکدێنن و له سه‌ر سنووری ئێران و ئێراقن و پاش هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رکۆماری له 2005وه تا ئێستا، جه‌ندین ته‌قینه‌وه له‌م شوێنانه هاتوونه‌ته ئاراوه. به‌لوچ: له سه‌ر سنووره‌کانی ئه‌فغانستان و پاکستان ده‌ژین و له سه‌تا 1 تا 3ی ئێرانیه‌کان پێکدێنن و گرووپی جوندولا هه‌ر ئێستا، ماوه‌یه‌که چه‌ندین ته‌قینه‌وه و هێرسی بۆ سه‌ر هێزه‌کانی چه‌کداری ئێرانی پێکهێناوه.
ژێده‌ر: فورات
|
||