|
|
|
|
|
ئاماده‌کردنی؛ مه‌سعوود حه‌قیقه‌ت فه‌ر سه‌ره‌ڕای ئه‌وه که له کوردستان ڕێژه‌ی رۆژنامه‌و و ڕۆژنامه‌وانان به نیسبه‌ت زۆربه‌ی شوێن و وڵاتانی جیهان له ئاستێکی که‌م دایه، به‌ڵام هه‌ر ئێستا "محه‌ممه‌د سه‌دیق که‌بوودوه‌ند"، "ئاکۆ کورد نه‌سه‌ب"، "ئیجلال قه‌وامی"، "کاوه جه‌وانمه‌رد"، عه‌دنان حه‌سه‌نپوور"، 5 رۆژنامه‌وانی کوردن که به تۆمه‌تگه‌لێکی هاوشێوه و بێ بنه‌ما و به‌ڵگه، له گرتووخانه‌کانی کۆماری ئیسلامی دان. ئاکۆ کورد نه‌سه‌ب؛ رۆژنامه‌وانی کورد و هه‌واڵنێری حه‌وته‌نامه‌ی که‌ره‌فتوو که رۆژی 30 پووسپه ر له شوێنی کاره‌که‌ی له نووسینگه‌ی حه‌وته‌نامه‌که ده‌زگیر و پاش ڕاگه‌یاندنی تۆمه‌تباریه‌کان به ناوبراو له لقی 4ی دادگای سنه، بۆ گرتووخانه‌ی ئه‌م شاره گوازراوه‌ته‌وه و ئه‌گه‌ر چی تا ئێستا هۆی گیرانه‌که‌ی ئاشکرا نه‌بووه، به‌ڵام له لایه‌کی تریشه‌وه، ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه و پارێزه‌ره‌کی له ره‌وشی ناوبراو بێ ئاگان.
کاوه جه‌وانمه‌رد: ڕۆژی 26ی سه‌رماوه‌زی ساڵی ڕابردوو له سنه ده‌زگیرکرا. ناوبراو ڕۆژنامه‌وان و له نووسه‌رانی حه‌وته‌نامه‌ی که‌ره‌فتوو بوو و له لایه‌ن لقی 6ی دادگای شۆڕشی ئیسلامی سنه‌وه له 27ی بانه‌مه‌ر به تۆمه‌تی هه‌وڵدان بۆ شێواندنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی ئێران به دوو سال زیندان مه‌حکووم کرا. ئیجلال قه‌وامی؛ ڕۆژنامه‌وانی هه‌وته‌نامه‌ی داخراوی پیام مردم، که له 18ی پووشپه‌ر بانگهێشتی دادگای سنه کراو و پاشان ده‌زگیر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی سنه کراوه، تا ئێستا هۆکاری گیرانی ناوبراو دیار نیه، به‌ڵام قه‌وامی 19ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ به کۆمه‌ڵێک تۆمه‌ت و له‌وانه، هه‌وڵدان دژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به 3 ساڵ زیندان مه‌حکووم کرابوو و تووشی نه‌خۆشی چاوه و ڕه‌وشی ته‌ندروستیشی باش نیه و پێشتریش له ساڵی 1384 چه‌ند مانگ زیندانی کرابوو. محه‌ممه‌د سه‌دیق که‌بوودوه‌ند: سه‌رۆکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان و سه‌رنووسه‌ر و خاوه‌نی حه‌وته‌نامه‌ی داخراوی پیام مردم، که که‌بوودوه‌ند له خه‌رمانانی 1384 به ساڵێک سزای گیران له لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه‌ی کوردستان مه‌حکووم کرابوو و تۆمه‌تگه‌لێک وه‌کو "بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌وڵی دوور له ڕاستی به مه‌به‌ستی شێواندنی بیروڕای گشتی، پێکهێنانی کێشه له نێوان هاوڵاتیان به بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ت و نووسراوه‌ی پێوه‌ست به کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ره‌گه‌زی" خسترابۆ پاڵی و به 5 ساڵیش قه‌ده‌غه‌بوونی کاروباری رۆژنامه‌وانی مه‌حکووم کرابوو. ناوبراو دوو ساڵه ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستانی دامه‌زراندووه، به‌ڵام تا ئێستا چه‌ندین جار ماڵپه‌ره‌که‌یان له لایه‌ن ئێرانه‌وه فیلته‌ر کراوه. عه‌دنان حه‌سه‌نپوور: رۆژ تا ئێستا به هه‌زاران که‌س به‌شداریان له که‌مپه‌ینی ئیمزا له پشتیوانی ناوبراویان کردووه و ڕێکخراوه‌کانی جیهانی مافی مرۆڤ و ڕۆژنامه‌وانی و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌ورووپاییش، لێدوانیان له مه‌حکووم کردنی سزای له‌سێداره‌دان بۆ ناوبراو داوه.
سوهه‌یل ئاسه‌فی؛ ڕۆژی 9ی گه‌لاوێژ، هێزه‌کانی ئه‌منی و ئیتلاعاتی ره‌ژیم هێرش ده‌که‌نه سه‌ر ماڵی "سوهه‌یل ئاسفی"، رۆژنامه‌وان و سه‌رجه‌م دیسکی کۆمپیوه‌ته‌ر و سی‌دی و ده‌ستنووس و کتێبه‌کانی ناوبراو له‌گه‌ڵ خۆی ده‌به‌ن و ڕۆژی 13ی مانگیش بانگهێشتی دادسه‌رای ئینقلابی تاران ده‌کرێت و هه‌ر له‌وێ ده‌زگیر و ڕه‌وانه‌ی به‌ندی 209ی گرتووخانه‌ی ئێڤین له تاران ده‌کرێ و تا ئێستاش نه ڕێگه به دیتنی دراوه و نه هۆکاری گیران و تۆمه‌تباریه‌کانی له لایه‌ن به‌رپرسانی قه‌زایی ئێرانه‌وه به بنه‌ماڵه و پارێزه‌ره‌که‌ی "ئاسفی" ڕاگه‌یاندراوه. فه‌رشاد قوربانپوور؛ 9ی گه‌لاوێژ له ماڵی خۆی ده‌زگیر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی ئێڤین له تاران کراوه و هاوسه‌ره‌که‌ی تا ئێستا توانیویه‌تی جارێک بیبینێ و تۆمه‌ته‌که‌شی به "هه‌وڵدان دژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ڕاگه‌یاندراوه و بۆ ئازادکردنیشی مه‌رجی دانانی 200 میلیۆن تمه‌ن، دراوه که بنه‌ماڵه‌که‌ی توانایی دانی ئه‌م بڕه پاره‌یان نیه. سه‌عید مه‌تین پوور؛ ڕۆژنامه‌وانی هه‌وته‌نامه‌ی یارپاق، هاوکاری رۆژنامه‌کانی خۆجێیی ئازه‌ربایجانی ئێران که ڕێکه‌وتی 5ی جۆزه‌ردان له زه‌نجان ده‌زگیر و ڕه‌وانه‌ی به‌ندی 209ی گرتووخانه‌ی ئێڤین له تاران کرا و هۆکاری ده‌زگیرکردن و تۆمه‌تباریه‌کانی دیار نیه و ڕێگه‌ی دیداری له‌گه‌ڵ پارێزه‌ر و بنه‌ماڵه‌ی نادرێ که بیبینن. سه‌عید محه‌ممه‌دی : (سه‌عید موغانلوو)، نووسه‌ر و شاعیر و سه‌رنووسه‌ری حه‌وته‌نامه‌ی ئازه‌ری یارپاق، له کاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له باکۆی ئازه‌ربایجان، له فڕۆکه‌خانه‌ی مێهرئابادی تاران ده‌زگیر و پاش دانانی بارمته‌ی ماڵی 100 میلیۆن تمه‌نی ئازاد کرا، به‌ڵام په‌ساپۆرتی ناوبراو له لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌منیه‌وه ده‌ستی به‌سه‌دا گیراوه و تا ئێستاش هۆی گیرانه‌که‌ی نادیاره. بۆ خوێندنه‌وه‌ی دواترین هه‌واله‌کانی کوردستان و ناوچه سه‌ردانی ئاژانسی مانشێت بکه‌ن: محه‌ممه‌د حوسێن فه‌لاحیه: هه‌واڵنێری که‌ناڵی ئاسمانی "ئه‌لعاله‌م" که ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی به زمانی عه‌ره‌بی ئێرانه، له سه‌رماوه‌زی ساڵی 1385ه‌وه له زیندانه و ڕێکه‌وتی 9ی بانه‌مه‌ری ئه‌مساڵ له لایه‌ن دادگای شۆڕشی ئیسلامی ئێران له تاران و له پشت ده‌رگاکانی داخراوه، به تۆمه‌تی سیخوڕی، محاکمه و به سێ ساڵ سزای زیندان مه‌حکووم کراوه و ئێستاش له به‌ندی ئه‌منیه‌تی 209ی ئێڤین دایه و جگه له قه‌ده‌غه بوونی دیداری دۆستان، بنه‌ماڵه و پارێزه‌رانی، تووشی نه‌خۆشیه و پێویستی به ده‌رمانی له ده‌ره‌وه‌ی زیندان هه‌یه. عه‌لی فه‌ره‌حبه‌خش: ڕۆژنامه‌وان و کارناسی ئابووری، هاوکاری زۆربه‌ی ڕۆنامه ڕێفرۆمیسته‌کانی وه‌کو "یاس ن‌و، شه‌رق، سه‌رمایه" ده‌کرد و 6ی سه‌رماوه‌زی 85 له کاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئێران له فڕۆکه‌خانه‌ی مێهرئابادی تاران ده‌زگیر کرا و 6ی خاکه‌لێوه به تۆمه‌تی سیخوڕی، به سێ ساڵ زیندان مه‌حکووم و 69 هه‌زار دۆلاریشی سزا بۆ بڕایه‌وه و ڕێکخراوی ڕۆژنامه‌وانانی بێ سنوور پێشتر ناڕه‌زامه‌ندی خۆی له نه‌بوونی مافی ده‌رمان بۆ ئه‌م گیراوه ڕاگه‌یاندبوو. |
||