|
|
|
|
|
نووسینی: مارتین شتاودینگر ئاماژه‌ی وه‌رگێڕی کوردی: محه‌ممه‌د جه‌عفه‌ری سه‌حرارودی، که‌سێک که به‌رپرسیاره‌تیی تێرۆری ساڵی 1989ی وییه‌نی پیته‌ختی وڵاتی ئۆتریشی له ئه‌ستۆ بوو، ئیمڕۆ یه‌کێک له به‌رپرسه باڵاکانی ده‌وڵه‌ت و دیپلۆماتێکی پله‌به‌رزی کۆماری ئیسلامی ئێرانه. حه‌وته‌نامه‌ی ئۆتریشی "پروفایل" له هه‌واڵێکیدا ڕه‌وشی ناوبراوی له کاتی تێرۆری دوکتۆر قاسملووه‌وه تا ئه‌مڕۆ هه‌ڵسه‌نگاندووه و منیش به‌هۆی گرینگیی بابه‌ته‌که و هه‌ندێ زانیاریی نوێی له باره‌ی ئه‌و دیپلۆماته تیرۆریسته تێدایه وه‌رمگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی کوردی. حه‌مید ته‌یموری 7/8/2007 مارتین شتاودینگر ئه‌م دوو وێنه‌یه به جیاوازیینزیکه‌ی 20 ساڵ گیراون. وێنه‌ی یه‌که‌م ڕه‌شوسپییه، که پۆلیسی ئۆتریش له ساڵی 1989 گرتوویه. له وێنه‌ی یه‌که‌مدا پیاوێک ده‌بینرێ که ده‌رد و ئازار به سه‌رو ڕوومه‌تییه‌وه دیاره و هه‌روه‌ها ته‌قه‌ڵه‌کانی شانی چه‌پیشی که دووراوه‌ته‌وه ده‌بینرێ. ماوه‌یه‌ک پێش گرتنی ئه‌م وێنه‌یه، له نه‌خۆشخانه‌ی شاری وییه‌ن، که به هۆی برینداربوونی به چه‌کی گه‌رم تیمار کرابوو، گیراوه. وێنه‌ی دووهه‌میش، وێنه‌یه‌کی ڕه‌نگییه و که‌مێک لێڵه و ده‌توانرێ بووترێ ماوه‌ی گرتنی ئه‌م وێنه‌یه زۆر دوور نییه. پیاوێک به ڕیشی سێ ڕۆژه، زه‌رده‌خه‌نه له سه‌ر لێوانی، به کۆت و کراسێکی پۆشته که یه‌خه‌که‌ی له‌سه‌ر مۆدێلی ده‌وروبه‌رانی مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد، سه‌ره‌ک کۆماری ئێستای ئێران، کراوه‌یه. له وێنه‌ی یه‌که‌م به‌رپرسی تیمی تێرۆر ده‌بینرێ که له ئۆتریش ڕێبه‌ری حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و هه‌ڤاڵانی تێرۆر کرد. وێنه‌کان ئاماژه به‌و به‌رزکردنه‌وه‌ی پله‌و پایه‌ی سه‌یروسه‌مه‌ره‌ی سه‌حرارودی ده‌که‌ن که له ماوه‌ی 20 ساڵی ڕابردوودا ئه‌م پۆستانه‌ی ده‌ست که‌وتووه. هه‌رچه‌ند ئه‌م کابرایه له کاتی تێرۆری وییه‌ن به هۆی گولله‌ی هه‌ڵه‌ی خۆیانه‌وه له کاتی ڕوودانی تێرۆره‌که که‌مێک له مه‌رگ نزیک ببووه‌وه. هه‌بوونی حوکمی گرتنی ناوبراو تاکوو ئێستا له لایه‌ن دادستانه‌وه به‌رده‌وامه، به‌ڵام ده‌وڵه‌تی ئۆتریش هیچ هه‌نگاوێکی جیددی بۆ گرتنی سه‌حرارودی نه‌ناوه و ناوبراو ئه‌مڕۆ یه‌کێک له گه‌وره به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانه. جه‌عفه‌ری سه‌حرارودی به هه‌بوونی ئه‌و پۆسته‌ی که ئێستا هه‌یه‌تی، توانی له مانگی مای 2007دا له‌گه‌ڵ هه‌یئه‌تێکی ئێرانی له کونفرانسی "شرم الشیخ" له وڵاتی میسر، که له‌سه‌ر ڕه‌وشی عێراق پێکهاتبوو، به‌شدار بوو و له به‌رانبه‌ر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئامریکادا دانیشێ. ئه‌مه‌ش له کاتێکدا بوو که ئامریکاییه‌کان چه‌ند مانگێک پێش گرتنی ئه‌م کونفرانسه تێکۆشابوون له ئۆپراسیونێکی تایبه‌تیدا ئه‌م تێروریسته به‌ناوبانگه ده‌سگیر بکه‌ن. سه‌حراروودی له ڕاستیدا مرۆڤێکه چه‌ند ڕووی هه‌یه. دوای ئه‌نجامدانی گه‌ڵاڵه‌ی تێرۆری وییه‌ن به شێوه‌یه‌کی نهێنی و گوماناوی ناردرایه‌وه تاران. کاتێکیش که ناوبراو یه‌کێک له ئه‌فسه‌ره پایه‌به‌رزه‌کانی سپای "قدس" له "قه‌رارگای" ڕه‌مه‌زان، ئۆرگانی پێوه‌ندیدار به سپای پاسداران، بووه وه‌کوو قاره‌مانێک پێشوازی لێ‌کرا. نێوی سه‌حرارودی له ناوچه‌ی ڕۆژئاوای وڵات زه‌مانێک وێردی سه‌ر زمانان بوو، له‌وه ده‌چێ ئێستا هه‌رگیز که‌سێک به‌م ناوه هه‌ر نه‌بووبێ. بۆ خوێندنه‌وه‌ی دواترین هه‌واله‌کانی کوردستان و ناوچه سه‌ردانی ئاژانسی مانشێت بکه‌ن: له تاران ماوه‌ی 2 مانگ له نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌تی سپای پاسداران له ژێر چاودێریدا بوو. پاش ماوه‌یه‌ک به پله‌ی ژه‌نه‌راڵی بۆ کوردستان گه‌ڕایه‌وه. له سه‌ره‌تای ساڵانی 1990 تا ئه‌م دواییانه چه‌ند جار بۆ کرده‌وه‌ی جۆراوجۆری تێرۆریستی ده‌ره‌وه‌ی سنوور، چووه‌ته کوردستانی عێراق. له ساڵی 1996 به‌رپرس و مه‌سئولی ئه‌نجامدانی هێرش بۆ سه‌ر مه‌قه‌ڕه‌کانی حدکا له سنووره‌کانی کوردستان بووه. ده‌وترێ کاتێک هێرشی کردووه‌ته سه‌ر حدکا وتوویه: "به‌و جۆره‌ی که قاسملووم له نێو برد، هه‌مووی ئێوه‌ش له نێو ده‌به‌م". ئۆپراسیۆنی تایبه‌تی: باکوری عێراق (کوردستان)، شاری هه‌ولێر، 11 ژانویه‌ی ساڵی 2007 هێلیکۆپترێکی شه‌ڕکه‌ر له کاتی فڕین به سه‌ر ماڵێکی دوونهۆمی به شێوه‌یه‌کی نۆرماڵ خه‌ریکی فڕین بوو. ئه‌مه‌ش هه‌مان ماڵ بوو که سه‌ربازه ئامریکاییه‌کان له کاتی گه‌مارۆدان و هێرش بردنه ژووری ئه‌م ماڵه ئه‌و پێنج ئێرانیانه‌یان به دیل گرت. له‌م کاته‌شدا ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌بوو گوایا یه‌کێک له گیراوه‌کان جه‌عفه‌ر سه‌حرارودی بووه. به‌ڵام زۆری نه‌خایه‌ند که ئه‌م ده‌نگۆیه به‌درۆ خرایه‌وه و ڕوونیش بووه‌وه که جه‌عفه‌ر سه‌حرارودی له نێو گیراوه‌کاندا نه‌بووه. ئامریکا سه‌حرارودی و هاوکاره‌کانی به ئۆرگانیزه کردن و په‌ره‌پێدان به گرووپه تێرۆریستیه‌کان له عێراق و، دانی یارمه‌تی ماڵی و چه‌کی مودێڕن به‌وانه تاوانبار ده‌کا. له کاتی ئه‌نجامدانی ئۆپێراسیۆنی سه‌ربازانی ئامریکایی، سه‌حرارودی له ماڵێکی تردا بووه له چه‌ند کیلومیتری هه‌مان ماڵ که ئێرانییه‌کانی تێدا به دیل‌گیران. ئه‌م تێرۆریسته به‌ناوبانگه له شاری هه‌ولێره‌وه هه‌مان شه‌و به‌ڕێ ده‌کرێته‌وه بۆ ئێران. حه‌وته‌ی ڕابردوو، حه‌وته‌نامه‌ی "نیوز ویک"ی ئامریکایی، وتووێژێکی له‌گه‌ڵ سه‌حرارودی له پیوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و پێنچ ئێرانییه به‌دیل گیراوانه له هه‌ولێر ئه‌نجامدا. ناوبراو بۆ یه‌که‌مجار ئه‌وه‌ی درکاند: "له جێگایه‌ک خه‌ریکی پشوودان بووین، که ئێمه‌یان ئاگادار کرده‌وه سه‌ربازانی ئامریکایی خه‌ریکی ئۆپه‌راسێۆنن." ناوبراو هاوکات ده‌ڵێ: "بۆ هه‌ڵاتن له‌و جێگایه هیچ په‌له‌م نه‌کردووه" و درێژه‌ی پێده‌دا: "له کاتی ده‌رکه‌وتنی هه‌تاو هه‌ر له‌و ڕێگایه که هاتبووم، گه‌ڕامه‌وه ئێران که ڕێگای هه‌میشه‌یی هاتنی ئێمه‌یه بۆ کوردستان، ته‌نانه‌ت له نێوان ڕێگادا ڕاوه‌ستاین و سوبحانه‌مان خوارد." سه‌حرارودی درێژه ده‌دا به قسه‌کانی و ده‌ڵێ: "ئاماده‌بوونی من له‌وێ به شێوه‌یه‌کی نهێنی نه‌بووه، به‌ڵکو له سه‌ر داوای جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌ره‌ککۆماری عێراق سه‌فه‌رم بۆ کوردستان کردبوو." به‌رز کردنه‌وه و پله و پایه و لێپرسراوه‌تی هه‌یئه‌ته‌کانی زیاتر له 30 وڵاتی جیهان به‌رزکردنه‌وه‌ی پله‌ی محه‌ممه‌د جه‌عفه‌ری سه‌حرارودی وه‌کوو دیپلوماتێک له ڕاستیدا له هێزو توانای سه‌ره‌ککۆماری ئێران، ئه‌حمه‌دی نه‌ژاده‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ. ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بۆ خۆی ئه‌ندامی هه‌مان سپای قودسی سه‌ر به سپای پاسدارانی ئنقلابی ئیسلامی بووه و سه‌حرارودیش له‌وێدا چالاکیی تیرۆریستی نواندووه. حه‌وته‌نامه‌ی به‌نێوبانگی "ئێکۆنۆمیست" له هه‌ڵسه‌نگاندنێکیدا هێزی سپای پاسدارانی به‌رانبه‌ر به هێزی ده‌وڵه‌ت له‌قه‌ڵه‌مداوه که به بێ له‌ئارادابوونی هیچ چه‌شنه هه‌ڵبژاردنێک هه‌موو ئیمکانات و ده‌ستڕاگه‌یشتنی پێویستی به ده‌وڵه‌ت هه‌یه. تاکوو ئێستا چه‌ندین که‌س له ئه‌ندامانی پێشووی سپای پاسداران توانیویانه به که‌ڵکوه‌رگرتن له ده‌سته‌ڵاتی خۆیان، کورسی له مه‌جلیسدا ده‌سته‌به‌ر بکه‌ن. هه‌روه‌ها زۆربه‌ی ده‌زگا ڕه‌سمی و گرنگه‌کانی پڕوپاگه‌نده، هه‌واڵنێری و هه‌واڵگریی ئێران، به‌رنامه و پرۆژه‌ی گه‌وره‌ی ئابووری، (وه‌کوو پرۆژه‌ی لووله‌ی گاز و مێترۆی تاران) له ژێر کونترۆڵی ئه‌م گرووپه دایه. ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا نیشانه‌ی ڕاده‌ی ده‌سته‌ڵات و هێزی ئه‌وانه له ناو ده‌وڵه‌تدا. له ماوه‌ی ده مانگی هه‌وه‌ڵی سه‌ره‌ککۆمار ئه‌حمه‌دی نه‌ژاددا، به‌ربه‌ڵاویی پرۆژه‌ی ژێر ده‌سته‌ڵاتی سپای پاسداران له 2 میلیارد دولاره‌وه بۆ 12 میلیاراد دولار به‌رز بۆ‌ته‌وه. لێکۆڵه‌ری بواری ئابووری، سه‌عید لیلاز له وتووێژێکیدا بۆ حه‌وته‌نامه‌ی "ئێکۆنۆمیست" ئاماژه‌ی به‌م گرووپه داوه و ده‌ڵێ: "ئه‌وانه هه‌مان که‌سانن که "ئیمتیازاتی" زۆر به‌رزیان هه‌یه و له ڕاستیدا چینێکی کۆمه‌ڵایه‌تی نوێن له ڕێگای هێزی سیاسییه‌وه توانیویانه زۆربه‌ی شاڕه‌گه‌کانی گرنگی ئابووری ئێران بخه‌نه ژێر کونترۆڵی خۆیانه‌وه". به‌شدار بوونی سه‌حرارودی وه‌کوو یه‌کێک له ئه‌ندامانی هه‌یئه‌تی ئێرانی له کۆنفه‌رانسی شه‌رمولشێخ له میسر، له ڕاستیدا گاڵته‌کردنێک به ئامریکاییه‌کان بوو. پاسداری کۆنه‌کاری دوێنێ و دیپلوماتی نوێی ئیمرۆ سه‌حرارودی له‌گه‌ڵ له وتووێژیدا له "نیوزویک" ده‌ڵێ: "ئامریکاییه‌کان که ئاماده‌ی وتووێژ له‌گه‌ڵ ئێران نه‌بوون، شانسێکی زۆر به‌نرخیان له ده‌ستدا. ئێمه له واقیعدا ئاماده‌ین له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ عێراق بۆ دابینکردنی ئاسایش له‌و وڵاته‌دا هاوکارییان بکه‌ین." به‌ڵام ناوبراو به وته‌یه‌کی پڕ له هه‌ڕه‌شه‌وه ده‌ڵێ: "ئه‌گه‌ر ئێمه بمانه‌وێ دژی ئامریکا هه‌نگاو بنێن، باش ده‌زانین چۆن و له چ ڕێگایه‌که‌وه ده‌ست به کار ده‌بین." ئه‌م وتانه‌ی سه‌حرارودی نیشانه‌ی ماهیه‌تی تێرۆریستی ناوبراوه که ته‌نانه‌ت وه‌کوو دیپلوماتێک ناتوانێ ئه‌و کرده‌وه نهێنیانه ڕابگرێ. پێداچوونه‌وه‌یه‌ک له بواری تێرۆریستی کورده‌کان له وییه‌ن له ڕۆژی 13ی جولای ساڵی 1989 له کرده‌وه‌یه‌کی تێرۆریستی‌دا، له لایه‌ن یه‌کێک له تیمه‌کانی تێرۆری سه‌ربه کۆماری ئیسلامیی ئێران که جه‌عفه‌ر سه‌حرارودی به‌رپرسی بوو، ڕێبه‌ری حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران د. قاسملوو و هاوڕێیانی تیرۆر کران. هیوا بارامی نوێنه‌ری حدکا له ئۆتریش ده‌ڵێ: "دوکتۆر قاسملوو ڕێگه چاره‌ی کێشه‌ی کورده‌کانی ئێرانی ته‌نیا له ڕێگای سیاسییه‌و به مومکین ده‌زانی. ناوبراو هیچکات باوه‌ڕی به چاره‌سه‌ریی ئه‌و کێشه‌یه له ڕێگای نیزامییه‌وه نه‌بووه." دوو که‌س له هه‌ڤاڵانی د. قاسملوو له‌و کرده‌وه تێرۆریستیه‌دا گیانیان له‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها سه‌حرارودی به هۆی گولله‌یه‌ک که ڕوو له د. قاسملوو هاویژرابوو، به هه‌ڵه بریندار بوو. له‌گه‌ڵ هه‌بوونی به‌ڵگه‌ی ئاشکرا و نکۆڵی نه‌کردنیشی له لایه‌ن پۆلیس و داموده‌زگای "قه‌زایی" ئۆتریشه‌وه، حوکمی گرتنی سه‌حرارودی و تێرۆریسته‌کانی هاوکاری ده‌رنه‌چووه. به گرتنی دوو ئێرانی له جێگای ڕووداوه‌که و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که به‌شداری کاری تێرۆره‌که‌ش بوون، به ڕوونی دیاره و هه‌ڵسوکه‌وتی پۆلیسیش له کاتی لێکۆڵینه‌وه له‌و تێرۆرانه‌دا نیشان ده‌دا، که ئه‌وانه نه‌ک وه‌ک تا به هۆی گوشاری حکوومه‌تی ئێران بۆ سه‌ر وڵاتی ئۆتریش، تێرۆریسته‌کان توانییان به‌بێ هیچ گرفتێک بۆ ئێران بگه‌ڕێنه‌وه. پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی تێرۆریسته‌کان بۆ ئێران داموده‌زگای قه‌زایی ئۆتریش حوکمی گرتنی ئه‌وانه‌ی ده‌رکرد، به‌ڵام له کرده‌وه‌دا هیچ ته‌ڵاشێکی جیددی له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئۆتریشه‌وه بۆ گرتنی ئه‌م تێرۆریستانه ئه‌نجام نه‌دراوه. و. بۆ فارسی: که‌یومه‌رس شه‌هسه‌واری حه‌وته‌نامه‌ی ئۆتریشی "پروفایل" ڕێنێسانس |
||