|
|
|
|
|
ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان: به گوێره‌ی ئه‌م هه‌واڵانه‌ی که له شار وشارۆچکه‌کانی کوردستانه‌وه به ده‌ستمان گه‌یشتوون، دوێنێ هه‌ینی، 18مین سالڕۆژی تیرۆری دوکتۆر قاسملوو، شاره‌کانی سه‌قز، مه‌هاباد، پیرانشار، شنۆ، سنه، کرماشان، بۆکان و زۆربه‌ی شوێنه‌کانی تری کوردستان له مانگرتنێکی سه‌رتانسه‌ری دابوون و شه‌قامه‌کان جگه له سیخوڕان و هێزه‌کانی چه‌کداری ره‌ژیم که‌سی تری لێنه‌ده‌بینرا. ســــه‌قز : دوێنێ هه‌ینه، ها‌وڵاتیانی شاری سه‌قز، به شێوه‌یه‌کی به‌رفراوان پێشوازیان له بانگه‌ازی مانگرتنی مه‌ده‌نی سه‌رتانسه‌ری کوردستان کرد و سه‌رجه‌م دووکان، بازار، پاساژ، شه‌قام و ناوه‌نده‌کانی جه‌ماوه‌ری شار داخرابوون و شه‌قامه‌کان چۆل ببوون و ته‌نانه‌ت به گوێره‌ی هه‌واڵه‌کان، شۆفیران و خاوه‌ن ئۆتۆمۆبیله‌کانیشی ته‌ڤلی مانگرتنی گشتی ببون، به‌ڵام هێزه‌کانی ره‌ژیم بۆ چاوترسێن کردنی هاوڵاتیان و سه‌رکوتی هه‌ر چه‌شنه خۆپێشاندانێکی پرۆتیستۆیی له شه‌قام و شوێنه هه‌ستیاره‌کان جێگیرببوون و گاردی دژه شۆڕش خۆی ده‌خسته به‌رچاو، سه‌ر له به‌یانی هه‌مان رۆژیش دوو هێلیکۆپته‌ری شه‌ڕکه‌ر له سه‌ر ئاسمانی شار سووڕانه‌وه و هه‌ولی ترساندنی خه‌لکیان دا. مـــه‌هاباد: له شاری مه‌هاباد، که به‌رده‌وام، پێشه‌نگی هه‌ر چ لاوان له خۆپێشاندانه‌که دروشمی "بژی قاسملوو"، "قاسملوو قاسملوو، ڕێگه‌ت درێژه‌ی هه‌یه"، "بژی حدکا" و "بناوی به‌ڕزی پێشمه‌رگه، دوژمن دێنێته له‌رزه"، وتراوه‌ته‌وه و پاش ئه‌وه‌ی هێزێکی چه‌کداری زۆری ره‌ژیم هێرش، ده‌کات، لاوان بڵاوه‌ی ده‌که‌ن و له گه‌ره‌که‌کانی مه‌نبه‌ع و خانه‌قا ، چه‌کدارانی ده‌وله‌ت به گوله‌ی ساچمه، شووشه‌ی ماڵان ده‌شکێنن و چه‌ند لاویش بریندار ده‌که‌ن. پیرانشــــار: له سه‌رجه‌م ناوچه و کۆڵانه‌کانی شاری پیرانشار، دروشمی پرۆتیستۆیی له مه‌ر مه‌حکووم و شه‌رمه‌زار کردنی تیرۆریسمی حکومه‌تی ئێران نووسرابوو و هاوڵاتیان به مه‌به‌ستی پڕۆتیستۆی تیرۆری دوکتۆر عه‌بدوڵڕه‌حمان قاسملوو، شه‌قام و دووکان و بازاره‌کانیان چۆلکرد و ئه‌مه‌ش بوو به هۆی سه‌رسورمانی میوانه بیانیه‌کانی غه‌یره کرد که بۆ کرینی شتوومه‌ک هاتبوونه بازارچه‌کانی ئه‌م شاره و مانگرتنی گشتی ئه‌م شاره‌شی به چری گرته‌وه. هه‌روه‌ها لاوانی کورد ڕێگه‌ی نێوان نه‌غه‌ده و پیرانشاریان به وێنه‌کانی دوکتۆر قاسملوو و پێشه‌وا قازی و شه‌هیدانی تری کوردستان و دروشم ونووسراوه‌ی پڕۆتیستۆیی ڕازاندبۆوه و ده‌گوترێ که له شارۆچکه و ئاوایه‌کانی پیرانشار وه‌کو، په‌سوێ، خورینج، گرتکشانه و جه‌ڵدیانیش، هاوڵاتیان به‌شداریان له‌م بزووتنه‌وه مه‌ده‌نیه کردووه.
بــــۆکان: شاری بۆکانیش وه‌کو شاره‌کانی تری رۆژهه‌لاتی کوردستان دوێنێ له مانگرتنی ته‌واو دابووه و به پێی زانیاری هه‌واڵنێرمان له بۆکان، دووکان و بازار و پاساژ و ناوه‌نده‌کانی قه‌ره‌باڵغی شار چۆل بوون و سه‌رجه‌م ئۆتۆمۆبیله‌کانی هاتووچۆی گشتی و شۆفیرانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی شارتیش ته‌ڤلی مانگرتنه‌که بوونه و به تایبه‌ت له بازاره‌کانی سه‌ر شه‌قامی " ئینقلاب، مه‌وله‌وی غه‌ربی، بلواری کوردستان، چوارڕێیانی ئه‌سکه‌نده‌ری، چواڕڕێیانی شاره‌داری، کۆنه بازار و شه‌قامی سه‌قز" مانیان گرتووه و داخراوه بوونه و تیرۆری دوکتۆر قاسملوویان شه‌رمه‌زار و ئیدانه کردووه. سنـــــه: له شاری سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانیشه‌وه، هه‌والمان پێ گه‌یشت که دوێنێ، زۆربه‌ی تاخ و گه‌ره‌که‌کانی ئه‌م شاره و ناوه‌نده‌کانی ئابووری و دووکان و بازاره‌کان داخراون و هاوڵاتیان پێشوازیان له مانگرتنی گشتی له کوردستان کردووه و ته‌نانه‌ت به گوێره‌ی هه‌ندێک زانیاری له چه‌ند شوێنی شار، له نێوان هێزه‌کانی سپایی پاستارانی ره‌ژیم که شاریان ته‌نیبوو و لاوانی کورد، شه‌ڕ و پێکدادان هاتۆته ئاراوه و چه‌ند جاریش بۆ چاوترسینی هاوڵاتیان، هێلیکۆپته‌ڕی شه‌ڕکه‌ری ره‌ژیم له بنکه سه‌ربازیه‌کانه‌وه هه‌ستاون و له سه‌ر شار سووڕاونه‌ته‌وه. بۆ خوێندنه‌وه‌ی دواترین هه‌واله‌کانی کوردستان و ناوچه سه‌ردانی ئاژانسی مانشێت بکه‌ن: شنــــۆ: له شاری شنۆش، وه‌کو زۆربه‌ی شاره‌کانی تری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان هاوڵاتیان، به‌شداری مانگرتنی گشتی بوون، دووکان و بازاره‌کان داخران، ئۆتۆمۆبیله‌کان له شه‌غامه‌کان نه‌ده‌بینران و لاوان له جه‌ندین شوێنی شار چالاکی نووسینی درووشم و بڵاوکردنه‌وه‌ی وێنه‌ی شه‌هیدانیان ئه‌نجام دا و هێزه‌کانی ره‌ژیمیش که له چه‌ند ناوه‌ندی ئه‌منی و بنکه‌ی سه‌ربازی شار مۆڵ درابوون، هیچ دژکرده‌وه‌یه‌کیان له به‌رانبه‌ر ئه‌م چالاکیه مه‌ده‌نی و پڕۆتیستۆییه پێ نه‌کرا. له سه‌قز، مه‌هاباد، پیرانشار، سنه، شنۆ، بۆکان، مه‌ریوان و بانه‌ش، ها‌وڵاتیانی کوردستان بۆ پڕۆتیستۆکردنی تیرۆری دوکترۆ قاسملوو و ڕیسواکردنی کۆماری ئیسلامی و وه‌ڵام دانه‌وه به بانگه‌ازی حدکا، بۆ کوژاندنه‌وه‌ی ڕووناکی ماڵه‌کانیان، شه‌وی ڕابردوو کاتژمێر 10 تا 10.05 خوله‌ک، گڵۆپ و ڕووناکی ماڵه‌کانیان کوژراندۆته‌وه و له سه‌ر ماله‌کان دروشمی شۆڕشگێرانه و پڕۆتیستۆییان سه‌رداوه و داوایان له ها‌وڵاتیانی تریش کردووه که به‌شداری له‌م چالاکیه بکه‌ن. له مه‌هابادیش هاوئاهه‌نگی و یه‌کده‌نگی سه‌قز بۆ ئه‌م چالاکیه پڕۆتیستۆیانه مۆراڵی خه‌ڵکی به‌هێزتر کردووه و بۆته مایه‌ی خۆشحاڵی هاوڵاتیان.
کوردستان میدیا، |
||