|
|
|
|
|
ئا: مه‌سعوود حه‌قیقه‌ت فه‌ر (مه‌ناف) ڕێکخراوی هه‌واڵنێرانی بێ سنوور، له ڕاپۆرتێک دا به گیرانی 6 ڕۆژنامه‌وان، ئێرانی به گه‌وره‌ترین زیندانی ڕۆژنامه‌وانانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین وه‌سفکرد و پاس له گووشار و ئازاری ڕۆژنامه‌وانانی سه‌ربه‌خۆ له لایه‌ن به‌رپرسانی ڕه‌ژیمه‌وه ده‌کات. ڕێکخراوه‌که باس له گیرانی " محه‌ممه‌د سه‌دیق که‌بوودوه‌ند، سه‌رۆکی ڕ.م.م.ک، کاوه جه‌وانمه‌رد و عه‌دنان حه‌سه‌نپوور"، دوو ڕۆژنامه‌وانی تری کوردیش ده‌کات که ماوه‌ی زیاتر له 6 مانگه ده‌زگیر و زیندانی کراون و هه‌روه‌ها باس له "سه‌عید مه‌تین پوور و سه‌عید موغانلوی" ئازه‌ری و "محه‌ممه‌د حوسێن فه‌لاحیه و عه‌لی فه‌ره‌حبه‌خش" دوو ڕۆژنامه‌وانی تری ئێرانی ده‌کات. له ڕاپۆرتی ڕێکخراوی ڕۆژنامه‌وانانی بێ سنوور دا هاتووه:
محه‌ممه‌د سه‌دیق که‌بوودوه‌ند، سه‌رۆکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان و به‌رپرسی حه‌وته‌نامه‌ی داخراوی په‌یامی مه‌ڕدۆم، 10ی پووشپه‌ر، له لایه‌ن هێزه‌کانی ئیتلاعاتی ئێرانه‌وه ده‌زگیر و ئه‌ندامانی ده‌زگای ئه‌منی ئێران چوونه مالی ناوبراو و کۆمپیوته‌ر و سی‌دی و به‌ڵگه و کتێب و سه‌رجه‌م نووسراوه‌کانی ناوبراویان له‌گه‌ل خۆبرد و که‌بوودوه‌ندیشیان بۆ گرتووخانه‌ی ئێڤین له تاران ڕاگوازت. ئه‌گه‌رچی هۆکاری گیرانی ناوبراو تا ئێس ئێواره‌ی یه‌کشه‌ممه، 10ی پووشپه‌ر له کاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له شوێنی کاره‌که‌ی که دامه‌زراوه‌یه‌کی ماڵیه، له به‌رده‌رگایی ماڵی خۆی و له لایه‌ن که‌سانێک که جلوبه‌رگی شه‌خسیان له‌به‌ردابوو ده‌زگیر کرا و پاشان هه‌ر له مالی ناوبراو 3 ده‌زگای کۆمپیوته‌ر، 100 جڵد کتێب، سی‌دی، وێنه‌ی بنه‌ماڵه‌یی و به‌ڵگه‌کانی ناوبراویان له‌گه‌ل خۆبرد و ده‌گوترێ که که‌بوودوه‌ندیش ڕه‌وانه‌ی به‌ندی 209ی گرتووخانه‌ی ئێڤین له تاران کراوه. محه‌ممه‌د سه‌دیق که‌بوودوه‌ند، سه‌رۆکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان و به‌رپرسی حه‌وته نامه‌ی داخراوی "په‌یام مردم" بوو و ساڵی ڕابردوو له دادگایه‌کی شاری سنه و به ساڵێک و نیو سزای زیندانی هه‌ڵپه‌سێردراو، 5 ساڵ قه‌ده‌قه‌کران له کاری ڕۆژنامه‌وانی و داخرانی حه‌وت ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستانیش له به‌یاننامه‌یه‌ک دا ڕایگه‌یاند که ماوه‌ی دوو سال، گووشار و زه‌خت و هه‌ڕه‌شه و پێش‌گرتن و سنووردارکردنی چالاکیه‌کانی محه‌ممه‌د سه‌دیقی که‌بوودوه ند نه‌یتوانی ڕێگه له درێژه‌ی ئه‌رکی مرۆڤانه‌ی ناوبراو و ڕێکخراوه‌که له پارێزڤانی ماڤه‌کانی گه‌لی کورد بکات و گیرانیشی ناتوانێ ئه‌م ڕه‌وته و ئه‌م ویسته‌ی بگۆڕێ. هه‌ربۆیه‌ش شۆڕایی باڵایی ڕ.م.م.ک، وێڕای مه‌حکووم کردنی ئه‌م هه‌وڵه وه‌کو هه‌ولی هێنانی گووشار بۆ سه‌ر ڕێکخراوه‌که و سه‌رکوتی چالاکانی پارێزڤانی مافی مرۆڤ، خوازیاری ئازادی ده‌سته‌وبه‌جێ و بێ مه‌رجی که‌بوودوه‌نده و داوا له سه‌رجه‌م هاوڵاتیان، ناوه‌ند و ده‌زگا و دامه‌زراوه و ویژدانه‌کانی ئاگا له ئێران و جیهان ده‌کات له ئاستێکی به‌رفراوان دا خوازیاری ئازادکرانی "محه‌ممه‌د سه‌دیق که‌بوودوه‌ند"، سه‌رۆکی مرۆڤدۆستی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان ببن.
کاوه جه‌وانمه‌رد، ڕۆژی 26ی سه‌رماوه‌زی ساڵی ڕابردوو له سنه ده‌زگیرکرا. ناوبراو ڕۆژنامه‌وان و له نووسه‌رانی حه‌وته‌نامه‌ی که‌ره‌فتوو بوو و له لایه‌ن لقی 6ی دادگای شۆڕشی ئیسلامی سنه‌وه له 27ی بانه‌مه‌ر به تۆمه‌تی هه‌وڵدان بۆ شێواندنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی ئێران به دوو سال زیندان مه‌حکووم کرا. ڕۆژنامه‌وانی سنه‌یی "کاوه جه‌وانمه‌رد"، له لایه‌ن لقی دووهه‌می دادگایی شۆڕسی ئیسلامی سنه‌وه به دوو ساڵ زیندان مه‌حکووم کرا. کاوه جه‌وانمه‌رد، ڕۆژنامه‌وانی سنه‌یی و هه‌واڵنێری حه‌وته‌نامه‌یی "که‌ره‌فتوو"، که ماوه‌ی 7 مانگه له لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشی ره‌ژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر کراوه، له کۆتایی مانگی بانه‌مه‌ڕی ئه‌مساڵ دا بۆ دووهه‌مین جار حوکمی 2 ساڵ زیندانی به‌سه‌ر دا سه‌پێندرا. ناوبراو پێشتر به تۆمه‌تێکی تر به 5 ساڵ زیندان مه‌حکووم کرابوو به‌ڵام دادگایی پێداچوونه‌وه، سزاکه‌ی بۆ 2 ساڵ که‌م کردبۆوه. عهد "ڕۆژی پێنجشه‌ممه ڕێکه‌وتی پێنجی ڕێبه‌ندانی 85ی هه‌تاوی، "عه‌دنان حه‌سه‌نپوور"، ڕۆژنامه‌وانی سه‌ڕبه‌خۆ و چاوه‌دێری سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی، به فێڵ له ماڵی خۆی بانگ ده‌کرێته ده‌ره‌وه و قۆلبه‌ست ده‌کرێ. پاشان هێزه‌کانی ئیتلاعاتی شاری مه‌ریوان، به له ده‌ست دابوونی حوکمی گه‌ران و پشکنینی ماڵه‌که‌ی، که‌لوپه‌لی تایبه‌تی ناوبراو وه‌کو كتيَب و کۆمپیوته‌ر و نووسراو‌کانیان له‌گه‌ڵ خۆ برد. "عه‌دنان حه‌سه‌نپوو" له سه‌ره‌تایی گیرانیه‌وه تا ئێستا ڕێگه‌ی دیتنی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه پێنه‌درابوو. ڕۆژی سێشه‌ممه 22ی جۆزه‌ردان دانیشتنی دادگایی "عه‌دنان حوسێن پوور" له لقی یه‌که‌می دادگایی شۆڕشی ئیسلامی مه‌ریوان و به تۆمه‌تی "سیخوڕی بۆ نێگانه‌کان" به‌ڕێوه‌چوو. "ساڵح نیکبه‌خت" پارێزه‌ری "عه‌دنان حه‌سه‌نپوور" له هه‌واڵێک دا ڕایگه‌یاندبوو که موه‌کیله‌که‌ی به تۆمه‌تی هه‌وڵدان بۆ ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامی (محارب) له ڕێگه‌ی سیخوڕی کردنه‌وه دادگایی ده‌کرێ و ئه‌مه‌ش ته‌نیا به‌م هۆیه بووه که عه‌دنان حه‌سه‌نپوور، له لایه‌ن "داوودی" له ڕادیۆ ده‌نگی ئه‌مر
سه‌عید مه‌تین پوور: ڕۆژنامه‌وانی حه‌وته‌نامه‌ی یارپاق و هاوکاری رۆژنامه‌کانی ناوچه‌ی ئازه‌ربایجانی ئێران، له 5ی جۆزه‌ردانه‌وه له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌ی له زه‌نجان ده‌زگیر و پاش دوو ڕۆژ ڕه‌انه‌ی گرتووخانه‌ی ئێڤین له تاران کراوه و ئێستاش له ژووری تاکه‌که‌سی به‌ندی 209 داگیراون و هۆی گیرانه‌که‌سیان نه‌زانراوه. ناوبراو مافی دیتنی بنه‌ماله و هاوڕێیان و پارێزه‌رانیشی نیه. سه‌عید محه‌ممه‌دی (سه‌عید موغانلوو)، نووسه‌ر و شاعیر و سه‌رنووسه‌ری حه‌وته‌نامه‌ی ئازه‌ری یارپاق، له کاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له باکۆی ئازه‌ربایجان، له فڕۆکه‌خانه‌ی مێهرئابادی تاران ده‌زگیر و پاش دانانی بارمته‌ی ماڵی 100 میلیۆن تمه‌نی ئازاد کرا، به‌ڵام په‌ساپۆرتی ناوبراو له لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌منیه‌وه ده‌ستی به‌سه‌دا گیراوه و تا ئێستاش هۆی گیرانه‌که‌ی نادیاره. بۆ خوێندنه‌وه‌ی دواترین هه‌واله‌کانی کوردستان و ناوچه سه‌ردانی ئاژانسی مانشێت بکه‌ن:
محه‌ممه‌د حوسێن فه‌لاحیه، هه‌واڵنێری که‌ناڵی ئاسمانی "ئه‌لعاله‌م" که ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی به زمانی عه‌ره‌بی ئێرانه، له سه‌رماوه‌زی ساڵی 1385ه‌وه له زیندانه و ڕێکه‌وتی 9ی بانه‌مه‌ری ئه‌مساڵ له لایه‌ن دادگای شۆڕشی ئیسلامی ئێران له تاران و له پشت ده‌رگاکانی داخراوه، به تۆمه‌تی سیخوڕی، محاکمه و به سێ ساڵ سزای زیندان مه‌حکووم کراوه و ئێستاش له به‌ندی ئه‌منیه‌تی 209ی ئێڤین دایه و جگه له قه‌ده‌غه بوونی دیداری دۆستان، بنه‌ماڵه و پارێزه‌رانی، تووشی نه‌خۆشیه و پێویستی به ده‌رمانی له ده‌ره‌وه‌ی زیندان هه‌یه.
عه‌لی فه‌ره‌حبه‌خش، ڕۆژنامه‌وان و کارناسی ئابووری، هاوکاری زۆربه‌ی ڕۆنامه ڕێفرۆمیسته‌کانی وه‌کو "یاس ن‌و، شه‌رق، سه‌رمایه" ده‌کرد و 6ی سه‌رماوه‌زی 85 له کاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئێران له فڕۆکه‌خانه‌ی مێهرئابادی تاران ده‌زگیر کرا و 6ی خاکه‌لێوه به تۆمه‌تی سیخوڕی، به سێ ساڵ زیندان مه‌حکووم و 69 هه‌زار دۆلاریشی سزا بۆ بڕایه‌وه و ڕێکخراوی ڕۆژنامه‌وانانی بێ سنوور پێشتر ناڕه‌زامه‌ندی خۆی له نه‌بوونی مافی ده‌رمان بۆ ئه‌م گیراوه ڕاگه‌یاندبوو.
|
||