|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، هه‌ولێر: "مه‌سعوود بارزانی" له لێدوانێک دا بۆ که‌نالی ئاسمانی EuoroNews باس له‌وه ده‌کات که هێرشێکی چاوه‌ڕوانکراوی تورکیا بۆ کوردستان، ناوچه‌که تووشی فه‌لاکه‌ت ده‌کات و هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان له سه‌ره‌وه و هێزه‌کانی عێراقیش به توندی وه‌لامی هێرشی تورکیا ده‌ده‌نه‌وه. "مه‌سعوود بارزانی" سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له دیمانه‌یه‌ک دا له‌گه‌ل که‌نالی ئاسمانی فره‌زمانی EuoroNews، له وه‌لامی پرسیارێک دا سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری هێرشی سه‌ربازی تورکیا بۆ کوردستان به‌م شێوه ده‌دوێ: ماوه ماوه ئێمه هه‌ڕه‌شه‌ی تورکیامان له‌مه‌ر هێرشی سه‌ربازی بۆ کوردستان گوێ لێده‌بێ، به‌ڵام، ئێمه له سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌ن که باشترین ڕێگه‌چاره‌ی کێشه‌کان دیالۆگه نه‌ک سه‌ر. بارزانی هێرشی تورکیا بۆ کوردستان به "کاره‌سات" وه‌سفده‌کات و له وه‌ڵامی پرسیاری که‌نالی یورۆنیوزیش دا سه‌باره‌ت به مه‌به‌ستی له "کاره‌سات" به‌م شێوه‌یه ده‌دوێ: ناوچه‌که تووشی شه‌ڕێکی مالوێرانکه‌ر ده‌بێت و وڵاتانی تریش ده‌گرێته‌وه. مه‌سعوود بارزانی، هۆشداری ئه‌مه‌ش ده‌داته تورکیا که ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌م وڵاته هێرشی کوردستان بکات، نه‌ته‌نیا کوردستان به‌ڵکو له عێراقیشه‌وه به توندی به‌رپرچی هێرشه‌کانی ده‌درێته‌وه و سه‌باره‌ت به بوونی هێزه‌کانی ئه‌مریکاس له عێراق و ناوچه ده‌ڵێ: نه‌ته‌نیا له ئاستی سیاسیه‌وه به‌ڵکو له باری پڕه‌نسیپ و بنه‌ماش دا بوونی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له ناوچه گرینگیه‌کی تایبه‌تی هه‌یه و سه‌باره‌ت به پێناسه‌کردنی هێزه‌کانی هاوپه‌یمان به هێزی داگیرکه‌ریش ده‌ڵێ "هه‌ڵه‌ی گه‌وره پاش ئازادکردنی عێراق ڕوویدا و بریارنامه‌ی 1483ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان به ده‌سپێکی هه‌ڵه‌که ده‌زانێ که هێزه‌کانی ڕزگاری ده‌ری عێراقی به داگیرکه‌ر وه‌سفکرد”.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی دواترین هه‌واله‌کانی کوردستان و ناوچه سه‌ردانی ئاژانسی مانشێت بکه‌ن:
نێوان عێراق و ئه‌مریکا دا پێویسته په‌یمانێکی دیاریکراو هه‌بێت، هه‌ر که‌س ئه‌رکه‌کانی بزانێ. ئه‌مریکیه‌کان نابی وه‌کو پۆلیس ده‌ت له ژیانی هاوڵاتیانی عێراقی وه‌ربده‌ن". سه‌باره‌ت به ڕۆڵی وڵاتانی بیانی له ئالۆزترکردنی ڕه‌وشی عێراقیش بارزانی له‌م بڕوایه‌دا که "وڵاتانێکی زۆر هه‌ن که کێشه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا هه‌یه و ئه‌م وڵاتانه‌ش ده‌یانه‌وێ خه‌رجی کێشه‌کانیان له‌گه‌ل ئه‌مریکا له مه‌یدانی عێراق و له سه‌ر خه‌ساری عێراق بکه‌ن. بۆیه‌ش چاوه‌ڕوان ناکرێ له ماوه‌یه‌کی کورتخایه‌ن دا کۆتایی به ئالۆزیه‌کان بێت". پێشکه‌شکه‌ری پرۆگرامه‌که ده‌ڵێ "پێش شه‌ڕ، پێشبینی ده‌کرا که عێراق وه‌کو لوبنانی لێبێت و ئه‌مجاره چاوه‌ڕوان ده‌کرێ که لوبنان ببێته عێراقێکی تر؟ ڕای مه‌سعوود بارزانی له‌مباره‌وه جیاوازه و چونکه ده‌ڵێ که پێکهاته‌ی لوبنان له‌گه‌ڵ عێراق به گشتی جیاوازه. مه‌سعوود بارزانی له به‌شێک له لێدوانه‌کانی دا، ده‌ڵ
|
||