|
|
|
|
|
ئا: مه‌سعوود حه‌قیقه‌ت فه‌ر (مه‌ناف) له‌م رۆژانه‌ی دواییدا، ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریکا "CIA" ڕاپۆرتێکی نهێنی بڵاوکرده‌وه که تێیدا ئاماژه به ڕه‌وتی یه‌کگرتوویی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین ده‌کات و نقاشی په‌ره‌سه‌ندنی خواستی پێکهێنانی کوردستانی یه‌کگرتوو و سه‌ربه‌خۆ دێنێته به‌ر باس و ده‌ڵێ که ئه‌گه‌ر کاتی خۆی بێت، ئه‌وا ئه‌مریکا هه‌وڵی ئاسانکاری سه‌ربه‌خۆیی بۆ کوردان ده‌دات له ناوه‌نده‌کانی جیهانی. ده‌زگایی هه‌واڵگری ئه‌مریکا "CIA" چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر چه‌ند ڕاپۆرتی نهێنی خۆی بڵاوکرده‌وه که له به‌شێکی هه‌ره گرینگی ڕاپۆرته‌کان دا زانیاری و لێکۆڵینه‌وه و پیلانڕێژیه‌کانی ده‌یه‌کانی 70، 80 و 90ی زایینی سه‌باره‌ت به ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین به گشتی و کێشه‌ی کورد و خه‌باتی سیاسی و چه‌کداری پارت و لایه‌نه‌کانی کوردستان به تایبه‌ت خستۆته به‌ر باس و کاتی خۆی پێشکه‌شی ناوه‌نده‌کانی بریاری ئه‌مریکایی کردووه. لێره‌دا ئاماژه‌یه‌کی کورت به خاڵه گرینگه‌کانی ئه‌م ڕاپۆرته ده‌کرێ که 19 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر یانی له ساڵی 1988 له 32 لاپه‌ره‌دا سه‌باره‌ت به کوردستان بڵاوی کردۆته‌وه. که‌رکووک، تورکیا، کوردستان له ڕاپۆرتی سی‌ئای‌ئه‌ی دا هاتووه که به‌غدا نیگه‌رانی ئه‌وه‌یه که تورکیا بۆ وه‌ده‌ستهێنانی سه‌رچاوه نه‌وتیه‌کانی که‌رکووک، ئاڵۆزی و خه‌باتی چه‌کداری کوردان بکاته بیانوو و هێرش بکاته سه‌ر که‌رکووک و بیگرێته‌وه. به‌غدا له‌م بڕوایه دایه که تورکیا به پێی ئه‌وه که که‌رکووک، میراتی ئیمپراتۆری عوسمانیه‌کانه، له کاتی ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌لدانه‌وه‌ی شه‌ڕی ئێران و عێراقدا، که‌ڵک له ده‌رفه‌ته‌که وه‌رده‌گرێ و ده‌یگرێته‌وه. سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ئاسته‌مه، به‌لام نامومکین نیه! دوابه‌دوایی ڕاپۆرتی ئاماژه‌بۆکراو دا سه‌رجه‌م ڕێکخراوه‌کانی ئه ئه‌گه‌ر سه‌رجه‌م کورده‌کان، بزووتنه‌وه‌یه‌کی یه‌کگرتوویی هه‌مه‌لایه‌نه پێک‌بێنن - که زۆریش مومکین نیه - رۆژئاوا ناچار ده‌بێت، سیاسیه‌تی خۆی که ساڵه‌هایه پێره‌وی ده‌کات بیگۆڕێ و پێویست ده‌بێ که ئاسانکاری بۆ پێکهاتنی ئاشتیانه‌ی حکومه‌تێکی نه‌ته‌وه‌یی سه‌ربه‌خۆ (کوردستان) بکات. پ.ک.ک، کێشه‌ی کورد له تورکیا له ڕاپۆرته‌که‌دا، 3 لاپه‌ره‌ی ڕه‌شی تێدایه که باس له کێشه‌ی کورد له تورکیا ده‌کات و زانیاری سه‌باره‌ت به چالاکیه‌کانی پ.ک.ک ده‌گرێته‌وه، به‌ڵام به گوته‌ی سی‌ئای‌ئه‌ی به هۆی دژبوونی ئه‌م به‌شه له ڕاپۆرته‌که له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌مریکا، باشتره بڵاونه‌کرێته‌وه، ته‌نیا ئاماژه به‌وه کراوه که چالاکیه‌کانی پ.ک.ک له رۆژئاوایی ئه‌ورووپا خه‌ریکه په‌ره ده‌ستێنێ و ڕێکخستن و شو هه‌ڕوه‌ها ڕاپۆرته‌که ئاماژه به‌مه‌ش ده‌کات که له تورکیاش سه‌رهه‌لدانی کوردان ڕوو له په‌ره‌سه‌ندن و به‌هێزیه. هه‌ربۆیه‌س هاوپه‌یمانی ئه‌مریکا-تورکیا تووسی کێشه و ئاسته‌می زۆرتر ده‌بێت، به تایبه‌ت ئه‌وه که تورکیا داوا له ئه‌مریکا ده‌کات که هێرشی سه‌ربازی بکاته سه‌ر پ.ک.ک و یا ئه‌وه که گووشار و سه‌رکوت دژ به کوردانی خۆی توندتر ده‌کات و بۆ ئه‌مانه‌ش داوای هاوکاری ئه‌مریکا ده‌کات. که‌وابوو بۆ پێش‌گرتن به‌م خواست و هه‌واڵانه‌ی ئه‌نقه‌ره دژ به پ.ک.ک، لازمه تورکیا ناچار بکرێ که په‌ره به ڕێفۆرمه‌کان بدات و پشتیوانی و یارمه‌تی ئه‌م پارته کوردانه بدات که دژ به توندوتیژی و شه‌ڕن.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی دواترین هه‌واله‌کانی کوردستان و ناوچه سه‌ردانی ئاژانسی مانشێت بکه‌ن:
له ڕاپۆرته‌که دا که بزوتنه‌وه‌ی کورد له هه‌ر پارچه به جیا و به ورده‌کاری و تێبینی و به هه‌ولی ده‌زگاکانی هه‌واڵگری ئه‌رته‌ش، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، ده‌زگایی هه‌واڵگری نیشتمانی "سی‌ئای‌ئه‌ی"، ئاژانسی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی ئه‌مریکا "ئێن ئێس ئه‌ی" ئاماده‌کراوه، ورده‌کاری زۆرتریشی سه‌باره‌ت به یه‌کێتی و پارتی، حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، کۆمه‌ڵه و بزوتنه‌وه ئیسلامیه‌کان و رێژه‌ی حه‌شیمه‌تی پارجه‌کانی جیاوازی کوردستانیش تێدایه که لێرده‌دا ته‌نیا ئاماژه به ئه‌ژماری دانیشتوانی کوردستان له ڕوانگه‌ی ڕاپۆرته‌کانی سی‌ئای‌ئه‌ی ده‌که‌ین و زانیاریه‌کانی تر له ده‌رفه‌تێکی تر له داهاتوو دا بڵاویان ده‌که‌ینه‌وه: ڕاپۆرتی ساڵی 1979: تورکیا 4 تا 6 میلیۆن ئێران: 2.8 تا 3.5 میلیۆن عێراق: 2.5 میلیۆن سوریا: 250 تا 350 هه‌زار یه‌کێتی سۆڤیه‌ت: 300 هه‌زار به گشتی: 9.65 تا 12.4 میلیۆن کورد ڕاپۆرتی ساڵی 1988: تورکیا: 7 میلیۆن ئێران: 2.5 میلیۆن سووریا: 500 هه‌زار سۆڤیه‌ت: 100 هه‌زار به گشتی: 12.6 میلیۆن کورد ڕاپۆرتی ساڵی 1992: تورکیا 10 تا 12 میلیۆن ئێران 4 میلیۆن عێراق: 3.4 میلیۆن سووریا: 500 تا 700 هه‌زار لوبنان: 20 هه‌زار ولاتانی قه‌فقاز : 0 به گشتی 18 تا 20 میلیۆن کورد
|
||