|
|
|
|
|
مه‌سعوود حه‌قیقه‌ت فه‌ر(مه‌ناف) سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان "مه‌سعوود بارزانی" که به بانگهێشتی پارله‌مانی ئه‌ورووپا، له بروکسه‌ل بوو، ئاخافتنێکی پێشکه‌ش به ئه‌ندامانی کۆمیسیۆنی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی پارله‌مانی ئه‌ورووپا کرد و جوابی پرسیاره‌کانیی پارله‌مانتارانی سه‌باره‌ت به ڕێفراندۆمی که‌رکووک، تیرۆریسم و هه‌رێمی کوردستان، یاسایی نه‌وت و هتد، دایه‌وه. سه‌ره‌تا مه‌سعوود بارزانی له لێدوانێک دا، کورته باسێکی له سه‌ر ئه‌زموونی دێمۆکراتیکی کوردستان پاش ئازادبوونی عێراق دا و کێشه‌ی ئاسایشی عێراق و له هه‌مان کات دا، ئاسایشی سه‌قامگیری هه‌رێمی کوردستانی هێنایه به‌رباس و پاشان گوێبیسی پرسیاری پارله‌مانتارانی ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی پارله‌مانی ئه‌ورووپا بوو. زیاتر له 10 پارله‌مانتاری کۆمیسیۆنی ده‌ره‌وه‌ی پارله‌مانی ئه‌ورووپا که له ناویان دا، "جه‌م ئۆزده‌میر"ی به ڕه‌چه‌ڵک تورک و "یۆست لاگێندایک"، سه‌رۆکی کۆمیسیۆنی پێوه‌ندیه‌کانی تورکیا و یه‌کێتی ئه‌ورووپاشی تێدابوو. چه‌ندین پرسیاریان ئاراسته‌ی مه‌سعوود بارزانی کرد که به گشتی ناوه‌ڕۆکی پرسیاره‌کان ئه‌مانه بوون:
ڕێفراندۆمی که‌رکووک و ئه‌گه‌ری سازبوونی کێشه و شه‌ری تایفی له‌م شاره مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانیش سه‌ره‌تا له جوابی پرسیاره‌کان و سه‌باره‌ت به بارودۆخی که‌رکووک و ڕێفراندۆمی کۆتایی ساڵ و ماده‌ی 140ی ده‌رباره‌ی که‌رکووک وتی: که‌رکووک شارێکی عێراقیه به ناسنامه‌ی کوردستانی. سه‌ره‌تا ده‌ستێوه‌ردانی هه‌ر لایه‌نێکی ده‌ره‌کی له کاروباری ئه‌م شاره و کردستان مه‌حکووم ده‌که‌ین و ماده‌ی 140ی ده‌ستووری عێراق که له سه‌تا 80ی عێراقیه‌کان ده‌نگیان بۆ داوه و زۆربه‌ی تورکمان و عه‌ره‌به‌کانیش له بارزانی گوتی ئێمه له مێژووی هاوجه‌رخی دا هه‌موو کێشه‌کانمان له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ناوه‌ندی له سه‌ر که‌رکووک بووه و بۆیه به هیچ شێوه چاوپۆشی لێناکه‌ین و ئه‌گه‌ر که‌سانێکی که‌م و بچووکیش هه‌ن که باسی دواکه‌وتنی ڕێفراندۆم ده‌که‌ن، ئێمه ئه‌وه قه‌بوول ناکه‌ین، چونکه که‌سانێکی که ئه‌م داخوازیه ده‌که‌ن، یا به نیسبه‌ت مه‌سه‌له‌که بێ ئاگان یا ئه‌وه که نازانن کورد زه‌ره‌ری تێدا ده‌کات و ئه‌مه‌ش لای ئێمه قه‌بووڵ نیه. مه‌سعوود بارزانی وتیشی که هه‌رکه‌س له نه‌ته‌وه و لایه‌نه‌کانی که‌رکووک ده‌توانێ به ئازادی ته‌واو ده‌نگ بدات و مافی هه‌مووان له‌م شاره پارێزراوه. ناوبراو ڕاپۆرتی گرووپی قه‌یرانی نێونه‌ته‌وه‌ییشی سه‌باره‌ت به بارودۆخی گۆیا مه‌ترسی داری که‌رکووک به ناڕاست وه‌سف کرد و گوتی که جگه له که‌سانێک که پاشماوه‌ی به‌عسی ڕووخاو و کۆمه‌ڵێک تورکمانی سه‌ر به جه‌بهه‌ی تورکمانین که له تورکیاوه پشتیوانی ده‌کرێن، که‌سی تر دژ به ڕێفراندۆمی که‌رکووک نیه. له‌م نێوه‌دا بوو که دیسان "یۆست لاگهندایک"، مافی قسه‌کردنی وه‌رگرت و وتی که "جه‌نابی بارزانی ئێوه چۆن له کاتێک دا که چه‌ندین ڕاپۆرتی جیهانی باس له مه‌ترسی داربوونی که‌رکووک و بارودۆخه‌که‌ی ده‌که‌ن، پێتان وایه که ئه‌مانه ناڕاستن و هیچ ڕیسکێک له‌گۆڕێ دا نیه، بۆ پێداگری له سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی ڕێفراندۆم ده‌که‌ن و ناتانه‌وێ دوا بکه‌وێ و مه‌گه‌ر به حه‌قیقه‌ت ته‌نیا خواست و خه‌ونی ئێوه‌یه که ده‌ڵێن مه‌ترسی له‌م شاره له‌گۆڕێ دا نیه؟ بۆ خوێندنه‌وه‌ی دواترین هه‌واله‌کانی کوردستان و ناوچه سه‌ردانی ئاژانسی مانشێت بکه‌ن:
بارزانی سه‌باره‌ت به‌م یه‌که‌ش وتی که ئایا بۆچی له‌م که‌س و لایه‌نانه ناپرسن که هۆی دواخستنی ڕێفراندۆمی که‌رکووک چیه؟ له‌م ده‌وڵه‌تانه بپرسن چ کێشه‌یه‌ک هه‌یه له سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکووک بۆ کوردستان؟ ئێمه له ئێوه ده‌پرسین، ئه‌ی بۆ حیساب بۆ ده‌نگی 6 میلیۆن کورد ناکرێ، بۆ چاوێک له مێژووی ئه‌م شاره ناکرێ، بۆ حیساب بۆ خواستی 80 له سه‌تی خه‌ڵکی عێراق که ده‌نگی بۆ ئه‌م ده‌ستووره داوه ناکرێ؟ بارزانی له درێژه دا سه‌باره‌ت به که‌رکووک وتی: چ هۆیه‌ک هه‌یه جگه له ناره‌زایه‌تی کۆمه‌ڵێک تورکمان که له جێگه‌ی ئه‌وه‌ی داوایی مافه‌کانی گه‌له‌که‌یان بکه‌ن، ته‌نیا ده‌یانه‌وێ کێشه‌ی کورد و که‌رکووک بشێوێنن و یا هه‌ندێک عه‌ره‌بی پاشماوه‌ی به‌عسی ڕووخاوی به‌ره‌ڵا. کورد بۆ ئه‌مانه مل که‌ج ناکات و ئێمه له سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌ین که ئه‌گه‌ر که‌رکووک نه‌گه ڕێته‌وه سه‌ر کوردستان و ڕێفراندۆم به‌ڕێوه‌نه‌چێت، شهر ساز ده‌بێت نه به عهسکهوه. بارزانی وتیشی که به درۆ ده‌گوترێ که نیو میلیۆن کورد له پارچه‌کانی تری کوردستانه‌وه، هێنراوه‌ته که‌رکووک و ئه‌وه له کاتێک دایه که نفووسی که‌رکووک به گشتی 600 هه‌زار که‌سه و ئه‌ی ئه‌و هه‌مۆ کورده‌ی تر کله کوێ حه‌شار دراوه؟ که‌وابوو زۆر شتی تری له‌م شێوه‌ش ده‌گوترێ که ناڕاسته.
کێشه ی پ.ک.ک و پێوه‌ندیه‌کان له‌گه‌ڵ تورکیا: بارزانی سه‌باره‌ت به کێشه‌ی پ.ک.ک وتی: ئه‌مه کێشه‌یه‌کی سیاسیه و ڕێگاچاره‌ی سه‌ربازی نیه و ته‌نیا به گفتگۆ و ئاشتیانه چاره‌سه‌ر ده‌کرێ. ئێمه ئاماده‌ین که له ڕێگه‌ی ئاشتیانه و دێمۆکراتیکه‌وه، هاوکاری تورکیا بکه‌ین که ئه‌م کێشه چاره‌سه‌ر بکات، به‌ڵام ئه‌مه له پێوه‌ندیه‌کانی ئێمه و تورکیا دا ته‌نیا بیانوویه‌که. که‌س جگه له تورکی ناتوانێ ڕۆڵی هه‌بێت له حه‌لی موشکیله‌ی پ.ک.ک. سه‌باره‌ت به هه‌ڕه‌شه‌کانی تورکیاش وتی: جار جار ئێمه‌ش ئه‌وانه ده‌بیسین به‌لام پێمان وایه که بۆ ناوخۆیی تورکیا و پڕۆپاگه‌نده‌ی ناوخۆییه و جاریش هه‌یه که هیوادارین که ئه‌م هه‌ڕه شانه له ئاستی قسه دا بمێنێته‌وه. ئێستا کات و زه‌مانی هه‌ره‌شه نه‌ماوه و زه‌مان زه‌مانی قه بوول کردنی یه کدی و دیالۆگه. ئێمه هه‌ڕه‌شه و ته‌هدیدی که‌س ناکه‌ین به‌لام هه‌ڕه شهی که‌سیش قه‌بوول ناکه‌ین. ئێمه پێمان خۆشه که پێوه‌ندی دۆستانه‌مان له‌گه‌ل دراوسێکان بێت و ده‌ستی دۆستایه‌تی بۆ هه‌موو لایه‌ک درێژ ده‌که‌ین و ده‌ستێوه‌ردانی هیچ لایه‌نێک قه‌بوول ناکه‌ین. مه‌سعوود بارزانی سه‌باره‌ت به کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکاش گوتی: به بڕوایی ئێمه کشانه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له عێراق کارێکی هه‌ڵه‌یه. چونکه ئه‌وه ده‌بێته هۆی سه‌رهه‌لدانی شه‌ری ناوخۆ و تیرۆریستانیش وا هه‌ست ده‌که‌ن که سه‌رکه‌وتنیان به ده‌ست هێناوه و جگه له‌مانه، ئه‌مجاره شه‌ری تیرۆریستان ده‌گوازرێته‌وه بۆ ئه‌ورووپا و ئه‌مریکاش. بارزانی سه‌باره‌ت به هاوکاری کورد له چاره‌سه‌ری کێشه‌ی ئاسایشی عێراقیشدا جه‌ختی له سه‌ر ئاماده‌یی کورد له‌مباره‌وه کرده‌وه و به مه‌رجێک که لایه‌نه‌کانی به‌رانبه‌ریش ئه‌م یه‌که‌یان بوێ و ته‌نانه‌ت ئێستاش هاوکاریه‌کی له‌م شێوه له به‌غدا هه‌یه. کوردستان و مافی که‌مه‌نه‌ته‌وه‌کانی تر؟ سه‌رۆکی هه‌رێم سه‌باره‌ت به ده‌ستووری کوردستان و مافی که‌مه‌نه‌ته‌وه‌کان له حکومه‌تی هه‌رێمی فێدرالی کوردستان دا وتی که ئێمه فه‌رهه‌نگی پێکه‌وه ژیان و تێکگهیشتنمان هه‌یه و له ده‌ستووری هه‌رێم دا هه‌موو مافێک بۆ که‌مه نه‌ته‌وه‌کان دیاری کراوه و ته‌نانه‌ت ئێمه له به‌غدا، پێداگریمان له سه‌ر ئازادی بیر‌و ڕاو دین و ته‌نانه‌ت مافی تورکمان کردووه و نیگه‌رانیه‌کانی ده‌ره‌وه له‌م پێوه‌ندیه دا ناڕاست و نابه‌جێیه. سه‌باره‌ت به حه‌ڵه‌بجه و ڕه‌وشی ئابووری و ته‌جربه‌ی دێمۆکراسی کوردستانیش ناوبراو وتی" له حه‌له‌بجه به چه‌ند ده‌قه، 5000 که‌س شه‌هید کران، ئێمه له کاتی هاتنه سه‌ر کارمان و کاتێک که کوردستان‌مان وه‌رگرت، 5000 گوندی وێران و 180000 که‌سی ئه‌نفالکراومان وه‌رگرت و بۆیه له بواره‌کانی کاره‌با، ته‌ندرووستی، ڕێگه وبان، خوێندن دا پێویستیمان به هاوکاری و یارمه‌تی به تایبه‌ت ئه‌ورووپا هه‌یه. له جوابی پرسیارێکیش دا سه‌باره‌ت به یاسایی نه‌وت، بارزانی وتی که ئێمه گه‌یشتووینه‌ته ڕێککه‌وتنێک و ته‌نیا ورده‌کاریه‌کانی ماوه و بریار دراوه که به‌رهه‌م و هاورده نه‌وتیه‌کان به یه‌کسان له نێوان سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی عێراق دابه‌ش بکرێ. به‌شێکی تری پرسیاره‌کان سه‌باره‌ت به سه‌ربه‌خۆیی کوردستان، یه‌کپارچه‌یی خاکی عێراق و پێوه‌ندی بارزانی و کوردانی تری کوردستانی مه‌زن بوو.
هه‌رێمی کوردستان و یه‌کپارچه‌یی خاکی عێراق؟ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌مباره‌شه‌وه به ڕاشکاوی گوتی: کورد گه‌لێکه که بێ ئه‌وه‌ی پرس به خۆی بکرێ، دابه‌ش کراوه. ئێمه یه‌ک نه‌ته‌وه‌ین و دڵمان هه‌میشه لای یه‌که. به‌ڵام دیسانیش به هۆی دابه‌شکراوی کوردستانه‌وه، خسوسیاتی جیاوازمان هه‌یه و هه‌ر که‌س شێوازی خه‌باتی جیاوازه و به‌ڵام به مه‌رجی خه‌باتی دێمۆکراتیک و ئاشتیانه. ئێمه پشتیوانی له هه‌موو کوردان ده‌که‌ین و دژایه‌تی خۆشمان به توندوتیژی ڕاده‌گه‌یێنین. سه‌باره‌ت به یه‌کپارچه‌یی خاکی عێراقیش، ئێمه نابینه هۆی پارچه بوونی عێراق. به‌ڵام ئه‌م وه‌زعه‌ی که هه‌یه مه‌ترسی داره. شه‌ری تایفی خه‌ریکه قوول ده‌بێته‌وه و ئێمه نامه‌وێ ببینه به‌شێک له‌مه. ته‌نیا ڕێگه‌چاره سیسته‌می فێدرالیه و مومکین نیه کورد تازه هکومهتێکی مه‌رکه‌زی سه‌ر به یه‌ک لایه‌ن قه‌بووڵ بکات و وه‌کو پێشووی لێبێته‌وه. مه‌سعوود بارزانی وتیشی که یه‌کپارچه‌یی خاکی عێراق پابه‌نده به به‌ڕێوه‌چوونی ده‌ستووری عێراق و فێدراڵیهت. پابه‌ندی به ده‌ستوور، پابه‌ندی کورد به مانه‌وه له‌گه‌ل عێراق. |
||