|
|
|
|
|
مه‌سعوود حه‌قیقه‌ت فه‌ر(مه‌ناف) عه‌بدوڵا گوڵ، ڕۆژی 24ی ئه‌پریل له لایه‌ن ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا وه‌کو نوێنه‌ره‌ی پارتی داد‌و گه‌شه‌ی ئیسلامی AKP، وه‌کو کاندیدایی پارته‌که بۆ سه‌رۆکایه‌تی کۆماری تورکیا هه‌ڵبژێردرا. لێره‌دا کورته‌یه‌ک له ژیانی سیاسی ناوبراو دێته به‌ر باس. "عه‌بدولا گول" له سالی 1950 له شاری قه‌یسه‌ری ناوه‌ندی تورکیا له بنه‌ماڵه‌یه‌کی مام ناوه‌ند دا له دایک بوو و پاشان پاشان هه‌ر له تورکیا کۆلێژی ئابووری کۆتایی پێهێنا و بۆ درێژه‌پێدان به خوێندن چه‌ند ساڵیش له به‌ریتانیا له کۆلێژی ئابووری ده‌رسی خوێند و پاشان گه‌رایه‌وه تورکیا و به هاوکاری تاقمێک له دۆستانی زانکۆی "ساکاریا"یی دامه‌زراند و بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ له زانکۆی شاری ساکاریا وه‌کو مامۆستایی ئابووری، وانه‌ی وته‌وه. عه‌بدولا گوڵ به هۆی ئه‌وه که ده‌رچووی کۆلێژی ئابووری بوو، ماوه‌ی نیزێک به 10 سال له هه‌شتاکان دا نوێنه‌ری تورکیا له بانکی گه‌شه‌ی ئیسلامی له عه‌ره‌بستانی سعوودی بوو و پاشان له ساڵی 1991ه‌وه به فه‌رمی هاته نێو سیاسه‌تی ئه‌کتیڤ له تورکیا. ناوبراو له ته‌مه‌نی 41 ساڵی دا و 1991 له شاری قه‌یسه‌ری وه‌کو نوێنه‌ری پارله‌مان سه‌ربه پارتی ئیسلامگه‌رایی "ڕیفاه" هه‌ڵبژێدرا و بوو به ئه‌ندامی پارله‌مانی تورکیا و پاشان تێپه‌ر کردنی ماوه‌ی 4 ساڵ دیسان وه‌کو نوێنه‌ری پارله‌مان له شاره‌که‌ی و پارتی ڕیفاه هه‌ڵبژێدرایه‌وه و ماوه‌ی چه‌ند ساڵیش وته‌بێژی حکومه‌تی نه‌جمه‌دین ئه‌ربه‌کان بوو. پاش ئه‌وه‌ی که پارتی ریفاه به هۆی بیرۆکه‌ی ئیسلامی خۆی له لایه‌ن دادگایی باڵایی ده‌ستووری تورکیاوه داخرا، عه‌بدوڵا گوڵ چوو بۆ ناو ریزه‌کانی پارتێکی تری ئیسلامی به ناوی "پارتی فه‌زیله‌ت" و له ساڵی 2001 دا و له یه‌که‌مین کۆنگره‌ی پارته‌که(FP) دا خۆی بۆ سه‌رۆکایه‌تی حیزبه‌که کاندید کرد و به‌ڵام به جیاوازیه‌کی که‌م، سه‌رۆکایه‌تی نه‌که‌وته ده‌ست و "ره‌جایی کوتان" بوو به سه‌رۆکی پارته‌که و پاشان به هۆی کێشه‌ی ناوخۆیی حیزبی ناچار ما که FP به‌جێهێلێ و به هاوکاری ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی ئیسلامه‌گه‌را که ئه‌و کات، چالاکی سیاسی لێ قه‌ده‌غه کرابوو، حیزبێکی نوێیان به ناوی "پارتی داد و گه‌شه" دامه‌زرناد که ئه‌ویش بیرۆکه‌ی ئیسلامی تێدا حوکم فه‌رما بوو. له هه‌ڵبژاردنه‌کانی 3ی دێسه‌مبه‌ری 2002 دا وه‌کو نوێنه‌ری حیزبی تازه‌دامه‌زراوی AKP له شاری خۆی بۆ نوێنه‌رایه‌تی پارله‌مان هه‌ڵبژێردرا و پاش ئه‌وه‌ی که له پارله‌مان زۆرینه‌یان به‌ده‌ست هێنا، بۆ دامه‌زراندنی 54مین حکومه‌تی تورکیا ئه‌رکدار کرا و پاش ماوه‌یه‌کی که‌م، پارتی داد‌و گه‌شه به سه‌رۆک وه‌زیرایه‌تی "عه‌بدوڵا گوڵ" و له نه‌بوونی ئه‌ردۆغان به هۆی قه‌ده‌غه‌ی سیاسی دا ده‌وله‌وله‌تی نویی دامه‌زراند و پاش بوڵه‌نت ئه‌جه‌ویت، 4 مانگ و تا نیوه‌ی مارتی 2003 سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا بوو. پاش ئه‌وه‌ی که له مانگی مارت دا قه‌ده‌غه‌ی سیاسی سه‌ر هاوڕێیه‌که" ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان"، کۆتایی پێهات و ناوبراو توانی له شاری سێرت وه‌کو ئه‌ندامی پارله‌مان هه‌ڵبژێدرێ، عه‌بدوڵا گوڵ به پێی بریاری پشووتره‌وه، ئیستفایی کرد و ئه‌ردۆغان بوو به سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا و عه‌بدوڵا گوڵیش وه‌کو وه‌زیری ده‌ره‌وه و جێگری سه‌رۆک وه‌زیر ده‌ستی به کار کرد. عه‌بدوڵا گول له ساڵی 2003وه وه‌یری ده‌ره‌وه‌ی تورکیایه، جێگری سه‌رۆک وه‌زیر و له ناو 3 که‌سی ده‌ست رۆیشووی AKP دایه و ئینگلزیزی به باشی تورکی قسه ده‌کات و ڕۆڵی کاریگه‌ری هه‌بووه له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌که‌ی له‌م سالانه‌ی دواییدا و له به‌م شێوه "عه‌بدوڵا گوڵ"ی 57 ساله، ڕۆژی هه‌ینی 27ی مانگی ئه‌پریل، له یه‌که‌م خولی ده‌نگدانی پارله‌مانی تورکیا که زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی له پارتی خۆیه‌تی، به‌شدار ده‌بێت و به هۆی ئه‌وه که ئۆپۆزسیۆن ئه‌گه‌ری به‌شداری نه‌کردنی له ده‌نگدانه‌کان دا هه‌یه، مومکینه هه‌ڵبژێرانی بۆ سه‌رۆکایه‌تی کۆمار، 4 خول درێژه په‌یدا بکات که ئه‌ویش له رۆژانی 27ی ئه‌پریل و 5 و 9 و 15ی مه‌ی دا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ئه‌گه‌ر کێشه‌یه‌کی چاوه‌روان نه‌کرا و قه‌یرانێکی سیاسی نه‌یه‌ته‌پێش، 16ی مه‌ی، عه‌بدوڵا گوڵ، سه‌رکۆماری یازده‌یه‌مینی تورکیایه.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی دواترین هه‌واله‌کانی کوردستان و ناوچه سه‌ردانی ئاژانسی مانشێت بکه‌ن:
|
||