|
|
|
|
|
مه‌سعوود حه‌قیقه‌ت فه‌ر(مه‌ناف) سه‌رۆکایه‌تی کۆمار له تورکیا هه‌رچه‌ند له لایه‌ن که‌سانێکه‌وه، به پۆستێکی ته‌شریفاتی داده‌نرێ، به‌ڵام له واقیع دا، به‌رده‌وام سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌ڵات و لایه‌نێکی کۆنترۆڵی باری سیاسی ئه‌م وڵاته بووه و کۆشکی کۆماری به پارێزڤانی سیسته‌می لاییک و ئایدیالۆزی که‌ماڵیسم، ناسراوه، به‌ڵام ئه‌مجاره به ئه‌گه‌ری داگیرکرانی ئه‌م پۆسته له لایه‌ن ئه‌ردۆغان و پارته ئیسلامگه‌راکه‌یه‌وه، به بڕوایی تاقمێک له چاودێرانی سیاسی و ئاڕاسته‌کانی ناو پانتایی سیاسی ئه‌م وڵاته، پاشگه‌ردانی و قه‌یرانێکی سیسته‌ماتیک تووشی تورکیا ده‌کات. سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی باڵایی پارته سیاسیه‌کان، سه‌رۆکی ده‌زگایی خوێندنی باڵا، په‌سه‌ند کردنی په‌یمانه نێونه‌ته‌وه‌یی و یاساکانی پارله‌مان، دیاری کردنی سه‌رۆکی دادگایی ده‌ستووری وڵات، دیاری کردنی سه‌رۆکی دادگایی شه‌ویرمه‌ندی باڵا و ئه‌رێ کردنی قه‌راری باڵوێزه‌کانی وڵات و هتد، به‌شێکن له ده‌سه‌ڵاته‌کانی سه‌رکۆماری له تورکیا که گرینگیه‌کی تایبه‌تیان هه‌یه و شکۆ و ده‌سه‌ڵاتێکی شایانی باس له سه‌رۆکایه‌تی کۆمار ده‌به‌خشن. له وه‌ها سیسته‌مێک دا که بنه‌ماکه‌ی ئایدیالۆزی نه‌ته‌وه‌په‌رستی تۆخی که‌ماڵیسم و لایستیته‌ی ده‌زگاکانی حکومه‌ت و یاساکانه و میلیتارسیم به‌شێکه له ناوه‌ڕۆکی ستراکتۆری وڵات، مه‌ترسی ئه‌وه ده‌کرێ که هاتنه سه‌رکاری لایه‌نی ئیسلامخواز، وڵات به‌ره‌وه هه‌ره‌س پێهێنانی کۆماریخوازی به‌رێت و تونداژۆکانی ئایینی په‌ره به خۆیان بده‌ن و ئارام ئارام سیسته پارتی دادوگه‌شی ئیسلامگه‌راییAKP به سه‌رۆکایه‌تی "ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان" که له سالی 2002وه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی تورکیا و سه‌رۆکایه‌تی وه‌زیرانی به‌ده‌سته‌وه‌یه و له پارله‌مانیش خاوه‌نی 363 کورسیه و به ته‌نیا ده‌توانێ به پێی یاسایی بنه‌ڕه‌تی ئه‌م ولاته سه‌رکۆماری داهاتووش هه‌ڵبژێرێ و ئه‌م یه‌که‌س بۆته جێگه‌ی ناره‌زامه‌ندی هه‌موو لایه‌نه سیاسه‌کانی ئۆپۆزسیۆنی ناوخۆ وده‌ره‌وه‌ی پارله‌مانی ئه‌م وڵاته. ڕۆژ به رۆژ که تورکیا له ساڵی 2007 نزیک ده‌بۆوه، ئۆپۆزیسۆن گووشاری خۆی بۆ سه‌ر ئه‌ڕدۆغان و پارته‌که‌ی زێده‌تر ده‌کرد تا هه‌رچی زووتر بتوانێ، پێی ئاشکرا بکات، که ئایا ده‌یه‌وێ ببێته سه‌رکۆمار یان نا و به‌م شێوه هه‌ر له پێشه‌وه ستراتێژیه‌کی بۆ داڕێژێ تا ڕێگه له له ناوبراو بگرێت، دوایین بنکه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ولات داگیر بکات، که‌چی ئاکه‌په‌و ئه‌ردۆغان، زۆر له‌مه زیره‌کتر بوون که نه‌که‌ونه داوی پارته‌کانی به‌رهه‌ڵست و قسه و بڕیاریی یه‌کجاریان بۆ دوایین خوله‌ک بهێڵنه‌وه. له کاتێک دا که ڕۆژانه ده‌یان سێناریۆیی جۆر به جۆر بۆ ڕایی ئاکه‌په، له‌مه‌ر بوون یا نه‌بوونی ئه‌ردۆغان بۆ سه‌رکۆماری بڵاو ده‌بێته‌وه، تاقمێکی هه‌رچه‌ند بچووکیش بێت، له ناو خۆی AKP دا به چه‌ند هۆی سه‌ره‌کی پێسنیار به ئه‌ردۆغان ده‌که‌ن که سه‌رۆک وه‌زیر بمێنێته‌وه، بۆیه که مه‌ترسی ئه‌وهیان هه‌یه، به چوونی ناوبراو بۆ کۆشکی کۆماری، ڕێژه‌ی ده‌نگه‌کانی AKP له هه‌ڵبژاردنه‌کانی پارله‌مانی ساڵی داهاتوو دا که‌م ده‌بێته‌وه و پارته‌که به‌ره‌وه لاوازی ده‌ڕوات و ئه‌گه‌ری ئه‌وه زۆرتر ده‌بێت که نه‌توانێ وه‌کو هه‌لبژاردنی پێشوو، ببێته تاکه ده‌سه‌لاتی سیاسی له تورکیا. له لایه‌کی تریشه‌وه، زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ڕێبه‌رایه‌تی AKP و پارله‌مانتارانی ئه‌مان، ڕایان له سه‌ر ئه‌وه‌یه که کورسی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار شایسته‌ی ئه‌ردۆغ ئه‌م تاقمه ده‌ڵێن که به گه‌یشتنی ئه‌ردۆغان به سه‌رۆکایه‌تی کۆمار، ڕێگه بۆ ڕێفۆرمه‌کانی خواستی ئه‌رووپا و ئه‌ردۆغان و AKP هه‌موارتر ده‌بێت و به‌م شێوه هیچ به‌ربه‌ستێک نامێنێ که پێش به‌مان بگرێ تا ویسته سیاسی و ئابووریه‌کانیان له تورکیا پیاده بکه‌ن. پارتی گه‌لی کۆماری CHPی که‌مالیست و قه‌واره پارێزیش که له دوایی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵی 2002 دا 170 نوێنه‌ری له پارله‌مان هه‌بوو و‌ئێستا 154 که‌سی له‌گه‌ڵ ماوه، به توندی دژایه‌تی هه‌ڵبژێرانی ئه‌ردۆغان بۆ سه‌رکۆماری ده‌کات و ناوبراو به لارێبردنی سیسته‌می سیاسی لاییک و کۆماریه‌تی تورکیا تۆمه‌تبار ده‌کات و له‌م ڕێگه‌یه‌ش دا ئه‌رته‌ش و که‌ماڵیسته‌کان و زۆربه‌ی هێزه قه‌واره‌پارێز، نه‌ته‌وه‌په‌رست و به‌شێک له چه‌پگه‌راکان هاوبیری ده‌که‌ن. "ده‌نیز بایکاڵ' سه‌رۆکی جه‌هه‌په ده‌ڵێ، که ئه‌ردۆغان گه‌نده‌له و لازمه دادگایی بکرێ و له کاتی سه‌رۆکایه‌تی شاره‌وانی ئه‌سته‌نبوڵ دا، پاره‌ی گه‌لی به فیڕۆ داوه و به‌شێکیشی دزیوه و له‌مانه گرینگتر، که‌سێکی ئیسلامگه‌رایی تونده و سیسته‌می تورکیا ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه و له ناوی ده‌بات و له‌م ڕێگه‌ش دا، له هیچ هه‌وڵێک درێخ ناکات تا ڕێگه به ئه‌ردۆغان بگرێت تا نه‌بێته سه‌ر کۆمار. هه‌روه‌ها CHP، سه‌باره‌ت به"بوله‌نت ئارینچ"، سه‌رۆکی پارله‌مان که له هه‌مان پارتی ئه‌ردۆغانه و سێهه‌مین که‌سه که ناوی وه‌کو کاندیدایی سه‌رکۆماری ده‌بردرێ، ده‌ڵێ که "ئارینچ"، میلیتانی بالی دیندار و ڕادیکاڵی ناو ئاکه‌په‌یه و ناتوانێ ڕۆڵی سه‌رۆک پارله‌مانێک له جه‌ریانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رکۆماری دا ببینێ. هه‌ر بۆیه‌ش CHP، وێڕایی نیشاندانی دژایه‌تی خۆی له‌گه‌ڵ هه‌لبژێرانی ئه‌ردۆغان و یا هه‌ر که‌سێکی تر له پارته‌که‌ی بۆ سه‌رۆکایه‌تی کۆماری تورکیا، باس له پێویستی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی گشتی پێش له کاتی دیاری کراو، ده‌کات و ده‌ڵێ با پارله‌مانی نوێ، سه‌رۆک وه‌زی و سه‌رۆک کۆماری نوێ هه‌لبژێرێ و وه‌کو دوهه‌مین پێشبنیاریش، باس له "هه‌لبژاردن به شێوه‌ی دیالۆگ و گفتگۆ له سه‌ر که‌سێکی بێ لایه‌ن" ده‌کات و ئاکه‌په‌ش ئه‌مانه ره‌تده‌کاته‌وه.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی دواترین هه‌واله‌کانی کوردستان و ناوچه سه‌ردانی ئاژانسی مانشێت بکه‌ن: پارتی دایکی نیشتمان ANAP به سه‌رۆکایه‌تی وه‌زیری پێشووی که‌لتوور و توریسمی ئه‌ردۆغان، "ئه‌رکان مومجو"ی لاو، دژ به سه‌رکۆماریه‌تی ئه‌ردۆغانه. ANAP که خاوه‌نی 21 پارله‌مانتاره جه‌خت له سه‌ر "هه‌لبژاردنی پێش له کات"، "هه‌ڵبژێرانی سه‌رکۆمار له لایه‌ن خه‌ڵک و به ده‌نگی ڕاسته‌خۆی گه‌ل" و "هه‌ڵگیرانی ئه‌و یاسایانه ده‌کات، که سه‌رۆکانی تورکیا له لێپسرینه‌وه‌ی قه‌زایی ده‌پارێزێ" و ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر ئاکه‌په، له سه‌ر ئه‌مانه و چاکسازی ڕاسته‌قینه ڕاوه‌سته بکات، دژایه‌تی هه‌ڵبژێرانی کاندیدایی ئه‌وان ناکات. له لایه‌کی تریشه‌وه "مومجو " ئه‌ڕدۆغان به گه‌نده‌ڵ وه‌سف ده‌کات و مه‌ترسی ژیاندنه‌وه‌ی ئیسلامگه‌رایی ڕادیکاڵیش له کاتی ده‌سه‌ڵاتی دا باس ده‌کات، به‌ڵام له پارله‌مان خاوه‌نی ئه‌م ڕێژه‌یه نیه که بتوانێ ڕێگری له بوون به سه‌رکۆماریه‌تی ئه‌ردۆغان بکات. پارتی ڕێگه‌ی ڕاست DYP به سه‌رۆکایه‌تی مه‌مه‌د ئاغار که که‌سایه‌تی کلیلی ده‌وڵه‌تی شاراوه‌یه، زۆر دژایه‌تی ئه‌ردۆغان ناکات و ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه که له کاتی پێویست دا هاوپه‌یمانیشی له‌گه‌ڵ ببه‌ستێ، هه‌رچه‌ند به نۆبه‌ی خۆی ره‌خنه له ده‌سه‌ڵاتی AKP ده‌گرێ. ناوبراو له دوایین دیداری دا به‌م بۆنه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان، وتی که ڕێز بۆ ئیراده‌ی پارله‌مان داده‌نێ و بڕوایی به دێموکراسی هه‌یه و بۆیه‌ش ڕازیه که پارله‌مان هه‌ڵبژێرێ و تا دوایین ساتیش بریار نادات که خۆی و 4 پارله‌مانتاره‌که‌ی، له کاتی هه‌ڵبژاردنی سه‌رکۆمار دا له بینایی پارله‌مان ده‌بێت یان نا. پارتی بزووتنه‌وه‌ی ناسیۆنالیستی باخچه‌ڵیMHPش ئه‌ردۆغان به گه‌نده‌ڵ و خاین وه‌سف ده‌کات و هاوکات له‌گه‌ڵ پارتی سۆسیال دێموکراتی چه پDSP ئه‌گه‌رچی له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی ده‌سه‌ڵات و پارله‌مانن، به‌ڵام دژایه‌تی ئه‌ردۆغان و پارته‌که‌ی و ته‌نانه‌ت سه‌رۆک وه‌زیریشی ده‌که‌ن. ئه‌ردۆغان ڕایگه‌یاندوو که تا ڕۆژی کۆتایی و کۆبوونه‌وه‌ی مه‌جلیسی باڵایی پارته‌که‌ی کاندیدبوون یا نه‌بوونی خۆی ئاشکرا ناکات وبه‌ڵام نایشارێته‌وه که کاندیدی پارته‌که له ناوخۆی پارله‌مان ده‌بێت. دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر میتینگێکی 300 هه‌زار که‌سی به ناوی "کۆماریه‌ت" له ئه‌نقه‌ره دژ به سه‌رکۆماربوونی ئه‌ردۆغان ساز کرا و ئه‌رته‌شیش هۆشداری به ناوبراو داوه که ئه‌گه‌ر سه‌رکۆماری ده‌وێ، پێویسته به بنه‌ماکانی که‌مالیسم و لایستیه و کۆماریه‌ت وه‌فادار بێت. پارتی دادوگه‌شه‌ی "ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان" AKP، که پارتێکی ئیسلامگه‌ریی کۆنسێرفاتیڤه، له ساڵی 2002وه حکومه‌تی ئه‌م وڵاته و پارله‌مانی به‌ده‌سته‌وه گرتووه و له‌م 5 ساڵه دا تورکیا گه‌شه‌ی ئابووری و ڕێفۆرمێکی شایانی باسی به‌خۆوه بینیوه و ره‌وتی ئه‌ندام هه‌ربه‌م بۆنه‌وه AKP که‌وتۆته به‌ر هێرشی ره‌خنه‌یی ئۆپۆزیسیۆن، ئه‌رته‌ش و لایک و چینی که‌ماڵیست ونه‌ته‌وه په‌رسته‌کانی ئه‌م وڵاته و هه‌ولی یه‌کجار به‌رفراوان ده‌ستی پێکردووه که نه‌هێڵن ئه‌ردۆغان یا که‌سێکی تر له‌م هیزبه ببێته سه‌رکۆمار و ئه‌وه له کاتێک دا که به هۆی هه‌بوونی زۆرینه‌ی پارله‌مان، ئه‌ردۆغان به نیازه، کۆشکی کۆماری چانکایاش داگیر بکات. پارتی گه‌لی کۆماری به سه‌رۆکایه‌تی ده‌نیز بایکاڵ که حیزبێکی سۆسیال دێمۆکراته و له سه‌ر بنه‌مایی کریته‌ره نه‌گۆره‌کانی کۆماریه‌ت و که‌ماڵیسم دامه‌زراوه ئه‌ردۆغان به‌مه تۆمه‌تبار ده‌کات که ئیسلامی سیاسی ئه‌وان خه‌ریکه کۆماریه‌ت و لایسیته‌ی وڵات ده‌باته ژێر مه‌ترسیه‌وه و تورکیا به‌روه ڕادیکالیسمێکی ئیسلامی ده‌بات. بۆیه‌ش به هاوپه‌یمانی و پشتیوانی عه‌سکه‌ر و ئه‌رته‌ش و هێزه نه‌ته‌وه‌په‌رست و قه‌واره‌پارێزه‌کان هه‌وڵ ده‌دات ببێته کۆسپ له‌به‌ڕده‌م داگیرکردنی چانکایا و پۆستی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار به ده‌ستی ئه‌ردۆغان. هه‌ر به پشتیوانی ئه‌م پارته و پارتی سۆسیالیستی دێموکرات، ڕۆژی 14ی ئه‌پریل، میتینگێکی ده‌یان هه‌زار که‌سی له ئه‌نقه‌ره دژ به ئه‌ردۆغان و له دیفاع له لایسیته و که‌ماڵیسم پێکهات که تێیدا به ئه‌ردۆغان هۆشدار درا که نه‌بێته سه‌ر کۆمار و پێشێلی ویست و خواسته‌کانی ئاتاتورک نه‌کات. ڕاپرسیه گشتیه‌کان نیشان ده‌ده‌ن که کوردانی باکووری کوردستان، ئه‌گه‌رچی به گشتی له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی ده‌سه‌ڵات و پارله‌مانن، به‌ڵام به هۆی ئه‌وه که خۆیان له بیروباوه‌ره‌کانی ئه‌ردۆغان و پارته‌که‌ی نزێکتر ده‌بینن، زۆرتر حه‌ز له بوونی ناوبراو به سه‌رکۆماری ده‌که‌ن، ئه‌گه‌رچی DTP به فه‌رمی ڕایگه‌یاندووه که سه‌رکۆمارێکی ده‌وێت که هه‌موو وڵات و هاوڵاتیان بتوانێ له باوه‌ش بگرێ و بێ لایه‌ن و یه‌کخه‌ره‌وه بێت و ببێته سه‌ر کۆماری هه‌موو تورکیا و نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو نه‌ته‌وه و ئایینه‌کانی وڵات بکات. ئه‌وه له کاتێک دایه که له‌م مانگانه‌ی دوایی دا، ئیدعایه‌ک له پانتایی سیاسی تورکیا هاته به‌ر باس و ئه‌ویشد ئه‌وه که تاقمێک به لێکدانه‌وه‌ی خۆیان له ده‌ستووری تورکیا ده‌ڵێن که لازمه بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رکۆمار367 یانی زیاتر له دوو له سێی پارله‌مانتاران ئاماده‌یی ژوری هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی پارله‌مان بن و که‌چی سه‌رۆکی پارله‌مان و پارته‌کانی ڕێگه‌ی ڕاست و ئاکه‌په و دایکی نیشتمان ئه‌م ڕێژه به 147 تا 276 که‌س ده‌زانن. ڕۆژ ژمێری هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی کۆماری تورکیا: 16ی ئه‌پریل، ده‌سپێکی ناونووسی کاندیداکان 24ی ئه‌پریل، کۆبوونه‌وه‌ی گرووپی پارله‌مانتارانی AKP له پارله‌مان و ئاشکرا کردنی کاندیدی ئه‌م پارته بۆ سه‌رۆکایه‌تی کۆمار 25ی ئه‌پریل، ده‌سپێکی گفتگۆ له سه‌ر کاندیداتۆره‌کان له پارله‌مان 26ی ئه‌پریل، هه‌لبژاردنی سه‌رکۆمار له پارله‌مان 3ی 3ی مه‌ی، ئه‌گه‌ر له 26ی ئه‌پریل دا سه‌رکۆمار هه‌لنه‌بژێردرا، له‌م ڕۆژه ده‌نگدان ده‌کرێ ڕێژه‌ی ئه‌ندامانی پارته سیاسیه‌کان له پارله‌مانی تورکیا پارتی دادوگه‌شه، ئه‌ردۆغان، ئیسلامگه‌را، 355 پارتی گه‌لی کۆماری، ده‌نیز بایکاڵ، که‌ماڵیست، نه‌ته‌وه‌په‌رست و به قسه سۆسیال دێموکرات، 154 پارتی دایکی نیشتمان، ئه‌رکان مومجو، ڕاستگه‌را، نه‌ته‌وه‌یی، 21 پارتی ڕێگه‌ی ڕاست، مه‌مه‌د ئاغار، ڕاستگه‌را، 4 پارتی سۆسیالیستی گه‌ل، موراد قه‌ره‌یاڵچین، چه‌پگه‌را، 1 پارتی هه‌ستانه‌وه‌ی گه‌ل، 1 ئه‌ندام گه‌نج پارتی، جه‌م ئوزان، 1 سه‌ربه‌خۆ، 9 ئه‌ندام به‌تاڵ، 4 کورسی به گشتی: 550 کورسی |
||