ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ک بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رکۆماری فه‌ره‌نسا مه‌سعوود حه‌قیقه‌ت فه‌ر(مه‌ناف) ڕۆژی 22ی ئه‌پریل، فه‌ره‌نسا سه‌رکۆماری نوێی خۆی هه‌لده‌بژێرێ و ئه‌وه له کاتێک دایه که سه‌ره‌رایی ئه‌وه که پڕۆپاگه‌نده‌کان له رۆژی 9ی مانگه‌وه، ده‌ستی پێکردووه و پانتایی سیاسی فه‌ره‌نساش گری گرتووه، که‌جی تا ئێستاش زۆربه‌ی خه‌ڵک نازانن کام کاندید هه‌ڵبژێرن.
22ی ئه‌پریل، ڕکه‌به‌ری 12 بژارده‌ی فه‌ره‌نسا بۆ گرتنه‌وه‌ی جێگه‌ی "ژاک شیراک"، ده‌سپێده‌که‌ن و 65 هه‌زار پۆسته‌ری ته‌بلیغاتی له‌م وڵاته‌دا بڵاو بۆته‌وه و که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندنیش به‌رده‌وام خه‌ڵک له چۆنیه‌تی و پرۆگرامی کاری بژارده‌کان ئاگادار ده‌که‌نه‌وه و که‌چی تا ئێستا 18 میلیۆن فه‌ره‌نسی نازانن کێ هه‌ڵبژێرن.
به‌ڵام دیسانیش "نیکۆڵاس سارکۆزی" وه‌زیری ناوخۆی پێشوو، زۆرینه‌ی ده‌نگی ڕاپرسیه‌کانی له‌گه‌ڵه و خاتوو "سێغۆلێن ڕۆیال" له پارتی سۆسیالیست ، دووهه‌مینه و پاش ئه‌م دوانه‌ش "فرانسوا بایرۆ" له پارتی ناوه‌ڕاست و "ژان ماری لۆپه‌ن" له پارتی عه‌وامگه‌رایی ڕاست، له ریزه‌کانی ترن.
کورته‌یه‌ک له ژیان و پێشینه‌ی کاری 4 بژارده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رکۆماری فه‌ره‌نسا
نیکۆلاس سارکۆزی، 52 ساڵه و کاندیدایی سه‌ره‌کی کۆنسێرڤاتیڤه‌کانه ودهگوترێ که زۆرترین شانسی هه‌یه. دژه‌به‌رانی ناوبراو به نێئۆلیبێرالی سه‌رسه‌ختی ده‌ناسن و له سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌ن که به زۆری و به زه‌بری فه‌رمان و به‌خشنامه ده‌یه‌وێ له کۆمه‌ڵگا دا، نه‌زم به‌رقه‌رار بکات. ناوبراو له پۆستی وه‌زیری ناوخۆ دا به ناوبانگێکی مه‌زن گه‌یشت و پێش چه‌ند حه‌فته ئستفایی کرد. نووسه‌رێک سه‌باره‌ت به سارکۆزی ده‌نووسێ که "سارکۆزی که‌سێکه که ئه‌گه‌ر له ده‌رگاوه بچێته ناو ماڵێک، له لووله‌ی سۆبه یا په‌نجه‌ره‌وه دێته‌ده‌ر! ". جار جار قسه‌ی جه‌نجاڵی ده‌کات، بۆوێنه گووتبووی که موسوڵمانه‌کان له دیوی خه‌ویان، مه‌ر ده‌کوژنه‌وه...
ڕۆژنامه‌ی ڕاستگه‌ڕایی میانه‌ی تایمزی به‌ریتانیش له سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌یه که "نیکۆلاس سارکۆزی" ڕاستگه را، باشترین شانسه بۆ فه‌ره‌نسا و ده‌ڵێ که له هه‌ڵبژاردنه‌کان دا و له خولی دووهه‌م دا سارکۆزی هیوایه‌ک ده‌بێت بۆ فه‌ره‌نسه‌ویه‌کان و ده‌بێته سه‌رکۆمار.
ڕۆژنامه‌ی تایمز ده‌نووسێ که "سارکۆزی" به نیازه پێوه‌ندیه‌کانی فه‌ره‌نسا و ئه‌مریکا زیندوو وبه هێز بکاته‌وه و دژ به فاشیزم وتوندڕۆیی به‌ربه‌ره‌کانی بکات، یاسایی په‌نابه‌ریش بگۆرێ.
سێغۆلێن ڕۆیاڵ: خۆی ده‌زانێ که متمانه‌ی به‌خۆی زۆره، له نوێترین کتێبی دا ده‌نووسێ که هه‌ڵه‌یه که هێنده متمانه‌ی به خۆی هه‌بێت. بژارده‌ی پارتی سۆسیالیسته و و کێشه‌ی سه‌ره‌کی ئه‌و، ره‌خنه‌ی حیزبه‌که‌یه‌تی که ده‌ڵێن بیروڕا و ئایدیالۆزی حیزبی سۆسیالیست زۆر ده‌خاڵه‌ت نادات له پرۆپاگه‌نده‌کانی هه‌ڵبژاردن دا. به‌ڵام له زۆر لایه‌نه‌وه له سارکۆزی نزیکن. هه‌ردوو مناڵیان هه‌یه و هه‌رووک ڕه‌خنه له سیاسه‌تی ره‌قیبه‌که‌یان له پارتی مه‌رکه‌ز ده‌گرن.
ئه‌وه له کاتێک دایه که ڕۆژنامه‌ی تایمزی به‌ریتانی سه‌باره‌ت به "سێغۆلێن ڕۆیاڵ"یش ده‌نووسێ که "چه‌پ و ڕاستی، دیار نیه و که‌سێکه که ڕابردوویه‌کی ناسه‌رکه‌وتووی هه‌یه و سۆسیالیستێکی دوگم و چه‌پێکی کۆنه و سه‌ره‌ڕایی ئه‌وه‌ش پاش سارکۆزی جیددی ترین کاندیده بۆ هه‌ڵبژێران بۆ سه‌رۆکایه‌تی کۆماری فه‌ره‌نسا.
فرانسوا بایرۆ: له پارتی مه‌رکه‌ز یا ناوه‌نده‌وه کاندید بووه و زۆرتر ئیدعا ده‌کات له چینی مام ناوه‌ندی کۆمه‌ڵگا له‌گه‌ڵ خۆیه‌تی و به‌ربه‌ره‌کانی سه‌ره‌کی له‌گه‌ل سارکۆزی ڕاستگه‌را و رۆیالی جه‌پگه‌رایه و ده‌یه‌وێ به هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت، ده‌نگی دووهه‌م به‌ده‌ست بێنێ و هه‌لبژاردنه‌کان بگه‌یێنێته خولی دووهه‌م.
ژان ماری لۆپه‌ن: پیاوێکه که هه‌میشه له مه‌یدان دایه. 78 ساڵه و له سالی 2002ش دا ره‌قیبی ژاک شیراک بوو و له سه‌تا 16ی ده‌نگه‌کانی به‌ده‌ست هێنا و هه‌ڵبژاردنه‌کانی برده خولی دووهه‌م. ڕاستگه‌رایه‌کی توندڕۆیه و له سالانێکی دوورودرێژ دا وه‌ک خۆی ماوه‌ته‌وه ڕوانگه‌کانی نه‌گۆڕاون. ده‌ڵێ نابی فه‌ره‌نسا به هیچ شێوه، په‌نابه‌ر و کۆچبه‌ری تر وه‌ربگرێ و باس له جیاوازی ڕه‌گه‌زی ده‌کات و سارکۆزی به "مه‌جاری، یۆنانی: ده‌ناسێنێ و ده‌ڵێ که ئه‌و بژارده‌ی بێگانه‌کانه. لۆپه‌ن ده‌ڵێ که "بێقه‌راره کان"، ده‌نگیان به حیزبه‌ژکه‌ی ئه‌و ده‌ده‌ن و ده‌بێته سه‌رکۆمار.
به گوێره‌ی ڕاپرسیه‌ک که ڕۆژنامه‌ی "فاینه‌نشاڵ تامزی"ی به‌ریتانی له 4 وڵاتی ئه‌ڵمانیا، ئینگلزی، ئیسپانیا و ئیتالیا، سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌کانی حه‌وتووی داهاتووی سه‌رۆکایه‌تی کۆماری فه‌ره‌نسا ئه‌نجامی داوه، خاتوو "سێغۆلێن رۆیاڵ"، زۆرترین ده‌نگی به‌ده‌ست هێناوه و به‌م پێیه ده‌رده‌که‌وێ که ئه‌ورووپاش زۆرتر حه‌ز به هه‌ڵبژرادنی ڕۆیاڵی سۆسیالیست ده‌کات.
له ڕاپرسی فاینه‌نشاڵ تایمز دا هاتووه که ده‌نگده‌ران له‌م 4 وڵاته‌ی ئه‌ورووپا له سه‌تا 16ی ده‌نگی خۆیان به رۆیال ده‌ده‌ن و له سه‌تا 7یش پێیان باشه که سارکۆزی وه‌کو سه‌رکۆماری فه‌ره‌نسا هه‌ڵبژێردرێ.
ئه‌وه له کاتێک دایه که له ناوخۆی فه‌ره‌نسا 23 له سه‌تی ده‌نگده‌ران له ڕاپرسه‌کان دا خوازیاری هه‌ڵبژاردنی سارکۆزین و ڕۆیال به 1 خاڵ که‌متر و به سه‌تا 22ی ده‌نگی ڕاپرسیه‌که، له پله‌ی دووهه‌مین دایه.
+
نوشته شده در دوشنبه بیست و هفتم فروردین 1386ساعت 4:56 PM توسط : مه‌سعود حه‌قیقه‌ت فه‌ر
|
درباره
که‌سێک که خه‌بات ده‌کا ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه بشکێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی خه‌بات ناکا، شـــــــــــکاوه.(بێرتۆڵد برێشت) سه‌رنج و داواكارى: خاوه‌نی وبێلاگی ڕه‌خنه "مه‌سعود حه‌قیقه‌ت فه‌ر"ه. ڕهخنــــه وێبلاگێکی رۆشنبیری گشتی سه‌ربه‌خۆیه که بابه‌تی هه‌مه چه‌شنه به زمانی کوردی بڵاو ده‌کاته‌وه. هه‌ولى ئه‌م وێبلاگه گه‌ياندنى زانيارى و ديمانه و چاوپێکه‌وتنى تايبه‌ت و هه‌ستيار و بلاوكردنه‌وه‌ی نووسينی پيَويسته، وێڕاى سپاس له پيَشوازيتان, تكايه له كاتى سوود وه‌رگرتن له بابه‌ته‌كانى وبێلاگ ئاماژه به سه‌رچاوه‌ى نووسينهكان بكرێ. ده‌رگای ئه‌م وێبلاگه کراوه‌یه بو هه‌رجۆره ڕه‌خنه و وتار وديالۆگ, به مه‌رجی رێزنان له مافه‌كانی مروڤ و ڕه‌چاوكردنی پڕهنسيپهكاني رۆژنامه نووسی. له گه‌ڵ ريزى دووباره‌م دا