|
|
|
|
|
ئاماده کردنی: مه‌سعوودحه‌قیقه‌ت فه‌ر )مه‌ناف( مانشێت نیوز؛ تایبه‌ت: سکرتێری کۆمه‌له‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران "عه‌بدوڵا موهته‌دی" له وتووێژێکدا، ڕاده‌گه‌یه‌نێ که پژاک هه‌ر پ.ک.ک یه و کاتێک له سنووره‌کانی تورکیا ده‌رباز ده‌که‌ن، ناو ده‌گۆڕن و ده‌بنه پژاک. موهته‌دی ده‌ڵێ: پ.ک.ک ڕێکخراوێکی باوه‌ڕ پێکراو و جێگای متمانه نییه ده‌ستنیشانی ده‌کا که ئه‌وان نادێموکراتیکن و هیچ پره‌نسیبێکیان نییه و له‌م سڵانه‌دا له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م هێزه کوردیه‌کان به‌شه‌ر هاتوون و له ناوخۆی تورکیا و باکووری کوردستانیش دا، تا هه‌موو حیزب و بزووتنه‌وه‌کانی تریان سه‌رکوت و بێده‌نگ نه‌کرد، دژ به تورکیا هیچ هه‌نگاوێکیان نه‌نا. موته‌دی، سکرتێری کۆمه‌ڵه‌ی.ز.ش.ک، که له گه‌ڵ ڕۆژنامه‌نووسی سه‌ربه‌خۆ" Michael J. Totten " که له بنکه‌ی ئینته‌رنێتی "میدڵ ئیست ژوڕناڵ"دا ئه‌م وتووێژه‌ی کردووه و هه‌ر له‌م بنکه‌یه‌ش دا بڵاو کراوه‌ته‌وه باسی زۆر دێنێته گۆڕ و ئێمه ته‌نیا ئه‌و به‌شه‌مان ته‌رجومه کردۆته‌وه که سه‌باره‌ت به ڕوانگه‌کانی موته‌دی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ پژاک و پ.ک.ک دایه. به‌م هۆیه که حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیش به فه‌رمی ڕاده‌گه‌یێنێ که پژاک به حیزبێکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ناناسێ و هه‌ر بۆیه‌ش تا ئێستا هیچ لایه‌ن به ئاکامێک نه‌گه‌یشتوون که به‌ره‌یه‌کی کوردستانی ساز بکه‌ن. ئێمه به هۆی گرینگی بابه‌ته‌که‌وه، به‌شی پێوه‌ندی‌دار به مه‌سه‌لی پژاک و پ.ک.ک‌مان وه‌رگێراوه‌ته‌وه و پێشکه‌شتان ده‌که‌ین.
موهته‌دی: دوو گرووپی جیاواز هه‌بوو ، گرووپێکی ئایینی و (ئه‌وی تر) سێکۆلار و گه‌ریلایی چه‌پگه‌را، نفوزیان هه‌بوو له‌م کات دا. خه‌ڵک بیری ده‌کرده‌وه که ئه‌م گرووپانه، ته‌نیا ڕێگه‌ن بۆ کۆتایی هاتن به دیکتاتۆری. زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ڕۆشنبیره‌کان و خوێندکاران و چالاکانی سیاسی پێوه‌ستی ئه‌مان(دوو لایه‌نه‌که) بوون. ئه‌وه‌ش ئێمه‌ی ناچار کرد بۆ ئه‌نجامی شتگه‌لێک بۆ خه‌ڵک، شێوازێک له تیۆرێکی سیاسی بۆ سه‌رهه‌ڵدان(ئینقلاب).
م.ج.ت: ئێوه سه‌باره‌ت به پژاک(باڵی ئێرانی پارتی مارکسیست- لێنینیستی کرێکارانی کوردستان، پ.ک.ک له تورکیا) چۆن بیرده‌که‌نه‌وه؟ ئایا ئه‌مان له‌م به‌شه‌ن له‌م خه‌ڵکه‌ی که ئێوه باستان کرد؟ یا خود ئه‌وان، پاپیوله‌ر(گشتگیر)ترن له‌م یه‌که‌ش؟ موهته‌دی: نا، نا ، نا. ئه‌وان گشتگیر نین. ئه‌وان به‌شێکن له پ.ک.ک. کاتێک سنور ده‌ڕباز ده‌که‌ن(سنووری تورکیا)، ناوه‌که‌یان ده‌گۆڕن. کێشه له‌گه‌لک پ.ک.ک‌یه...مه‌به‌ستم. گه‌لی زه‌حمه‌تکێشی کورد، هه‌ر مافێکی هه‌یه تاکور شه‌ر و به‌ڕبه‌ڕه‌کانی بکات، بۆ گه‌یشتن به ئازادی. به‌ڵام پ.ک.ک، ڕێکخراوێکی باوه‌ڕپێکراو و جێگه‌ی متمانه نیه. ئه‌وان گه‌لێک توندڕۆن له هه‌ستی نه‌ته‌وه په‌رستیان دا.(ناسیۆناڵیستی فاناتیک). له بنه‌ما دا زۆر نادێموکراتن و هیچ پڕه‌نسیپێکیان نیه. یانی ئه‌وان ده‌توانن ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ شه‌یتانیش مامه‌ڵه ده‌که‌ن و پێکدێن. ئه‌وان ده‌توانن هێرش بکه‌نه سه‌ر کوردانیش. م.ج.ت: ئه‌وان پێشتر هێرشی کوردانیان کردووه. موهته‌دی: به‌ڵێ. ئه‌وان هێرشیان کردۆته سه‌ر کوردان. ئه‌وان هێرشی زۆرتریان کردۆته سه‌ر کوردان تا ده‌گا به تورکیا. کاتێک ئێوه مێژووی پارتی کرێکارانی کوردستان ده‌خوێننه‌وه، ده‌بینن که ئه‌وان دژایه‌تی هه‌ر چه‌شنه جوڵانه‌وه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ و ته‌نیایی کورد له سه‌رجه‌م پارچه‌کانی کوردستان ده‌که‌ن. له هه‌مان کاتیش دا، ئه‌وان پێوه‌ندی باش و دۆستانه‌یان هه‌یه له‌گه‌ڵ (حکومه‌تی )سه‌رجه‌م ئه‌م وڵاتانه‌ی که کوردی تێدا ده‌ژیت، له‌م وڵاتانه‌ی که کورد تێیدا، زوڵمی لێده‌کرێ و ئازار ده‌درێ. ئه‌وان(پ.ک.ک)، له‌گه‌ڵ "حافز ئه‌سه‌د" له سوریا، ڕه‌ژیمی "خومه‌ینی" له ئێران، پێوه‌ندی و دۆستایه‌تیان هه‌بووه. ئه‌وان پشتیوانی سه‌ددامیان کردووه له ساڵی 1996 دا. م.ج.ت: که‌وابوو، به‌ڕاستی تورکیا ته‌نیا وڵاتێکه که ئه‌وان پێوه‌ندی باشیان له‌گه‌ڵی نیه. موهته‌دی: به‌ڵێ ڵاسوێڵ: به‌ڵام ئه‌وان هیچی تریان جگه ل موهته‌دی: به‌ڵێ. ئه‌وان زۆر ته‌ماحکارن. ڵاسوێڵ: ئه‌و که‌سانه‌ی که له خواره‌وه‌ی جاده‌که‌ن(مه‌به‌ست له‌م که‌سانه، به‌شی دابڕاوی حیزبی کۆمۆنیسته :حیزبی کۆمه‌ڵه) ده‌ڵێن که پ.ک.ک پاره‌ی زۆری هه‌یه. موهته‌دی: ڕاسته. هه‌یانه. م.ج.ت: ئه‌وان ئه‌م پاره‌یه له کوێ دێنن؟ ئه‌وان(پ.ک.ک) ئه‌م پارانه له‌م ڕه‌ژیمانه وه‌رده‌گرن(ئێران، سوریا و عێراق)؟ موهته‌دی: کۆمه‌ڵگایی کوردی-تورکی له ئه‌ورووپا ڕێژه‌یه‌کی زۆریان هه‌یه. وه‌کو کوردانی باشوور نین که ته‌نیا چه‌ند هه‌زار که‌سن، به‌ڵکو ئه‌وان(لکوردانی باکوور له ئه‌ورووپا)، ده‌یان هه‌زار و به میلیۆن که‌سن، پ.ک.ک له‌م خه‌ڵکه، ماڵیات(یارمه‌تی) ده‌ستێنێ. ئه‌ان به زۆری ئه‌م یارمه تیه له خه‌ڵک ده‌ستێنن. کوردان له ئه‌ورووپا له هه‌ر ئیشێک کار بکه‌ن، ناچارن که یارمه‌تیان بده‌ن. م.ج.ت: که‌وابوو، ئه‌وان (پ.ک.ک) مافیایه‌کن له ئه‌ورووپا. موهته‌دی: به‌ڵام. منیش له سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌م. به‌داخه‌وه، به‌م شێوه‌ن(مافیان). ئه‌وان بنکه‌یان له خاڵه سنووریه‌کانی نێوان ئێران و تورکیا هه‌یه. ئه‌وان هاوکاری خه‌ڵک ده‌که‌ن بۆ قاچاغ و له به‌رانبه‌ریش دا پاره‌یان لێده‌ستێنن. ئه‌وه‌ش سه‌رچاوه‌یه‌که‌ی مه‌زنی ئابووریه. ئایدیالۆژی پ.ک.ک، تێکه‌ڵێکه له ستالێنینیسم، عه‌شیره‌گه‌رایی کوردی و باوکسالاری(پاتریارشالیسم) . م.ج.ت: من وا بیر ده‌که‌مه‌وه که ئه‌وان دژ به عه‌شیره‌تگه‌رایین. موهته‌دی: ئه‌وان که‌ڵکیان له که‌لتووری عه‌شیره‌یی وه‌رگرتووه. ئه‌وان ته‌له‌فۆنی مۆبایلیان هه‌یه، بێ سیمیان هه‌یه، بنکه‌ی سه‌ته‌لایتیان هه‌یه. به‌ڵام من له سه‌ر ئه‌م بڕوایه نیم که به مانایی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی، پارتێکی مۆدێرن بن. وه‌کو مافیان. مافیا له هه‌ست و سیما دا مۆدێرنه. به‌ڵام مافیا که‌ڵک و به‌هره‌ی له که‌لتووری چاخی ناوینی ئیتالیا وه‌رگرتووه. پێوه‌ندی بنه‌ماڵه‌یی و خزم و که‌سی. وه‌فاداری خانه‌واده‌یی. پ.ک.ک شه‌ری له‌گه‌ڵ تورکیا ده‌سپێنه‌کرد تاکو سه‌ڕجه‌م پارت و بزووتنه‌وه‌کانی تری کوردی له باکووری کوردستان له مه‌یدان به‌ده‌ڕ نه‌کرد و که‌ش و هه‌وایه‌کی مۆنۆپۆلی(تاک ڕوانگه‌یی) ساز نه‌کرد. م.ج.ت: گه‌لۆ ئێوه هیج پێوه‌ندیه‌کتان به پ.ک.ک‌وه هه‌یه؟ موهته‌دی: به‌ڵێ هه‌مانه. ئێمه پشتیوانیه‌کی مه‌عنه‌ویان لێده‌که‌ین. به‌ڵام ئێمه به‌رده‌وام مه‌رجگه‌لێکمان هه‌یه. جار هه‌یه، ئه‌وان ده‌که‌ونه ژێر گووشاری کورده‌کانی عێراق و ئێمه‌ش هه‌وڵمان داوه که له ناویان دا نێوبژیوانی بکه‌ین. ئێمه به‌ڕده‌وام یارمه‌تیان ده‌که‌ین به ڕێزه‌وه. به‌ڵام ئێمه به‌م قه‌ناعه‌ته گه‌یشتووین که پ.ک.ک جێگه‌ی متمانه نیه. ئه‌وان هیچ پره‌نسیپێک، دۆستایه‌تیه‌ک، کۆنتراست و به‌هایه‌کیان نیه. به‌ڵکو ئه‌وه قه‌زاوه‌تێکی توند و ویشک بێت که من ده‌یکه‌م، به‌ڵام ... م.ج.ت: باشه من له‌گه‌ڵ بۆچوونه‌که‌ی ئێوه‌م. به‌ڵام له سه‌ر ئه‌م بڕوایه نیم که به توندی بزانم. به‌ڵکو ته‌او وه‌کو یه‌ک نه‌بن. به‌ڵام من وا بیر ده‌که‌م که ئه‌و بۆچوونه ڕاسته. موده‌ڕڕه‌سی: ئه‌وان قه‌ت بڕوایان به پلۆرالیسم نه‌بووه. موهته‌دی: پ.ک.ک له ژێر ناوی بزوتنه‌وه‌ی کوردی هه‌وڵی له‌ناوبردنی (له مه‌یدان به‌ده‌ر کردنی)هه‌ر که‌س ده‌دات. م.ج.ت:: ئه‌وه من دێنێته سه‌ر ئه‌م ڕوانگه‌یه که ئه‌وان وه‌کو مافیان. به‌ڵام ئه‌وان ناوێکیان له‌سه‌ره که به چه‌پگه‌را ناسیاویان ده‌کات. موهته‌دی: ئه‌وان تاقمێک ئیده و مێتۆدی سازمانیان له بیرۆکه‌ی چه‌پ گرتووه. به‌ڵام ته‌نیا وه‌کو که‌ره‌سه‌یه‌ک. ئه‌وان ژێنی ڕاسته‌قینه‌ی چه‌پیان له ناوه‌ڕۆک دا نیه. من ده‌ڵێم، که ئێوه مومکینه چه‌پی بن. هه‌رچی بێ، تاقمێک به‌ها هه‌ن. م.ج.ت: ڕاسته. تێده‌گه‌م. ڵاسوێڵ: له ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ڕێکخستنێکی سه‌ره‌تایی بزووتنه‌وه‌ی "دژه شه‌ر" هه‌یه که ناوی "ئه‌نسوێر ئه‌کت"یان لێناون و خوازیاری کۆتایی شه‌ر و ڕاشیزمن. م.ج.ت: ئه‌وان هه‌موو به‌هاکانی چه‌پیان له‌ده‌ست داوه. ئه‌وان پشتیوانی له کۆریایی باکوور ده‌که‌ن. بۆ خاتری خودای! موهته‌دی: چۆن ده‌بێت که ئه‌وان پشتیوانی له کۆریایی باکوور بکه‌ن، ئه‌وان خۆ مارکسیست نین. ته‌نیا جۆرێک له ئایینێکی سێکۆلارن. ڵاسوێڵ: ئه‌و مۆناڕشیه‌کی برسیه.
موهته‌دی: (به پێکه‌نینه‌وه) به‌ڵێ. به‌ڕاستی. له ساڵی 1983 ئێمه حیزبی کۆمۆنیستی ئێرانمان دامه‌زراند. به‌ڵام دواییی ساڵه‌ها ئێمه زانیمان له هه‌ڵه‌مان کردووه. ئێمه ڕه‌خنه‌مان لێده‌گرتن و لێیان جیا بووینه‌وه. ئه‌ویش چه‌ند ساڵی پێچوو. ئه‌ویش نه ته‌نیا وه‌کو ئه‌وه‌ی ئێستا. (قامکه‌کانی گرێدا) م.ج.ت: به کورتی پێم بڵێب ئێوه بۆ جیابوونه‌وه(له حیزبی کۆمۆنیستی ئێران)؟ موهته‌دی: به زۆر هۆکاره‌وه م.ج.ت: ئایا مه‌به‌ستتان ئه‌و حیزبه‌یه که له خواره‌وه‌ی جاده‌که‌یه؟(بنکه‌ی کۆمه‌ڵه له باشووری کوردستان. ڕێنێسانس) موهته‌دی: (به پێکه‌نینه‌وه)، به‌ڵێ، ئێستا حیزبێکی پیسه. وه‌کو پێشوو نیه. ڵاوسێڵ: وادیاره که ئه‌وان توندی کۆنترۆڵێکی ئایدیالۆژیکیان هه‌یه. ئه‌وان له ئاستی بڕواکانیان دا زۆر محکه‌م ونه‌گۆڕن. وا هه‌ست ده‌که‌ی که ئێوه له‌مان به‌هێزتر ده‌بن؟ موهته‌دی: به‌ڵێ ئه‌ان زۆر دۆگماتیستن. ئه‌وان کورته بیرن. م.ج.ت: مه‌به‌ستتان کورته فکری ئایدیالۆژیکه؟(سێکتاریستی ئایدیالۆژیک) موهته‌دی: به‌ڵێ، کورته‌فکری ئایدیالۆژیک. ئه‌وان پێوه‌ندیه‌کانیان له‌گه‌ڵ کۆمه‌لگا پچڕاوه. ئه‌ان دژ به بزووتنه‌وه‌ی کوردین. ئه‌وان دوژمنایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی کوردی ناکه‌ن، به‌ڵام هیچ سه‌مپاتیه‌کیان بۆی نیه. ئه‌وان هیچ لایه‌نگریه‌کیان له بزوتنه‌وه‌ی دێموکراتیک له ئێران نیه و کاتی ئه‌وه هاتووه که شێوازێک له چه‌پ، فڕێ بدرێ. ئه‌وه بڕوایی ئێمه بوو له کۆتاییه‌کانی ده‌یه‌ی 1980 و سه‌ره‌تایی نه‌وه‌ته‌کان. هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو به هۆی لێکدابڕانمان. ئێمه حیزبی کۆمه‌ڵه‌ی کوردستانی ئێرانمان زیندوو کرده‌وه و ئێستاش پێوه‌ندی و نزیکایه‌تی باشمان هه‌یه له‌گه‌ڵ سوسیال دێموکراسی ئه‌رووپی. م.ج.ت: گه‌لۆ ئێوه ئه‌ندامێکی "ئه‌نته‌رناسیۆناڵ سۆسیالیستن"؟ موهته‌دی: نه ئه‌ندامی ته‌واو. ئێمه داواکاری ئه‌وه‌مان کردووه. به‌ڵام ئێمه ئه‌ندامی گرووپی کوردان له ڕێکخراوی "ئه‌نته‌رناسیۆنال سۆسیالیستین". م.ج.ت: ئه‌گه‌ر من ئێوه وه‌کو "سوسیال دێموکرات" ناو ببه‌م، به‌هه‌ڵه نه‌چوومه؟ ڕاسته؟ موده‌ڕره‌سی: ئێمه ناڕه‌حه‌ت نابین.(به پێکه‌نینه‌وه) موهته‌دی: ئێمه تا ئێستا ته‌سمیمی ئه‌وه‌مان نه‌گرتووه که ئه‌و ناوه به‌کاربێنین یان نا. به‌ڵام ئێمه بۆ به‌ها دێموکراتیکه‌کان، بۆ ئازادیه‌کانی سیاسی و دینی، سێکۆلاریسم و پلۆرالیزسم، فێدراڵیسم ، یه‌کسانی ژن و پیاو، مافی کوردان و عه‌داڵه‌تی کۆمڵایه‌تی خه‌بات ده‌که‌ین. ئێمه بۆ هێنانه‌دی یاسایه‌کی باش بۆ کرێکاران، سه‌ندیکایی کرێکاران، خه‌بات ده‌که‌ین. عۆنسۆره‌کانی بیرۆکه‌ی جه‌پ له پڕپگرامی سیاسیمان دا ئه‌مانه‌ن. م.ج.ت: ئێوه وادیاره که له‌سه‌ر ڕێگه‌ی ڕاستی چه‌پ ده‌رۆن. موهته‌دی: به‌ڵام من وه‌کو چه‌پێک و وه‌کو کوردێک، وا بیر ده‌که‌م که چه‌پی به پێوه‌ند و تێکه‌ڵوی گرووپه ئیسلامیه‌کان و که‌سێک وه‌کو سه‌ددام حوسێن به‌دناو بووه. چه‌پ بوون، ژێنی چه‌پی هه‌بوون ده‌بی به مانایی پارێزگاری و پشتیوانی ڕاسته‌قینه له دێموکراسی و مافه سیاسه‌کان و ئازادی سیاسی بێت. سه‌رنگون کردنی دیکتاتۆره‌کان گرینگ نیه، ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا دژی بێت یا نه‌بێت. به سپاسه‌وه: مایکێڵ تۆتن Michael Totten تێبینی:
|
||