|
|
|
|
|
ڕۆژنامه‌وانێکی ئه‌مریکی: ئه‌مریکا پشتیوانی له پژاک و مجاهدینی خه‌ڵق ده‌کات
"ریس ئه‌ڵڕیش" رۆژنامه‌وانی ئه‌مریکی و نووسه‌ری کتێبی "ئامانج گرتنی عێراق"، که له‌م دوایانه دا سه‌ردانی باشووری کوردستان و ئێرانیشی کردووه، له وتووێژێک دا باسی له یارمه‌تی و پشتیوانی ئه‌مریکا بۆ پارته کورده چه‌کداره‌کانی ئێرانی کردووه. ناوبراو ده ڵێ که ئه‌مریکا پشتیوانی له پژاک و موجاهیدینی خه‌ڵق ده‌کات و حدکا و کۆمه‌ڵه‌ش، ڕوانگه‌ی جیاوازیان هه‌یه له هه‌مبه‌ر، هێرشی ئه‌مریکا بۆ ئێران. ئه‌ڵڕیش که زیاتر له 20 ساڵه، له ڕۆژنامه ومێدیاکانی ته‌لڤزیۆنی و ڕادیۆیی ئه‌مریکا دا، چالاکی ده‌کات، له سالی 2003 دا، سه‌ردانی ئێرانی کردووه و له‌م دوایانه‌ش دا پاش سه‌فه‌رێک بۆ عێراق و باشووری کوردستان، له وتووێژێک دا له‌گه‌ڵ "واشینگتۆن پڕیزۆم" ده‌ڵێت: ئه‌مریکا پشتیوانی له حیزبه کورده‌کان ده‌کات، به تایبه‌ت له بواری مێدیا و ڕاگه‌یاندن دا، بۆ له‌ناوبردنی کۆماری ئیسلامی. "ریس ئه‌ڵڕیس" رۆژنامه‌وانی ئه‌مریکی که سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، لێکۆڵینه‌وه ده‌کات و ڕاوه‌سته‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه له ژماره‌ی مانگی مارسی مانگنامه‌ی "ماده‌ر جۆنز" دا، به‌م شێوه باس له پێوه‌ندی، یارمه‌تی و پشتیوانی هێزه کوردیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات له باشووری کوردستان ده‌کات: سه‌رڤیسه سیخوریه‌کانی ئه‌مریکا پشتیوانی له ئۆپێراسیۆنه‌کانی ناو سنووره‌کانی ئێران ده‌که‌ن و به پوی زانیاریه‌کانی من، ئه‌مریکا و ئیسرائیل، یارمه‌تی و پشتیوانی له پارتی ژیانی ئازادی کوردستان(پژاک) و "موجاهیدینی خه‌ڵقی ئێران ده‌کات". بۆ وێنه ئه‌مریکا له ئه‌ندامانی ڕێکخراوی موجاهیدینی خه‌ڵقی ئێران ده‌پرسێ که ئایا ئه‌م ڕێکخراوه‌یان به‌جێهێشتووه یان نا؟ ئه‌گه‌ر به‌رسیڤی ئ ئه‌ڵریش ده‌ڵێ: من له سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌م که داواکانی که‌مایه‌تیه نه ته‌وه‌یه‌کان، بۆ وێنه کوردان، مه‌شرووع و ئاساییه، چونکه ئه‌وان مافی په‌روه‌رده به زمانی خۆیان نیه و تووشی جیاوازی تریشن له کۆمه‌ڵگا و بۆیه‌ش کێشه له‌گه‌ڵ یارمه‌تی و پشتییوانی ئه‌وان نیه و بۆ وێنه ئه‌مریکا پشتیوانی له توندڕۆترین به‌سی ئه‌و کوردانه ده‌کات که "پارتی ژیانی ئازادی کوردستانه که له سه‌ر ڕه‌وشی که‌سایه‌تی ناسیۆناڵیستی "عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان"، ڕێبه‌ری گیراوی پ.ک.ک، چالاکی ده‌کات. موجاهیدینی خه‌ڵقی ئێرانیش، به ڕاستی تووشی کێشه‌ی لاسایی کردنه‌وه‌ی شێتانه له شێوه بیرۆکه‌یه‌کی تایبه‌ت(شه‌خس په‌رستی) بووه و له لایه‌ن ڕێبه‌رانی شاراوه و ڕه‌مزاوی و ده‌سه‌ڵات خوازه‌وه ڕێبه‌ری ده‌کرێن. بۆ خوێندنه‌وه‌ی دواترین هه‌واله‌کانی کوردستان و ناوچه سه‌ردانی ئاژانسی مانشێت بکه‌ن: له حاڵێک دا که ئه‌م گرووپانه (پژاک و موجاهیدین)، خۆیان به سوسیال دێموکرات پێناسه ده‌که‌ن، سه‌یره که پشتیوانی خۆیان له "ڕاست گه‌را"ترین لایه‌نه‌کانی ناو وڵایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا دا وه‌رده‌گرن. ئه‌ڵڕیش له درێژه‌دا ده‌ڵێ: من دیدارم له‌گه‌ڵ سێ پارتی کوردی جێگرتوو له ئۆردووگاکانی باشووری کوردستان کردووه. حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تکێشی کوردستانی ئێران ده‌ڵێن که ئه‌وان به‌ڕده‌وام هه‌وڵی ئه‌ندامگیری تازه ده‌ده‌ن له ناو خۆی ئێران و هه‌ردووک هێزی پێشمه‌رگه‌یان هه‌یه و به‌ڵام له‌م ساڵانه‌ی دواییدا هیچ کامیان به‌شداریان له ئۆپێراسیۆنی سه‌ربازی له ناوخۆی ئێران دا نه‌کردووه. ناوبراو ده‌ڵێ که سه‌خته بزانرێ که ئایا ئه‌م دوو حیزبه له ناو خۆی کوردستانی ئێران به‌ڕاستی تا چ ڕاده پشتیوانیان لێده‌کرێ. سه‌ره‌رایی ئه‌وه که ئه‌م حیزبانه ئه‌ندامانی خۆیان له لاوانی ناڕازی ناوخۆ هه‌ڵده‌بژێرن که تووشی کێشه و سه‌رکوت و ئازار بوونه‌ته‌وه. ڕۆژنامه‌وانی ئه‌مریکی ده‌ڵێت، سه‌رجه‌م پارته کورده‌کانی ڕۆژهه‌ڵات، سیسته‌مێکی فێدراڵ بۆ داهاتوی ئێران پێشنیار ده‌که‌ن وله سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌ن که پێویسته له ئێرانی داهاتوو دا، سیاسه‌تین ده‌ره‌کی که‌لان، ئه‌رته‌ش و ئابووری وڵات، له ده‌ستی ناوه‌ند دابێ و له ناوچه فێدراڵه‌کانیش، ده‌وڵه‌تی خۆجێیی، په‌روه‌رده، ته‌ندروستی، پۆلیسی ئاسایشی ناوخۆ و کۆمه‌ڵێک شتی تر له ئیختیاری حکومه‌تی فێدراڵ دابێ. ئه‌و حیزبانه لایه‌نگری له جیابوونه‌وه له ئێران ناکه‌ن و له ناوخۆش دا کۆمه‌ڵێکی زۆر له رۆشنبیران، پشتیوانی له بیرۆکه‌ی سیسته‌می فیدراڵی بۆ ئێران ده‌که‌ن. به‌ڵام خواستی مانه‌وه له‌گه‌ل ئێران بۆ کوردان له‌وانه‌یه که له ئاکامی سه‌ربه‌خۆیی باشووری کوردستان دا، بگۆڕدرێ. ئه‌ڵڕیش ده‌ڵێ: کاتێک که من له ئێران بووم، به بڕوایی من که‌س لایه‌نگری و پشتیوانی له موجاهیدینی خه‌ڵق ناکات و ئه‌م ڕێکخراوه له‌گه‌ڵ حیزبه کوردیه‌کانیش هیچ پێوه‌ندیه‌کی نیه. ریس ئه‌لڕیش ده‌ڵێ: حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، به توندی دژایه‌تی هێرشی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر ئێران ده‌کات و ئه‌م یه‌که له به‌رژه‌وه‌ندی ئێران و دژه‌به‌رانی ئێرانیش دانیه. به‌ڵام پارتی ژیانی ئازادی کوردستان، به‌م هیوایه‌یه که به هێرشی ئه‌مریکا ڕه‌ژیمی ئێران بگۆڕێ و بۆیه‌ش پێشوازی له هێرشێکی سه‌ربازی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر ئێران ده‌کات. کۆمه‌ڵه‌ش ده‌ڵێ که نه پشتیوانی و یارمه‌تی له ئه‌مریکا ده‌وێت و نه دژایه‌تی له‌گه‌ڵ هێرشی ئه‌مریکا بۆ ئێران ده‌کات و ئه‌گه‌ر چی له‌م بڕوایه دان که هێرشێکی له‌م شێوه ده‌توانێ که ڕه‌ژیمی ئێران بگۆڕێ، به‌ڵام دیسانیش، په‌ره به‌م بیرۆکه‌یه ناده‌ن. ڕۆژنامه‌انی ئه‌مریکی ده‌ڵێت که من له کاتی پرسینی پشتیوانی ئه‌مریکا له پژاک، له‌گه‌ڵ جوابی نیگه‌تیڤی به‌رپرسان به‌ره‌وڕوو بووم و ده‌ڵێن که ستراتێژی بوش، یارمه‌تی ئێرانیه‌کانه بۆ هێنانه سه‌ر کاری ده‌وله‌تێکی تازه و به فه‌رمی ناوی : گۆڕینی ڕه‌ژیم"ی لێ نانێن. له ڕاس ئه‌لڕیش سه‌باره‌ت به دیداره کانی نێوان ئۆپۆزیسیۆنی کورد و به‌رپرسانی ئه‌مریکا ده‌ڵێت: له سا:ی 2006 دا ڕێبه‌رانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تکێشی کوردستانی ئێران سه‌ردانی ئه‌مریکایان کرد و دیداریان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ره‌ده‌ی نێوانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و به‌رپرسانی ئاسایشی ئه‌مریکا کرد و سه‌ره‌رایی هاتنه به‌ر باسی دیداره‌کان له مێدیای ناوچه و جیهانی دا، باس له ناوه‌ڕۆکی ئه‌وان نه‌کرا و ته‌نیا گوترا که دۆستانه بووه. له هه‌مان ساڵ دا "مسته‌فا هیجری" ڕێبه‌ری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، له سه‌ردانی ئه‌مریکایی دا دیداری له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌مریکا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه کردبوو و وتبووی که ئێمه ماوه‌یه‌کی درێژه که پێوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا هه‌یه و به‌ڵام ره‌تیده‌که‌نه‌وه که هیچ چه‌شنه یارمه‌تیه‌کیان له‌م وڵاته وه‌ڕگرتبێ، به‌ڵام به ئاشکرا ئه‌وه‌ش ده‌ڵێن که ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا پێشنیاری شتێکیان پێ بکات، مومکینه، قه‌بووڵی بکه‌ن. مورته‌زا ئه‌سفه‌ندیاری، نوێنه‌ری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له ئه‌مریکاش ده‌ڵێ که ئێمه هه‌وڵامان داوه که به‌شێک له‌م 85 میلیپن دۆلاره که ئه‌مریکا بۆ "په‌ره‌پێدانی دێموکراسی" له ئێران سه‌ڕفی ده‌کات بگرین، بۆیه که ئێمه ناتوانین له‌م جیهانه دۆستی باشتر له ئه‌مریکا په‌یدا بکه‌ین. مسته‌فا هیجریش ده‌ڵێ که دژایه‌تی هه‌ر هێرشێکی سه‌ربازی ئیسرائیل و ئه‌مریکا بۆ ئێران به بیانووی پێشگیرانه ده‌کات، بۆیه که بۆردومان ناتوانێ ڕه‌ژیمی ئێران بگۆڕێ و به‌ڵکو به‌هانه زۆرتر به حکومه‌تی تاران ده‌دات، تا له جیهانی ئیسلام دا، پرۆپاگه‌نده‌ی زیده‌تری پێ‌بکات. شایانی باسه چه‌ند مانگ له‌مه‌وبه‌ریش، ڕۆژنامه‌وانی نوداری ئه‌مریکی، "سێمۆر هێرش"، باسی له پشتیوانی ئه‌مریکا له پژاک و یارمه‌تی لۆژێستیک و دیداری به‌رپرسانی ئه‌م پارته کردبوو و به‌ڵام پارتی ژیانی ئازادی کوردستان، وێڕای ڕه‌خنه گرتن له‌م نووسراوه و ئیدعایه‌یی "هێرش"، وتبووی که ئێمه هیچ هاوکاریه‌کمان له لایه‌ن ئه‌مریکاوه. پێنه‌کراوه.
تێبینی: بڵاو کردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته، ته‌نیا به مه‌به‌ستی زانیاری دان و ئه‌رکی ڕاگه‌یاندنه و ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی نیشان ده‌ری بۆچوونه‌کانی ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشێت ناکات. |
||