|
|
|
|
|
ڕه‌خنــــــه: پڕ به دڵ و جوانترین و ڕازاوه‌ترین پیرۆزباییتان لێده‌کات به بۆنه‌ی هاتنی ساڵی 2704ی کوردی و جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ورۆز. هیواداری ساڵێکی پر له خۆشی و کامه‌رانی و ده‌سکه‌وتی نه‌ته‌وه‌ییتان بۆ ئاواته‌خوازین.
نـــــه‌ورۆز ئه‌م رۆژی ســــــــاڵی تازه‌یه نـــــه‌ورۆزه هـــــاته‌وه جه‌ژنێکی، کۆنی کورده‌وه به خۆشــــی وبه هاته‌وه چه‌ندساڵ گوڵی هیوایی ئێمه پێ په‌ست بوو تاکو پار هه‌ر خوێنــــــی لاوه‌کان بوو، گـووڵی ئالی نه‌وبه‌هار ئه‌و ڕه‌نگه ســـــــوور بوو که له ئاسۆی بڵندی کـورد مــــــژده‌ی به‌یانی بۆ گـــــــه‌لی دوور و نزیک ئه‌برد نه‌ورۆز بوو، ئاگـــــــرێکی وه‌های خستــه جه‌رگه‌وه لاوان به ئه‌شق، ئه‌چـــــوون به‌ره‌و پیری مـه‌رگه‌وه ئه‌وا ڕۆژ هــــــه‌ڵات، له به‌نده‌نی به‌رزی وڵاتــــــه‌وه خوێنی شـه‌هیده ڕه‌نگی شه‌فه‌ق شه‌وق ئه‌داته‌وه تا ئێســــــــتا، ڕووی نــه‌داوه له تاریخی میــــلله‌تان قه‌ڵغـــــانی گووله سنگی کچان بێ له هه‌ڵـــــمه‌تا پێی ناوێ، بۆشـــــه‌هیدی وه‌ته‌ن، شیــوه‌ن و گرین نامرن ئه‌وانه وا له دڵی میـــــــــــــــــــــلله‌تا ئه‌ژین پیره‌مێرد
نـــــه‌ورۆز ڕۆژ له ئاسۆی سوور شه‌وق ئه د‌اته‌وه ده‌ڵێ ئه‌مســــــاڵیش نه‌ورۆز هاته‌وه سرووشت سه‌رپاکی، جوانی ئه‌نوێنێ وه‌ک بووکی ڕازاو خۆی ئه‌خه‌مــــلێنێ ده‌شت و کوێستان، لوتکه‌ی به‌رز و کێو بزه‌ی به‌هــــاریان کــــه‌وتۆته سه‌ر لێو به‌فری تواوه‌ی سه‌ر شـــاخی خه‌مبار ئه‌بێ به فرمێسک، چۆڕ چۆڕ دێته خوار هاژه‌ی شه‌تاوی بن کوێســـــتانی به‌رز گابه‌رد ئه‌تلێنــــێ، که‌ژ دێنێــــــته له‌رز کیژی دارستـــــــان له شایی چــــه‌ما به مۆسیقـــــــــایی ئاو، دێنه‌وه سه‌ما باخ و ڕه‌زی شاخ، یان مێــرگ و چیمه‌ن خشڵی ڕازاوه‌ی، بژوێـــــــــنی دیمه‌ن سه‌وزایی ده‌شت و زه‌نجیری کوێستان تاریف ناکرێ، جوانی کـــــــــــوردستان که‌وی دڵـــــــــــداری، ئـازادی و جوانی ده‌روونی که‌یلی، ســــۆزی گـــــۆرانی به‌ری حـــــــه‌سڕه‌تی دڵ ئـــــه‌کاته‌وه بانگــــی په‌ڕاوپه‌ر ده‌نگ ئــــــــه‌داته‌وه له سه‌ر قه‌ندیل و شــــــاهۆ و نه‌که‌رۆز ده‌ڵێ گه‌لی کورد، نـــــــه‌ورۆزتان پیرۆز ڕه‌حیم لوقمانی
بۆ خوێندنه‌وه‌ی دواترین هه‌واله‌کانی کوردستان و ناوچه سه‌ردانی ئاژانسی مانشێت بکه‌ن: |
||