|
|
|
|
|
به‌ڕێوه‌به‌ری ڕه‌خــــنه ، پڕ به دل پیرۆزبایی 8ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژن له سه‌رجه‌م دایکان و خوشکان و ئافره‌تانی جیهان و به تایبه‌ت کوردستان ده‌کات و هیوایی ئه‌وه ده‌خوازێ له داهاتوویه‌کی نزیک دا له کوردستانێکی ئازاد و جیهانیکی پڕ له ئاشتی دا چیتر شایه‌تی هه‌ڵاواردنی ره‌گه‌زی، پێشێل‌کرانی مافی ژنان، خۆکوشن و سوتان و زه‌ماوه‌ندی زۆره‌ملی و نایه‌کسانی یاسایی و به‌نزم زانینی ئاستی ئافره‌تان نه‌بێت. هه‌روه‌ک ده‌زانن به‌داخه‌وه، کوردستان وڵاتێکی داگیرکراوه و مافی سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی پێشێل ده‌کرێ و له‌م نێوه‌دا به هۆی کۆمه‌ڵێک ره‌هه‌ندی ئابووری، نه‌ریتی کۆمه‌ڵگا و زانستی، مافی ژنان به دووقات خه‌ریکی پێشێلبوونه. حاکم بوونی نیزامێکی دیکتاتۆر، تونداژۆ و ئایینی، په‌ره‌پێدانی ده‌مارگرژی و دوگماتیسم، نزم ڕاگرتنی ئاستی زانست و خوێنده‌واری و هه‌ڕوه‌ها ئابووری کوردستان و ده‌یان هۆکاری تر، کۆمه‌ڵگایه‌کی پیاوسالار و سونه‌تی به هه‌بوونی ده‌یان نه‌ریتی قێزه‌ون، له کۆمه‌ڵگاکه‌ماندا دۆخێکی ناله‌با‌ری پێکهێناوه و هه‌ر بۆیه‌ش له ئاوا کۆمه‌ڵگایه‌ک دا مافی ژنان به‌ڕده‌وام له پێشێل بوون دایه و به هه‌بوونی ڕه‌ژیمێکی ئاوا، سیکلی دووپاتی تراژێدیاکانی خۆکوشتن و خۆسوتاندنی ژنان، زه‌ماوه‌ندی زۆره‌ملی، فرۆشی ئافره‌تان، ئه‌شکه‌نجه و ئازار، قه‌تڵ به بیانووی پاراستنی نامووس و چوارچێوه‌دار کردنی ژیانی نیوه کۆمه‌ڵ، به شێوازێکی کۆمێدی خه‌ریکی دووپات بوونه‌وه‌یه. مامۆستایانی ئایینی و مێدیاکانی ره‌ژیمیش په‌ره به شێوازێک له کۆنه‌په‌ره‌ستی و بیرۆکه‌یه‌ک ده‌ده‌ن که تێیدا "ژن نیوه‌ی پیاوه" و "ژن له که‌که‌ی پیاو چێکراوه" و "ژن مافی نیه و ته‌نیا کاری مال و کۆیله‌تی پیشه‌یه‌تی" و "جلوبه‌رگی ئافره‌ت ده‌بی ئاوابێت"، "عه‌قڵی ئافره‌ت ناته‌واوه"، "فڵان پێغه‌مبه‌ر و ئیمام وای گووتووه" و هتد. بۆ خوێندنه‌وه‌ی دواترین هه‌واله‌کانی کوردستان و ناوچه سه‌ردانی ئاژانسی مانشێت بکه‌ن: ڕۆژ نیه که له ئاکامی ئه‌م شێوه له بیروباوه‌ره‌دا، ده‌یان ژن له وڵاته‌که‌مان خۆنه‌سووتێنن و تووشی خۆکوشتن، ڕه‌دواکه‌وتن، ئه‌شکه‌نجه و ئازار نه‌بن و دڵی مرۆڤ نه‌خه‌نه خرۆشه‌وه. ڕۆژ نیه هه‌واڵی فرۆشتینی کچان و به‌شوودانی نابه‌دڵ بڵاو نه‌بێته‌وه. ڕۆژ نیه گوێمان له هاواری ماڤخوازی ژنانی کۆمه‌لگاکه‌مان نه بێت. که‌وابوو هه‌موومان ده‌ست به‌ده‌ستی یه‌ک هه‌وڵ و تێکۆشان بکه‌ین بۆ له‌ناوبردنی ئه‌و سیسته‌مه که ژنی تێدا ده‌چه‌وسێته‌وه. هه‌وڵ بده‌ین بۆ تێکدانی ئه‌م بیرۆکه که ژن تێیدا مرۆڤی ڕێژه دووهه‌مه. بۆ کوشتنی ئه‌م کابووسه که ژنی تێدا ده‌سووتێ. بۆ شکاندنی ئه‌م ده‌سته که ئازاری ژنان ده‌دات و بۆ سازکردنی کۆمه لگایه‌کی هاوچه‌رخ و بیرمه‌ند و بردنه‌سه‌ری ئاستی زانست و خوێنده‌واری. هه‌وڵ بده ین بۆ دژایه‌تی له‌گه‌ڵ کۆنه‌په‌رستی و ڕێگه به ناحه‌زان نه‌ده‌ین که چیتر ڕێگه‌مان لێ‌بگرن تا ماف به ژنان، به نیوه‌ی کۆمه‌ل بده‌ین. پیرۆز بێت 8ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژن.
چالاکی ژنانی کورد له باکووری کوردستان به بۆنه‌ی 8ی مارس
|
||