|
|
|
|
|
چاوپێکه‌وتنی هه‌فته‌نامه‌ی جه‌ماوه‌ر، چاپی باشووری کوردستان، له‌گه‌ڵ "مه‌سعوود حه‌قیقه‌ت فه‌ر"، به‌رپرسی ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشێت: "مه‌سعوود حه‌قیقه‌ت فه‌ر" ناسراو به مه‌ناف، له سالی 1982 له شاری پیرانشاری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له دایک بووه و خوێندکاری کۆلێژی ئابووری له زانکۆی زه‌نجان بووه و نه‌یتوانیوه درێژه به خوێندنی بدات. له زمانه‌کانی کوردی به زاراوه‌کانیه‌وه و فارسی و تورکی شاره‌زایی ته‌واوی هه‌یه و ئینگلیزیش تا ڕاده‌یه‌کی باش ده‌زانێت. ساڵه‌کانی مناڵی له باشووری کوردستان تێپه‌ر کردووه و ئێستاش بۆ جاری دووهه‌م و ماوه‌ی دوو ساڵه که به هۆی کۆمه‌ڵێک کێشه‌ی ئه‌منی و سیاسی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانی به‌جێهێشتووه و له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان به ته‌نیایی، ئاژانسێکی هه‌والی، به ناوی "ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشێت" داناوه که به چالاکترین وێبلاگی کوردی له بواری هه‌واڵ داده‌نرێت. * له‌كه‌یه‌وه ده‌ستت به‌و كاره كردووه، چۆن بوو ئه‌و كاره‌ت هه‌ڵبژارد؟ وه‌کو زۆربه‌ی چالاکانی بزووتنه‌وه‌ی خوێندکاری کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان من و کۆمه‌ڵێک له دۆستانم له ساڵه‌کانی 81ی هه‌تاوی له زانکۆی زه‌نجان گۆڤارێکی خوێندکاریمان به ناوی "ئاشتی" بڵاوکرده‌وه و من ئه‌رکی سه‌رنووسه‌ری ئه‌م گۆڤاره‌م پێدرا و هه‌ر له‌م کاته‌وه‌ش نیزێک به 4 ساڵه که له‌م بواره دا به پێی توانا هه‌وڵم داوه. * رۆژانه 7 تا 8 هه‌واڵی نوێ له‌سه‌ر ماڵپه‌رِه‌كه‌ت (ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشێت) داده‌نێی، دیاره هاوكارت له‌ده‌ره‌وه‌ی و ناوه‌وه‌ی كوردستان زۆره؟ ڕاسته. له‌وانه‌یه شتێک بڵێم که جێگه‌ی باوه‌ڕ نه‌بێ. به‌ڵام به داخه‌وه نه له ده‌ره‌وه و نه له ناوه‌وه‌ی کوردستان هیج که‌س هاوکاریم ناکات (جگه له چه‌ند دۆستێکم که ته‌نیا له ڕێگه‌ی مه‌یله‌وه، ئه‌ویش له ئاستێکی زۆر که‌م دا) سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ی که گه‌لێکیی پێوه ماندوو ده‌بم ، کاتێکی زۆرم بۆ مانشێت ته‌رخان کردووه و ئاماده‌که‌ری گشت هه‌واڵه‌کان به ته‌نیا خۆمم. * له‌چه‌ند زمان شاره‌زاییت هه‌یه؟ له زمانه‌کانی کوردی به زاراوه‌کانیه‌وه و فارسی و تورکی شاره‌زایی ته‌واوم هه‌یه و ئینگلیزیش تا ڕاده‌ی باش ده‌زانم. *بۆچی ئاژانسێكت دامه‌زراندووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی سوودێكی ماددی لێببینی، وه‌كو ده‌زانرێ ئینته‌رنێت به‌پاره‌یه، بۆ نموونه له‌باشووری كوردستان نرخی كاتژمێرێك ئ وه‌کو لاوێکی کورد به سه‌یری ئاژانسه‌کانی ده‌نگوباسی وڵاتانی ڕۆژئاوایی و ته‌نانه‌ت ئیقلیمیش له به‌روارد له‌گه‌ڵ کوردستان دا هه‌ست به بۆشاییه‌کی مه‌زن له‌م بواره دا ده‌که‌م. له‌م ئاسته دا لاوازین. به تایبه‌ت ئه‌م ئاژانسانه‌ی که به زاراوه‌ی سۆرانی چالاکی ده‌که‌ن، ناگه‌نه ئه‌ژماری قامکه‌کانی ده‌ست. من وه‌کو ڕۆژنامه‌وانێکی لاوی کورد هه‌وڵم داوه که ببمه به‌شێکی بچووک له تێکۆشانێک بۆ پڕ کردنه‌وه‌ی ئه‌م بۆشاییه. سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ش ته‌نانه‌ت که‌س نیه دینارێکیش یارمه‌تی ماڵی من بدات و خۆشم له ئاستێکی لاوازی ماڵی دام به‌لام دیسانیش هه‌ستاوم به دامه‌زراندنی ئاژانسێکی بچووکی ده‌نگوباسی ئینته‌رنه‌تی. هه‌ڵبه‌ت پێویسته بشڵێم که ته‌نانه‌ت له زانکۆش بێ هیج یارمه‌تیه‌ک و به خه‌رجی زۆر گۆڤارمان ده‌رده‌کرد. ناشزانم تا که‌ی ده‌توانم بێ یارمه‌تی ماڵی هیج لایه‌نێک درێژه به کاره‌که‌م بده‌م به‌ڵام به ئه‌رکی سه‌رشانی خۆمی ده‌بینم که تا ئه‌و ڕاده‌ی له ده‌ستم دێت، خزمه‌ت به به‌ره‌وپێش بردنی دۆزی نه‌ته‌وه‌که‌م بکه‌م و ئیستاس سه‌ره‌ڕای ئه‌وه که ڕۆژنامه‌وانی به ئه‌رکێکی پیرۆز و پێویست ده‌زانم، ده‌رفه‌تیشم بۆ چالاکی له‌م بواره دا باشتر بۆ ڕه‌خساوه. *تۆ وه‌كو رۆژنامه‌ڤانێك چۆن ده‌رِوانیه لاوان و گه‌نجانی كورد له‌رووی رۆژنامه‌ڤانی كوردیی و جیهانییه‌وه؟ به خۆشیه‌وه، له‌م دوایانه دا له هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان، پێشکه‌وتنێک به‌دی ده‌کرێ. له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان که به هاتنی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد، ئاسته‌نگ کرانی "هه‌فته‌نامه‌ی رۆژهه‌ڵات"، به‌لاڕێدا بردنی هه‌فته‌نامه‌ی "په‌یامی کوردستان" له مه‌هاباد و فیلته‌رینگی بێ ئه‌ژماری ئینته‌رنه‌تی، ڕێگه‌ی له به‌ره‌وپێشچوونی ئه‌م دیارده‌یه له‌م به‌سه له کوردستان دا گرتووه. له باشووری کوردستان که گه‌شه‌سه‌ندنێکی هێواش به‌ڵام جێگه‌ی خۆشحاڵی له ئارادایه. له باکووری کوردستانیش پاش ساڵه‌ها ئاسته‌نگ کران و دژایه‌تی زمان و ڕۆژنامه‌وانی کوردی، ئه‌مساڵ "ئازادیا وڵات" وه‌کو ڕۆژنامه خه‌ریکه به گورجوگۆڵی درێژه به وه‌شانی خۆی ده‌دات. له ئاستی ڕۆژنامه‌وانی ئینته‌رنه‌تیش دا لاوانی کورد پاش چالاک‌تر بوونیان له بلۆگفا و بلۆگسپوت و ماڵپه‌ره‌کان دا ئه‌مجاره له "کورد بلۆگه‌ر" دا ده‌رفه‌تێکی خۆڕایی و گونجاویان بۆ تێکۆشانی ڕۆژنامه‌وانیان به زمانی کوردی بۆ ره‌خساوه. ڕۆژنامه‌وانانی کوردستان له ئاستی جیهانی دا چالاک‌تر بوونه. ڕێکخراوه‌کانی جیهانی ڕۆژنامه‌وانیش (وه‌کو ڕۆژنامه‌وانانی بێ سنوور) ئه‌مجاره گرینگی به چالاکیه‌کانمان ده‌ده‌ن و له کاتی درووست بوونی کێشه‌یه‌ک دا، پشتیوانی مه‌عنه‌وی ده‌که‌ن و من کۆی ئه‌مانه به ره‌وتێکی به‌ره‌و په‌ره‌سه‌ندنی باش ده‌زانم. * رۆژنامه‌گه‌ری كوردی له‌چ ئاستێكی جیهانیدایه؟ پرسیارێکی سه‌خته. ئیمه پێویسته بزانین که ئایا ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی موخاته‌بی ده‌ره‌کی (بێگانه)ی هه‌یه یان نا. به‌داخه‌وه که‌مه به‌ڵام به‌م بواره گونجاوه‌ی که پاش ڕووخانی سه‌ددام له باشووری کوردستان هاته ئاراوه، گه‌شه‌سه‌ندنێک له هه‌مو بواره‌کاندا و له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ش له ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی دا په‌یدا بوو. دامه‌زرانی چه‌ند که‌ناڵی ئاسمانی کوردی پێشکه‌وتنێکی نوێی بۆ تۆمار کردووین. ئیمه‌ش خه‌ریکی ده‌بینه سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ و رووداوه‌کان بۆ ڕۆژنامه‌وانانی جیهانی. له ئاستی تاکه‌کانیش دا به‌رده‌وام هه‌واڵی سه‌رکه‌وتنی رۆژنامه‌وانی کوردیمان له وڵاتان گوێ لێده‌بێ. دیاسپۆرایی کورد له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و په‌روه‌رده‌بوونی که‌سانی پڕۆفێشناڵ، هه‌نگاوی نوێی هه‌ڵێناوه له ئاستی ناساندنی کورد وپه‌ره‌پێدانی ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی. به جیهانیبوون کۆمه‌ڵگاکانی جیهانی لێکدی نیزێک کردۆته‌وه و ئه‌م ره‌وته له ناو کوردیش دا کاریگه‌ری هه‌بووه و به ئاسانتر کردنی پێوه‌ندی و که‌ڵک وه‌رگرتن له زانیاریه‌کان و ئامرازه مۆدێرنه‌کان وه‌کو کۆمپیوته‌ر،ده‌زگای پێشکه‌وتووی چاپ و سه‌ته‌لایت و ئینته‌رنێت، ئه‌مانه‌ش خێرایی خسرۆته ناو ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی. * به‌میلیۆنها ماڵپه‌رو ئاژانسی هه‌واڵ هه‌یه، كه وه‌كو به‌رچاوه عه‌ره‌ب، فارس و تورك، له‌ئێمه‌ی كورد زۆرتر ماڵپه‌ریان هه‌یه، ته‌نانه‌ت به‌ده‌یان ماڵپه‌ری هه‌واڵیان هه‌یه، كه‌چی كورد تائێستا له20 ماڵپه‌ریش تێناپه‌رِێ، بۆچی؟ تاكو ئێستاش هه‌واڵ نه‌بۆته بابه‌تی سه‌رەكی له رۆژنامه‌وانی کوردستان و ماڵپه‌ڕه ئه‌له‌كترۆنییه‌كان. زۆربه‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ی که لاپه‌ره‌کانی رۆژنامه‌وانی کوردیان داگیر کردووه، هه‌قایه‌ت نووسین و هه‌ڵوێست گرتن له‌به‌رانبه‌ر ئه‌م حیزب و ئه که‌س و فڵان شوێنن و هتد. بۆیه "هه‌واڵ" فه‌رامۆش کرابوو و ته‌نیا له‌م دوایانه‌دایه که خه‌ریکه جێگه‌ی خۆی له کوردستان ده‌کاته‌وه. وه‌کو وتم لاوازیه‌کی به‌رچاو و هه‌ژێنه‌رمان هه‌یه له‌م ئاسته‌دا. من ئه‌م دیارده‌یه جگه له‌وه ده‌یگێڕمه‌وه بۆ بێده‌وڵه‌تی کورد و له لای تره‌وه که‌مته‌رخه‌می ئاشکرای خۆمان. کاتێک دامه‌زراوه‌یه‌کی سیاسی سه‌ربه‌خۆ و ده‌سه‌ڵاتدارت(ده‌وڵه‌ت) هه‌بێ، ڕۆژنامه‌وانی و ئاژانسی هه‌واڵ وه‌کو بنچینه‌یه‌کی سه‌ره‌کی و و ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م، په‌ره ده‌ستێنێ. له لایه‌کی تریشه‌وه به داخه‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ی که ئێستاش لانی که‌م له باشووری کوردستان هه‌یه، که‌ڵکی پێویستی نه ته‌نیا له ڕۆژنامه‌وانی و دامه‌زراندنی ئاژانسه‌کانی ده‌نگوباس و هتد لێوه‌رناگیرێ به‌ڵکو بیری ته‌سکی حیزبایه‌تی هه‌وڵی به لاڕێدا بردنی ئه‌م ئه‌زموونه‌ش ده‌دات. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ش بڵێم که له باکووری کوردستان سه‌ڕه‌ڕای بێده‌وڵه‌تی و ئینکاری کوردا، چه‌ند ئاژانسی به‌هێزی کوردی وه‌کو "دیجله" و "فوڕات" هه‌یه که خۆشم که‌ڵکی زۆریان لێوه‌رده‌گرم. * ماڵپه‌ره‌كه‌ت خۆراییه، بیرت له‌وه نه‌كردووه‌ته‌وه كه بیكه‌ی به ماڵپه‌رێكی سه‌ربه‌خۆ، وه‌كو زانیاریم هه‌یه، رۆژانه چه‌ندین وێبلاگ له‌لایه‌ن به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی ماڵپه‌ری سه‌ره‌كی داده‌خرێن كه وه‌كو ئه‌وان ئاماژه‌ی پێده‌ده‌ن به‌پێچه‌وانه‌ی رێنماییه‌كانی ماڵپه‌ره‌كه جووڵاونه‌ته‌وه، بێگومان blogfa ش ماڵپه‌رێكی ئێرانییه و له‌ئێران به‌رَێوه ده‌چێت، تائێستا وێبلاگه‌كانی تۆیان داخستووه؟ به‌ڵێ خۆڕاییه و وه‌کو باسم کرد به داخه‌وه من له ئاستێکی نزمی ماڵی دام و ئێستا هیچ ده‌رفه‌تێکی ئاوام نیه که ماڵپه‌ڕێک بکه‌مه‌وه. وه‌کو ئاماژه‌شتان پێ‌کرد ڕۆژانه چه‌ندین وێبلاگی کوردی یا له لایه‌ن به‌رپرسانی blogfa یا له لایه‌ن حکومه‌تی ئێرانه‌وه فیلته‌ر ده‌کرێن.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی دواترین هه‌واله‌کانی کوردستان و ناوچه سه‌ردانی ئاژانسی مانشێت بکه‌ن: تاکو ئێستا "مانشێت" دانه‌خراوه(به‌ڵکو به هۆی ئه‌وه که کوردیه و له ناوه‌رۆکه‌که‌ی تێناگه‌ن، و نازانن فیلته‌ریان نه‌کردووه!) و به‌ڵام به هۆی فیلته‌رکرانی ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌ی که وێنه‌کان ساپۆرت ده‌کات، تووشی کێشه‌ی زۆرم. بۆ ڕێگه‌گرتن له داخستن و فیلته‌ر کردنیشی به‌رده‌وام به‌شوێن ئاڵترناتیڤی ترم. وه‌کو "کوردبلۆگه‌ر" و "بلۆگ سپووت". * چه‌ند كه‌س له‌و كاره‌دا هاوكارییت ده‌كه‌ن؟ من خۆم له "مانشێت" دا ته‌نیام. به‌ڵام کۆمه‌ڵێک له دۆستانم له زانکۆکانه‌وه جاروبار هه‌والی چالاکیه‌کانی خۆیانم بۆ ده‌نێرن و بڵاویان ده‌که‌مه‌وه. * بێگومان رۆژانه كه‌سانێكی زۆر سه‌ردانی ماڵپه‌ره‌كه‌ت ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر زانیارییت هه‌بێ، وه‌كو ژماره رۆژانه چه‌ند كه‌س ماڵپه‌ره‌كه‌ت ده‌بینن؟ ڕاسته. به هۆی ئه‌وه که "مانشێت"، ئاژانسێکی نوێیه و "وێبلاگ"ه و له‌وانه گرینگتر، ده‌رفه‌تی هه‌وڵی زۆرتریش نه‌بووه بۆ ناساندنی، ئێستا ئه‌م ئه‌ژماره له نێوان 400 تا 1000 که‌سه. به‌ڵام له‌م چه‌ند هه‌فته‌ی دواییدا ئه‌ژماری بینه‌رانم به خێرایی ڕووی له زیادبوون کردووه. * بۆچی ناوی ئاژانسه‌كه‌ت ناوه(مانشێت) كه وشه‌یه‌كی ئینگلیزییه، بۆ وشه‌یه‌كی كوردیت هه‌ڵنه‌بژارد؟ له ڕاستیدا پێش له دانانی "مانشێت"، له ڕاپرسیه‌ک دا له وێبلاگێکی ترم کۆمه‌ڵێک ناوی جوانی کوردیم به بینه‌ران و دۆستانم پێشنیار کردبوو، به‌داخه‌وه تا هاتم یه‌کێکیان وه‌کو ناوی ماڵپه‌ره‌که‌م هه‌ڵبژێرم، (دزیان) و ماڵپه‌ڕێکیان به‌م ناوه پێ ساز کرد که چالاکیش نین.! و منیش ئه‌م وشه‌یه‌م ئه‌گه‌ر به هه‌ڵه نه‌چووبم له یه‌کێک له شێعره‌کانی مامۆستا عه‌بدولڵا په‌شێو دیتبو و حه‌زم لێده‌کرد و جگه له‌وه له کورده‌واریشدا، ئه‌م وشه‌یه خۆماڵی کراوه‌ته‌وه و که‌ڵکی لێوه‌رده‌گیرێ به‌ڵام ئه‌گه‌ر بیکه‌م به ماڵپه‌ڕ، به دڵنیایه‌وه ناوێکی کوردی(تر) هه‌لده‌بژێرم. *باشه ئه‌گه‌ر كه‌سێك یان ماڵپه‌رێك هه‌واڵێكی تۆ ببات و بڵاویبكاته‌وه به‌بێ ئاماژه‌دان به‌سه‌رچاوه‌كه‌ی كه وێبڵاگی تۆیه، چی ده‌كه‌ی؟ وه‌كو بزانم هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وپێش ئاگاداریه‌كت نووسیبوو له‌و باره‌یه‌وه؟ دیاره ئه‌وه به دیارده‌یه‌کی ناحه‌ز وبه دوور له پڕه‌نسیپه‌کانی ڕۆژنامه‌وانی ده‌زانم به‌ڵام جا چیم له‌ده‌ست دێت؟ له وڵاتێک که هیچ یاسایه‌کی ڕوون و ئاشکرا بۆ پاراستنی مافی هیچ شتێک نیه، وه‌ڵلا بۆ دیفاع له هه‌وڵه‌کانت هیچت پێناکرێ. ته‌نیا کارێک که ده‌کرێ ڕوونکردنه‌وه‌یه‌که و پاڕانه‌وه له‌م ماڵپه‌ر و بڵاوکراوانه‌یه که چیتر ئه‌م کاره ده‌که‌ن و ئێمه‌ش دڵسار نه‌که‌نه‌وه له تێکۆشانمان. خۆتان ده‌زانن، جارتی وایه ئاماده‌کردن یا وه‌رگێڕانی هه‌واڵێک چه‌ند کاتژمێر ده‌خایه‌نێ.. * له‌هیچ ناوه‌ندێكی راگه‌یاندن كار ده‌كه‌ی له‌و شوێنه‌ی لێی ده‌ژی؟ به شێوازی ڕاسته‌وخۆ و فه‌رمی نه‌خێر. به‌ڵام هه‌واڵنێری ماڵپه‌ڕی ڕێنێسانسم و هه‌واڵه‌کانم به‌رده‌وام له کوردستان مێدیا ( ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران) و هه‌ندێک له تی‌ڤی و ماڵپه‌ره کوردیه‌کانی تر، بڵاو ده‌بێته‌وه. * هه‌ست ده‌كرێ كه‌سێكی زۆر نه‌ته‌وه‌یی، له‌هه‌ندێ هه‌واڵدا بۆچونی خۆشت تێدایه، كه‌چی له‌بواری رۆژنامه‌نووسی ئێستادا رۆژنامه‌نووس ده‌بێ بێلایه‌نی خۆی بپارێزی؟ ڕاسته. من که‌سێکی نه‌ته‌وه‌ییم و هه‌ر بۆیه‌ش سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ی که زۆربه‌ی کوردانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به فارسی ده‌نووسن من هه‌وڵم داوه ته‌نیا و ته‌نیا به کوردی چالاکی بکه‌م. ئه‌وه‌ش جێگه‌ی ئاماژه‌یه که من له بنه‌ماڵه‌یه‌کی شۆڕشگێڕ دا له‌دایکبووم و ژیاوم و ره‌نگه ئه‌وه‌ش شوێنی له‌سه‌ر دانابم. سه‌باره‌ت به نووسینی بۆچوونی خۆم له تاقمێک له هه‌واڵه‌کاندا، من زۆر هه‌وڵم داوه که بێلایه‌ن بم به‌ڵام منیش قه‌بووڵمه جار جار که زانیاریه‌کی زێده به هه‌واڵه‌که پێوه‌ست ده‌که‌م به‌ڵکو بێلایه‌نی منی خستبێته ژێر پرسیاره. * رۆڵی راگه‌یاندنه‌كانی كوردستان به‌رای تۆ چۆنه، ئایا ئه‌ركی ته‌واوی خۆیان به‌جێ گه‌یاندووه؟ وه‌ک ئاشکرایه ڕۆژنامه‌وانی یه‌کێک له دیارده‌کانی دنیای ڕۆشه‌نبیریی و سیمای پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگا و شارستانیی هه‌ر گه‌ل و وڵاتێکه. یانی به جۆرێک ده‌کرێت ئاستی ڕۆشه‌نبیریی و ئازادی بیروڕا و پێشکه‌وتوویی هه‌ر گه‌ل و وڵاتێک، تا ڕاده‌یه‌کی زۆر به ژماره و جۆر و تیراژ و چۆنێتیی ئاستی رۆژنامه‌کانیه‌وه ببه‌ستینه‌وه. من وه‌کو خۆم پێم وایه سه‌ره‌کیترین ئه‌رکی سه‌رشانی ڕاگه‌یاندنی کوردی ئه‌وه‌یه که هزر و بیرێکی نه‌ته‌وه‌یی سه‌رده‌میانه په‌روه‌ڕده بکات و ئاستی وشیاری گه‌ل له‌به‌رانبه‌ر هه‌ڕ شێوه هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی چاندی، سیاسی و ئابووری وڵاتانی ده‌ورووبه‌ر به‌رێته سه‌ر. له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵیش دا ئه‌کتیڤ تر بێت.جا چ له ڕووی ڕه‌خنه‌گرتن له کاره نێگه‌تیڤه‌کانی ده‌سته‌ڵات و چ له نیشاندانی بوێری و ئازایی له ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵی و که‌موکوڕی به‌رپرسانی باڵای حزبی و حکومی دا. دیاره بۆ هه‌ر به‌شێک له کوردستان به پێی ئه‌وه که ئۆتۆریته و که‌لتوری جیاواز حاکمن، لێکدانه‌وه‌ی جیاوازیش هه‌یه سه‌باره‌ت به‌م پرسیاره که ڕاگه‌یاندن تا چ ڕاده‌یه‌ک توانیوێتی ڕۆڵی پۆزه‌تیڤ بگێڕێ؟ به‌ڵام مخابن به گشتی ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی که من ده‌یبینم به ئه‌ندازه‌ی پێویست ڕۆڵی خۆی نه‌گێڕاوه. نه له وشیارکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا دا، نه له په‌روه‌رده‌ی هزر و بیری نه‌ته‌وه‌یی و هێنانی چه‌مک و گووتاری نوێ و سه‌رده‌میانه و نه نه ڕه‌خنه گرتن له ده‌سه‌ڵات. * وه‌كو كه‌سێكی رۆشنبیر چ رۆژنامه‌و گۆڤارێكی كوردی ده‌خوێنییه‌وه كه به‌لای تۆوه باشترین بێ، له‌رووی هه‌موو شتێگه‌وه؟ به‌داخه‌وه به پێی ئه‌م دۆخه‌ی که تێیدام، ده‌ستم وه بڵاوکراوه کوردیه‌کان ناگات. مه‌گه‌ر له سه‌ر تۆری ئینته‌رنێت و بۆیه‌ش ناتوانم لێکدانه‌وه‌یه‌کی درووست و ڕاسته‌قینه‌م هه‌بێت سه‌باره‌ت به ڕۆژنامه و گۆڤاره کوردیه‌کان به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی که له ماڵپه‌ڕه‌کاندا وه‌به‌رچاو دێت ڕه‌وتێکی به‌ره‌پێش ده‌بینم له ئاستی ڕاگه‌یاندن و ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی دا. * زۆر كه‌س له‌ده‌ره‌وه‌ی كوردستان دێته كوردستان و خولی رۆژنامه‌گه‌ری ده‌كه‌نه‌وه، پێتوایه ئه‌وه ئاستی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی به‌رز بكاته‌وه، به‌تایبه‌تی له‌باشووری كوردستان كه له‌لایه‌ن رژێمی سه‌ددامه‌وه له‌هه‌موو شتێك دوورخراونه‌ته‌وه، له‌و 15 ساڵه‌ش كه ئازادن كه‌متر هه‌وڵدراوه رۆژنامه‌گه‌ری پێش بخرێت؟ به دڵنیایه‌وه ئه‌گه‌ر خۆڵی له‌م شێوازه و له لایه‌ن که‌سانی شاره‌زا و پسپۆر، بکرێته‌وه شتێکی ئیجابی و زۆر باشه. ئیتر پێویسته پاش ساڵه‌ها خۆمان له داوی عه‌قڵیه‌ت و فکریه‌تی عه‌ره‌بی و تورکی و فارسی ڕزگار که‌ین. زۆر که‌سی رۆژنامه‌وانمان هه‌یه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات که به ئاوایه‌کی پڕۆفێشناڵ کار ده‌که‌ن و ته‌جره‌به‌ی باشیان هه‌یه و پێویسته ڕۆژنامه‌وانانی کوردیش له‌م زانیاریانه بێ به‌ش نه‌که‌ن. |
||