|
|
|
|
|
م . حه‌مید عه‌زیز نووسین : پیرۆزی گه‌یاندنی ڕسته نهگهیهندراوهکان و ووشه قورس و مه‌حاڵ و نهتوانراوهکانی ووتنه بۆ به‌هێزتربوون و باشتربوون و جوانتربوونی ژیان به‌رامبه‌ر خه‌ڵک و کاربه‌ده‌ستانی گوێ نه‌گرو خه‌م نه‌خۆری ووڵات .. نووسین و دنیای کتێب و په‌رتووک ده‌ربڕینی ئازاری نه‌ته‌وه‌یه‌کی خه‌فه‌کراوی ده‌ست و ده‌م بهستراوو هاواره‌کانی نان و ئازادی گه‌لێکه به‌رامبه‌ر فیرعه‌ون و سووڵتانهکانه بێ به‌زه‌ییه‌کان . نووسین و فه‌رهه‌نگ جیهانێکی نه‌رم و نیانه بۆ گۆش کردنی نه‌وه‌یه‌کی له‌سه‌رخۆو ژیر‌و کامڵ .. هه‌روه‌ها بۆ ڕاگرتنی پیرۆزی یه‌کانی مرۆڤ و ڕوانینه جوانه‌کانه له مرۆڤه‌وه بۆ بوونه‌وه‌رانی تر‌و خۆشگوزه‌رانیه بۆ گۆی زه‌وی و وواتا دانه به ژیان و گه‌وره‌یی و جوانی مرۆڤ . نووسین جیهانی نیشتمانێکی ئاسووده‌و باخچه‌ی گووڵ و به‌هه‌شتی گه‌لێکی هێمنه .. کلیلێکه بۆ کردنه‌وه‌و پاقژ کردنی قوفڵی ده‌رگای بیروهۆشی ژه‌نگاوی و ڕزیو له ئێستای کۆیلایه‌تی به مقاشی کلتورو ئاین .. نووسین لۆکه‌یه‌کی نه‌رمی ئازارشکێنه بۆ بیری مرۆڤی ئازادی خواز‌و چهقۆیهکیشه ملی ئه‌ستوری بێ خه‌می ده‌سه‌ڵاتێکی تاکڕه‌و ده‌بڕێ . نووسین و ڕۆشنبیری و پێشکه‌وتن و مه‌ده‌نی یه‌ت و شارستانیه‌ت و دنیای جیهان گیری و سێکۆلار هه‌موو ئه‌ندامی یه‌ک خێزانن که خوای ژیان و به‌خته‌وه‌رین بۆ مرۆڤایه‌تی و چاویلکه‌یه‌کی جواننی یه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگن له چاوی نه‌ته‌وه‌یه‌کی چه‌وساوه و زووڵم لێکراو ، که دنیای ڕه‌نگه پرته‌قاڵی یه‌کانی تابلۆی ژیان و کامه‌رانی پێ ده‌بینن ..!! . ته‌م و بۆشایی له ژیان و بوونی ئاده‌میزاددا کێشهیهکهو مرۆڤ تووشی بێ هیوایی و سه‌غڵه‌تی باری ده‌روونی و ڕاڕایی و بێ سه‌روبه‌ری و بێ به‌رنامه‌یی ده‌کات . بۆیه که به‌یانی له خه‌و هه‌ستای نه‌خشه‌ی ئه‌وه‌ت هه‌بێ که چی ده‌که‌ی و به‌ره‌و کوێ ده‌چی هیچ ڕسته‌یه‌کی ناشرینیش به‌په‌ڕه‌ی سیماته‌وه نابینرێ .. هه‌مان به‌یانی به‌ڵام بێکار یان بێ به‌رنامه بیت ناڕه‌حه‌ت و بێ تاقه‌ت دیار ده‌بیت سیمای خۆت و هه‌موو جه‌سته‌شت تێک ده‌چێت . تۆ که خۆت بێ به‌رنامه‌و نه‌زانی سبه‌ینێ چی ده‌که‌ی .؟. ئه‌ی چۆن کار‌و به‌رنامه‌و ڕه‌خنه بۆ خه‌ڵک داده‌نێی . هه‌مان شته لهداهێنانیشدا که مرۆڤ خۆی داهێنان نه‌کات چۆن ده‌توانێ ڕه‌خنه له داهێنانی یه‌کێکی تر بگرێ که به‌ته‌واویش لێی حاڵی نه‌بێت . زۆربه‌مان له‌زمانی ئه‌ده‌ب و نووسین ناگه‌ین له‌ئه‌نجامی ئه‌و تێنه‌گه‌یشتنه ڕه‌خنه ده‌گرین و .. هتد . زۆرجاریش بۆشایی و نه‌مان و بڕینی ڕێگاکان به‌ره‌و ئامانجێکی دیاری کراو یان کۆتایی هێزو دانیشتن و گێره شێوێنیمان فێر ده‌کات ، هه‌ندێ جاریش ئه‌و بۆشاییه هونه‌رو جوانی یان کاره‌سات و ڕق لێبوون ده‌خوڵقێنێ . که‌سیش نی یه له جیهاندا لاواز بێت و هیچ نه‌زانێت ته‌نها جیاوازی له‌نێوان توواناکاندا هه‌یه .. بۆیه که که‌سێک له قوتابخانه لاوازه لهئیشێکی تر به‌هێزو زیره‌ک و سه‌رکه‌وتووه .
بۆ خوێندنه‌وه‌ی دواترین هه‌واله‌کانی کوردستان و ناوچه سه‌ردانی ئاژانسی مانشێت بکه‌ن: زۆربه‌ی زانایانی جیهان به‌تایبه‌ت زانا وێژه‌یی و فکریه‌کان قوتابخانه‌یان ته‌واو نه‌کردووه نمونه‌ی هه‌مووشیان فه‌یله‌سوفی ئێرله‌ندی برناردشۆیه . له ڕاستیدا ڕه‌خنه قوتابخانه‌یه نابێ هه‌رکه‌سێک هاتوو خۆی پێدا بکات و پێنووس یان زمانی بۆ بخاته گه‌ڕ . به‌ڕای من نووسه‌رو ڕؤشنبیر دووای ته‌واو کردنی ئه‌و قوتابخانه‌یه وه‌ک و پسپۆڕ یان وه‌ک و ئه‌زموون که له دووای کار‌و شاره‌زایی زۆر له نووسین و ئه‌ده‌ب و وێژه‌و له خۆ ڕابینین و که‌ڕه‌خنه له‌بابه‌تێک ده‌گرن خۆیان له بابه‌ته‌یان به‌هێزتر نووسیبێ و هه‌بێ ، ته‌نهاش بۆ مه‌رامی پێشکه‌وتنی هونه‌ر یان باشتر بوونی ئه‌و که‌سه‌ی که ڕه‌خنه‌ی لێ ده‌گیرێ ڕه‌خنه بگیرێ . ته‌نها ڕه‌خنه‌ی دروست که‌ریش هونه‌رو کاری نووسینه . ڕه‌خنه‌ش بۆ مه‌رامی جوان کردن و باشتر کردنی کاره لاواز‌و کاڵهکانه نه‌ک بۆ نابووت کردنی کاری جوان یان له ئه‌نجامی کینه‌و ڕقی هه‌ستێکی ناوه‌وه‌ی نووسه‌ر خۆی بێت و خۆی به‌تاڵ بکاته‌وه به‌و نووسینه و نیشاندانی که‌سێتی نوسه‌رێکی تر به ناشرینی بخاته ڕوو بۆ خوێنه‌ران . زۆربه‌ی ووتاره‌کانی سایت و ماڵپه‌ڕو ماڵه کوردی یه‌کان وه‌ڵام دانه‌وه‌ی یه‌کترو باسی عه‌یب و عاری یه‌کتر ده‌کرێت تیایدا ، به‌ڕاستی مرۆڤ به‌و جۆره نووسین و وه‌ڵام دانهوانه هه‌ستی بریندار ده‌بێ و ده‌شکێ و ئه‌و جۆره رێبازی نووسینه‌ش که‌به ووشه‌ی نه‌شیاوو ناشرین ده‌ست پێ ده‌کات شێوه‌یه‌کی زۆر بازاڕی و نائه‌کادیمی یه‌و ناچێته قاڵبی ڕه‌خنه‌ی وێژه‌یی یه‌وه وه‌ک و پێنووس به خه‌رمانه‌ی ڕۆشنفیکری نه‌ته‌وه‌یه‌ک سه‌یر ناکرێ که خزمه‌ت به گه‌له‌که‌ی بکات . به‌ڵکو له ڕووی نووسیندا دیاره‌و دێڕی ڕکو کینه و شه‌ڕه‌نگێزی یه به‌ئاشکراش دیاره ئه‌وه ڕه‌خنه نی یه به‌ڵکو ناحه‌زی و ناشرینی به که‌سایه‌تی کردنی یه‌کتره . نووسه‌رو پێنووس و دنیای ڕۆژنامه‌و ووێژه ته‌نها یه‌ک بابه‌ته ئه‌ویش داهێنانه ، داهێنانیش بۆ خزمه‌تی نه‌ته‌وه‌ی خۆت یان مرۆڤایه‌تی ده‌نا نه‌یکه‌یت باشتره . ئه‌گه‌ر مرۆڤ نه‌یتووانی داهێنان بکات ده‌توانێ ڕێگه له‌خه‌ڵکیتر نه‌گرێ له فه‌رهه‌نگ و نووسیندا چونکه نووسین دنیای ئازادی یه بۆ ده‌ربڕینی کاره قورس و نهتووانراوهکان بۆ باشتر کردنی ژیانی مرۆڤ و به‌ره‌و سه‌ربه‌ستی یه‌کجاره‌کی له‌ژیانی ژێرده‌ستی و دیلێتی مرۆڤدا .. یان ووشه نهتوانراوهکانی ڕاسته‌وخۆ ووتنی به‌رامبه‌ر سووڵتانهکانه که له‌سه‌ره‌وه‌ی ووتاره‌که‌دا باسمان کردووه . هه‌میشه پێنووسه‌کان ده‌شکێندرێن له نیشتمانی که‌م ئه‌ندام و ناته‌واودا که‌م ئه‌ندامێتی له بیر‌و هۆش نه‌ک مه‌به‌ست له‌ئه‌ندامی جه‌ستیی ، هۆکه‌یشی ناحاڵێتی ده‌سه‌ڵات و مرۆڤ و ده‌وروبه‌رێتی له نووسه‌رو ڕۆشنبیر به‌ڵام ئه‌وه زۆر کێشه نی یه چونکه نووسه‌ران و ڕؤشنبیرانی هه‌موو جیهان له‌سه‌ر ئه‌وه کۆکن و ئاماده‌ن که چی‌یان لێ به‌سه‌ربێت له‌سه‌ر مافی ڕه‌وای گه‌له‌که‌یان . هه‌ناسه‌کان کپ ده‌کرێن و زه‌رده‌خه‌نه‌کان ده‌مرێنرێن و له‌هه‌ندێ نیشتمان و کار‌و ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تیش له‌هه‌ندێ خێزانیشدا جیاوازه بۆیه هه‌موو له‌یه‌ک ناچین له تووڕه‌بوون و له ژیری و ناژیریدا .. هه‌میشه‌ش ووتومانه ژیان به‌جیاوازییه‌وه جوانه با هه‌وڵ نه‌ده‌ین وه‌کو دیکتاتۆره‌کان بین گرنگ ئه‌وه‌یه مرۆڤین و ڕێز له‌یه‌ک بگرین چۆن بیرده‌که‌ینه‌وه ئازادین ..! . خۆمان به ئاغا ده‌زانین که‌چی هه‌موو ژێرده‌سته‌ی کلتورێکی سه‌قه‌ت و ئاینێکی ئه‌فساناوی ترسناکین . له‌منداڵی یه‌وه به قاڵبی خواری په‌روه‌رده‌و تووند‌و تیژی و نه‌فامی ده‌وروبه‌رو ووشه پێچه‌وانه‌کان ژیاوین وه‌ک و ئه‌و ووشه‌و کردارانه‌ی که عه‌یب نین له جیهاندا له‌لای ئێمه عه‌یبێکی گه‌وره‌ن وه‌هه‌روه‌ها به‌پێچه‌وانه‌وه . چوار هه‌نگاوی ژیان کهههرچوایان گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ن بۆ ئێمه‌ی مرۆڤی ڕۆژهه‌ڵاتی به‌گشتی و بۆ کوردی کوردستانی به‌تایبه‌تی ئه‌م چوار خاڵ و ماڵی دنیای په‌روه‌رده‌یه‌ش ئه‌مانه‌ن که گرنگن و بوونه‌ته هۆی ژیان و بوونمان له باشی و خراپیدا له ڕۆژهه‌لاتی ناڤین‌دا : 1/ خێزان : په‌روه‌رده‌ی ده‌ستی دایک و باوکی نه‌خوێنده‌وار . گه‌وره‌بوون و گه‌شه کردن له‌گه‌ڵ دایک و باوکی بێ‌ئاگا له ژیان و په‌روه‌رده‌دا . 2/ قوتابخانه : په‌روه‌رده‌ی ده‌ستی مامۆستای بیروهۆش کۆن و سیستمی لێدان و تێنه‌گه‌یشتن . 3/ کۆمه‌ڵ : گه‌وره‌بوون له‌گه‌ڵ په‌روه‌رده‌ی کلتورێکی سه‌قه‌ت و ئاینێکی ترسناک . 4/ ده‌ووڵه‌ت : په‌روه‌رده‌ی سیستمی ووڵاتی دیکتاتۆری که هه‌ر به‌شی خه‌ڵکه‌که‌ی زیندان و تێهه‌ڵدان بووه . ئه‌گه‌ر مرۆڤ به‌و هه‌نگاوه سه‌ره‌کیانه‌دا ژیان به‌و شێوه‌یه بگوزه‌رێنێ هه‌رگیز مرۆڤێکی ئاسایی نابێت .. بۆیه ئێمه‌ش زۆربه‌مان به‌و شێوه‌یه ژیاوین و ئاسایی و کامڵ نین . |
||