|
|
|
|
|
توێژینه‌وه‌یه‌ک له‌سه‌ر چه‌مکی کولتوری رامیارى"به‌شی دووهه‌م"
نووسینی: ئه‌مین سورخابی له‌م روانگه‌یه‌دا به کۆمه‌ڵگایی بوون له ھه‌موو قۆناغه‌کانی ژیاندا له‌به‌رچاو ده‌گیردرێت. ئارامی سیاسی کاتێک سه‌قامگیر ده‌بێت که‌سێ ئاستی ژیانی تاک ھاوته‌بابن. به‌ڵام له کوردستاندا کاتێک منداڵ له داێک ئه‌بێت فێری راستی و گه‌شبینی ئه‌بێت له به‌رانبه‌ر ده‌وروبه‌رکانیدا، که گه‌وره‌تر بووڕه‌ش بینتر ئه‌بێت له ده‌روبه‌ر به تایبه‌ت سه‌باره‌ت به سیسته‌می سیاسی. ئه‌مه‌ش له کرده‌ی سیاسی تاکی کوردا کاریگه‌ری زۆری ھه‌یه‌و تووشی دووبه‌ره‌کی و دژوازیی ئه‌کات له‌بواری ھه‌ست و باوه‌ڕی سیاسی‌دا ئه‌مه‌ش له ھه‌موو کوردستان ره‌نگدانه‌وه‌ی ھه‌بووه. ادامه مطلب |
||
|
|
|
|
|
توێژینه‌وه‌یه‌ک له‌سه‌ر چه‌مکی کولتوری رامیارى"به‌شی یه‌که‌م " نووسینی: ئه‌مین سورخابی به‌راودێکی کورت له‌سه‌ر کولتوری رامیاری کوردستان کۆی وتار: کولتوری رامیاری یه‌کێکه له‌و چه‌مکه گرنگانه که وێڕای تێپه‌ڕ بوونی نیو سه‌ده مێژووی له‌دایک بوونی، ھێشتا بیرمه‌ندانی زانسته سیاسیه‌کان له بواری تیوری له سه‌ری مشت و مڕ و وتووێژ ئه‌که‌ن یانی توانایی سه‌لماندنی زانستی، ھۆکاره‌کانی به‌دیھاتن، به‌رده‌وامی و گۆڕانی کولتوری رامیاری و کاریگه‌ریی ئه‌وه له سه‌ر ستراکتۆر، گۆڕان و ئارامی سیاسی ھه‌موو ئه‌مانه ته‌وه‌ره سه‌ره‌کیه‌کانن که بیرمه‌ندان مشت و مڕیان کردوا. له‌م وتاره‌دا ھه‌وڵ ئه‌ده‌ین مێژووی تیوری و ھه‌روه‌ھا ئه‌و گۆڕانکاریانه‌ی که به‌سه‌ر چه‌مکی کولتوری رامیاریدا ھاتوون تاوتوێ بکرێت. ادامه مطلب |
||