تبليغاتX
ره‌خنــــــــه...Rexna
وێبلاگی ڕۆشنبیری گشتی که بابه‌تی ڕه‌خنه‌یی و وتار و لێکدانه‌وه‌ی سیاسی سه‌باره‌ به کوردستان و ناوچه بڵاوده‌کاته‌وه
وێبلاگێکی رۆشنبیری گشتیه که بابه‌‌‌تی هه‌مه چه‌شنه‌ی ڕه‌خنه‌یی به زمانی کوردی بڵاو ده‌کاته‌وه

به‌هرام وه‌ڵه‌دبه‌گی: نیچیرڤان بارزانی میعمار و موهه‌ندیسی دیپلوماسی فه‌رهه‌نگی پارچه‌كانی كوردستان
وتووێژ له‌گه‌ڵ به‌هرام وه‌ڵه‌دبه‌گی سه‌رۆكی ئه‌نستیتۆی فه‌رهه‌نگی كوردستان له‌ تاران
چاوپێكه‌وتن: عومه‌ر مورادی
به‌هرام وه‌ڵه‌دبه‌گی رۆژنامه‌نووس و سه‌رۆكی ئه‌نستیتۆی كورد له‌ تاران له‌ دیدارێكی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ری كوردستان TVدا باس له‌ دژواری كاری فه‌رهه‌نگی و كێشه‌ی كورد له‌ ئێران و چالاكی ئه‌نستیتۆی كورد و رۆژنامه‌وانی له‌ كوردستانی رۆژهه‌ڵات ده‌كات.


ادامه مطلب
+ نوشته شده در  پنجشنبه بیست و هفتم مهر 1385ساعت 9:17 PM  توسط : مه‌سعود حه‌قیقه‌ت فه‌ر  | 

سه‌روان چه‌کۆ: ده‌زگایی ئیتلاعاتی ئێران له سلێمانی زیاتر له په‌نجا ماڵی هه‌یه
به‌رپرسی‌ ده‌زگای‌ ئه‌منییه‌تی‌ حیزبی‌ دێموكراتی کوردستانی ئێران به‌ڕێز "چه‌كۆ ره‌حیمی"‌ ده‌ڵێت:ئیتیلاعات زیاتر له‌په‌نجا ماڵی له‌سلێمانیدا هه‌یه‌، په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ‌ سه‌رۆك عه‌شایر‌و خانه‌قا و ته‌كیه‌‌ و كۆنه‌ موسته‌شاره‌كاندا(جاشی ده‌ورانی به‌عس) دروستكردووه‌‌و له‌دوای‌ راپه‌ڕینیشه‌وه‌304 ئه‌ندامی‌ حیزبه‌ كوردییه‌كانیان له‌هه‌رێمی‌ كوردستاندا تیرۆر كردووه‌.
"چه‌كۆ ره‌حیمی‌" راگه‌یاند كه‌ "له‌دوای‌ راپه‌ڕینه‌وه‌ 304 كه‌س له‌په‌نابه‌ر‌و ئه‌ندامی‌ حیزبه‌ كوردییه‌كانی‌ ئێران له‌لایه‌ن ئیتیلاعاته‌وه‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستاندا تیرۆر كراون، كه 150 كه‌سیان سه‌ر به‌حیزبی‌ دیموكرات بوون‌و ئه‌نجامده‌رانی‌ ئه‌و تیرۆرانه‌ش خه‌ڵكی‌ كوردستانی‌ عێراق بوون".


ادامه مطلب
+ نوشته شده در  پنجشنبه بیست و هفتم مهر 1385ساعت 10:28 AM  توسط : مه‌سعود حه‌قیقه‌ت فه‌ر  | 

دیمانه‌ی رێنێسانس ده‌گه‌ڵ ره‌حمان سه‌لیمی
ره‌حمان سه‌لیمی سکرتێری یه‌کێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستانی ئێران بۆ رێنیسانس:
داوا له‌هه‌موو لاوانی خۆشه‌ویست ده‌که‌م که‌ زیاتر بایه‌خ بده‌ن به‌ ره‌ساڵه‌تی مێژوویی خۆیان
کێشه‌کانی ناوخۆی حیزبی دیموکرات نیگه‌رانی هه‌موو لایه‌کی وروژاندوه‌ و له‌و قۆناخه‌ هه‌ستیاره‌شدا هه‌موو لایه‌ک چاره‌سه‌رییه‌کی هێمنانه‌ و دوور له‌توندوتیژی به‌ئاوات ده‌خوازن، چونکه‌ له‌م قۆناخه‌ هه‌ستیاره‌دا یه‌کریزی و یه‌کده‌نگی حزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌گشتی و هی ناوخۆ به‌تایبه‌تی مه‌رجی سه‌ره‌کییه‌ بۆ زیاتر سه‌رخستنی خه‌باتی ئازادیخوازانه‌...


ادامه مطلب
+ نوشته شده در  دوشنبه بیست و چهارم مهر 1385ساعت 0:55 AM  توسط : مه‌سعود حه‌قیقه‌ت فه‌ر  |