|
|
|
|
|
لۆمۆند: ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئاماده‌یی ته‌قینه‌وه ی جه‌ماوه‌ر ئاماده‌کردنی: مه‌سعوود حه‌قیه‌ت فه‌ر ڕۆژنامه‌ی ناوداری فه‌ره‌نسی "لۆمۆند" ده‌نووسێ: "زه‌خت و گووشاری ڕه‌ژیمی مه‌لاکان بۆ سه‌ر کوردان، رۆژ به ڕۆژ په‌ره ده‌ستێنێ، زێد‌بوونی ڕێژه‌ی ئیعدام، داخرانی ڕۆژنامه‌و چاپه‌مه‌نیه‌کان و زنجیره‌ی ده‌زگیری و ئاخنینی گرتووخانه‌کان، له نیشانه کانی به‌رچاوی ئه‌م زه‌خته‌ن. ڕۆژ نیه له کوردستان مرۆڤێکی سیڤیل به گوله‌ی هێزه‌کانی ئاسایشی نه‌کوژرێ و سه‌رجه‌م ئه‌م فاکته‌رانه رۆژهه‌ڵاتی کوردستانی ئاماده‌ی ته‌قینه‌وه‌یه‌کی پرۆتیستۆیی جه‌ماوه‌ری کردووه. ادامه مطلب |
||
|
|
|
|
|
ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان: کانوونی نووسه‌رانی ئێران له یه‌یاننامه‌یه‌کی نووسراوی به‌په‌له دا، حوکمه‌که به یه‌کجار زۆر قورس و نامرۆڤانه وه‌سف ده‌کات و داوا له‌هه‌موو هێزه مرۆڤدۆسته‌کان ده‌کات پشتگیریان بکات و به به‌شداری خۆیان پێش به‌به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و حوکمه دژی ئینسانی‌یه بگرن. ادامه مطلب |
||
|
|
|
|
|
ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان: به گوێره‌ی ئه‌م هه‌واڵانه‌ی که له شار وشارۆچکه‌کانی کوردستانه‌وه به ده‌ستمان گه‌یشتوون، دوێنێ هه‌ینی، 18مین سالڕۆژی تیرۆری دوکتۆر قاسملوو، شاره‌کانی سه‌قز، مه‌هاباد، پیرانشار، شنۆ، سنه، کرماشان، بۆکان و زۆربه‌ی شوێنه‌کانی تری کوردستان له مانگرتنێکی سه‌رتانسه‌ری دابوون و شه‌قامه‌کان جگه له سیخوڕان و هێزه‌کانی چه‌کداری ره‌ژیم که‌سی تری لێنه‌ده‌بینرا. ادامه مطلب |
||
|
|
|
|
|
عه‌بدولره‌حمان قاسملوو له شه‌و زستان (شه‌وی یه‌لدا) ی ساڵی 1309ی هه‌تاوی رێكه‌وتی 22ی دیسامبری ساڵی 1930 زایینی‌دا له شاری ورمێ له بنه‌ماڵه‌یه‌كی خاوه‌ن مڵكی ده‌ست ڕۆیشتوودا له دایك بوو. خوێندنی سه‌ره‌تایی‌و ناوه‌ندی، پێشان له ورمێ‌و دوایه له تاران ته‌واوكرد. هێشتا زۆر منداڵ بوو كه له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له سیاسی‌یه‌كان ئاشنا بوو‌و بیر‌و باوه‌ڕی ئازادیخوازانه له مێشكی‌دا جووڵا. بۆ خۆی له‌م باره‌یه‌وه له كتێبی "چل ساڵ خه‌بات له پێناوی ئازادی"دا پاش باسی سه‌فه‌ری 30 كه‌س له كورده‌كان بۆ باكۆ له سه‌ر بانگهێشتنی ده‌وڵه‌تی شووره‌وی، ده‌نووسێ... ادامه مطلب |
||
|
|
|
|
|
وه‌رگێران و ئاماده كردنی: قادر وریا زۆر كه‌س هه‌ن كه ئاره‌زوو ده‌كه‌ن بزانن ئه‌و قسانه‌ی له چاوپێكه‌وتنی دوكتور قاسملوو‌و دیپڵۆمات ـ تیرۆریسته‌كانی كۆماری ئیسلامی له دانیشتنی وییه‌ن دا كران، چ بوون. دوكتور قاسملوو بۆ باس له‌سه‌ر داخوازه‌كانی گه‌لی كورد له گه‌ڵ نوێنه‌رانی كۆماری ئیسلامی‌و دیتنه‌وه‌ی رێگاچاره‌یه‌كی ئاشتیخوازانه بۆ كێشه‌ی كورد له كوردستانی ئێران، چووبووه وییه‌ن. ئه‌و قسانه‌ش كه له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا كردبوونی، هه‌ر له‌و پێوه‌ندی‌یه‌دا بوون. به‌ڵام ئه‌وانه‌ی به ناوی نوێنه‌رانی كۆماری ئیسلامی‌یه‌وه بۆ وتووێژ له‌گه‌ڵ دوكتور قاسملوو‌و هاوڕێیانی هاتبوون، نیازێكی دیكه‌یان هه‌بوو. ئه‌وان بۆ كوشتنی "پێغه‌مبه‌ری ئاشتی" هاتبوون. ادامه مطلب |
||
|
|
|
|
|
ڕه‌خنــــــه: پڕ به دڵ و جوانترین و ڕازاوه‌ترین پیرۆزباییتان لێده‌کات به بۆنه‌ی هاتنی ساڵی 2704ی کوردی و جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ورۆز. هیواداری ساڵێکی پر له خۆشی و کامه‌رانی و ده‌سکه‌وتی نه‌ته‌وه‌ییتان بۆ ئاواته‌خوازین. ادامه مطلب |
||
|
|
|
|
|
ڕه‌خنــــــه: ئه‌مڕۆ هه‌ینی، ڕێکه‌وتی 16ی مارت، ساڵوه‌گه‌ری نۆزده‌یه‌مینی کیمیابارانی حه‌ڵبچه‌ی شه‌هید له لایه‌ن ئه‌رته‌شی به‌عسی ڕووخاوه. له‌م رۆژه دا به هۆی باراندنی گازی خه‌رده‌ل و ئه‌عساب و بۆردومانی کیمیایی ئه‌م شاره زیاتر له 5000 هه‌زار مرۆڤی بێ تاوان، کوژران و زامێکی مه‌زن له کوردستان، به‌دیهات و رۆژێکی ره‌ش له میژووی گه‌ل و وڵاته‌که‌مان زێده بوو. ادامه مطلب |
||
|
|
|
|
|
ستراتێژیه‌تی نوێی ئه‌مریکا له عێراق به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ جۆرج بۆش سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌وتارێكی تایبه‌تدا ستراتێژیی نوێی وڵاته‌كه‌ی له‌عیراقدا راگه‌یاند. ماڵپه‌ڕی پ‌یو‌ک مێدیا گشت وتاره‌که‌ی بڵاو کردۆته‌وه و ئێمه‌ش لێره‌دا پێشکه‌شتان ده‌که‌ین: له‌م شه‌وه‌دا هێزه‌كانی ئه‌مریكا سه‌رقاڵی خه‌باتێكن كه ئاراسته‌ی جه‌نگی دژه تیرۆر و ئارامی ئێمه له ئه‌مریكا دیاریده‌كات، ستراتیژی نوێ كه ئه‌مشه‌و ئاشكرایده‌كه‌م رێچكه‌ی ئه‌مریكا له عیراق ده‌گۆڕێت و یارمه‌تیمان ده‌دات له سه‌ركه‌وتن له جه‌نگی دژه تیرۆردا.... ادامه مطلب |
||
|
|
|
|
|
ئه‌مشه‌و شه‌وی یه‌ڵدا، درێژترین شه‌وی سا ئه‌مشه‌و شه‌وی له دایکبوونی یه‌کێک له ڕێبه‌رانی پایه‌به‌رزی کورد، "دوکتۆر عه‌بدوڵڕه‌حمان قاسملوو"، شه‌وی یه‌که‌ی زستان، درێژترین شه‌وی ساڵ و "شه‌وی یه‌ڵدا"یه. به‌ڕێوه‌به‌ری وێبلاگی "ڕه‌خنـــه" وێڕای پیرۆزبایی ئه‌م رۆژهه پیرۆزه پوخته‌یه‌ک له ژیانی پر به‌رهه‌می دوکتۆر عه‌بوڵڕه‌حمان قاسملوو، ڕۆشنبیر و سیاسیه‌توانی کورد و ڕێبه‌ری مه‌زن و شه‌هیدی گه‌له‌که‌مانتان پێشکه‌ش ده‌کات. ادامه مطلب |
||
|
|
|
|
|
ناوی پێشمه‌رگه چ مانایه‌کی هه‌یه و له که‌ی و له کوێ‌ڕا هاتوه؟ نووسینی: حه‌یده‌ر مه‌حه‌مه‌دی له سه‌رده‌می کۆماره پیرۆزه‌که‌ی کوردستان له مهاباد دا 1945-1946، به‌دووای کۆبونه‌وه‌یه‌کی به‌رین له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی ناوێکی شیاو بۆ ئه‌و هێزه که به‌بێ چاوه‌روانی هیچ چه‌شنه پاداشتێک ئه‌رکی پارێزگاری و دابین کردنی ئه‌منیه‌ت و ئا سایش له ناوچه کانی ژێر کۆنترۆڵی حکومه‌تی کوردستانیان له ئه‌ستۆ بو و ناویان نا بوون" سوپای میللی کوردستان". ادامه مطلب |
||
|
|
|
|
|
به‌ڕێوه‌چوونی کۆنفرانسێکی گرینگ سه‌باره‌ت به بارودۆخی په‌نابه‌ری له تورکیا و لێکدانه‌وه‌ی ره‌وشی په‌نابه‌ران له وان
تایبه‌ت به مانشێت نیوز، باکووری کوردستان: ڕۆژی شه‌ممه، ڕێکه‌وتی 2ی دێسه‌مبه‌ری 2006ی زایینی له ته‌لاری کۆنفرانسی "ژووری تیجاره‌تی شاری وان" له باکووری کوردستان کۆنفڕانسێکی گرینگ سه‌باره‌ت به "په‌نابه‌ری له تورکیا و شاری وان وه‌ک، نموونه‌یه‌ک بۆ ئه‌م کێشه‌یه"، به به‌شداری ده‌یان که‌سایه‌تی سیاسی وئاکادێمی و ڕێکخراوه‌کانی مه‌ده‌نی به‌ڕێوه چوو و تێیدا نقاش و گفتگۆ له‌سه‌ر دۆسیه‌ی په‌ناخوازی، کۆچبه‌ری و شێوازه‌کانی چاره‌سه‌ری، خزمه‌ت گه‌یانی و هه‌نگاوه‌کانی پێویست له‌م باره‌وه کرا. ادامه مطلب |
||
|
|
|
|
|
له‌دادگای میکۆنۆسه‌وه تا روداوی فه‌ره‌ج ئاماده کردنی: ڕێنێسانس "کتێبی تاوتوێکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی ئێران و ئه‌ڵمانیا" له‌نووسینی حسێن موسه‌ویان له‌وانه‌یه له‌چه‌ند لاوه گرنگ بێت، به‌ڵام له‌هه‌مووی گرنگتر ئه‌وه‌یه که بۆ یه‌که‌مجاره که‌سێک له‌ئاستی باڵای ده‌وڵه‌تی کۆماریی ئیسلامی ئێران‌دا دان به‌تیرۆری رێبه‌رانی کورد و له‌وانه د. سادقی شه‌رفکه‌ندی و هاوڕێیانی داده‌نێت، هه‌روه‌ها راشکاوانه باس له‌وه ده‌کات که ئێران چه‌کی ناو‌کی به‌رهه‌م دێنێت. رێنێسانس پێشتر هه‌ندێک هه‌واڵ و رونکردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م کتێبه هه‌بوه، ئێستاش بۆ تێگه‌یشتنی زیاتر، راپۆرتێکمان وه‌رگێڕاوه له‌رادیۆ فارسی ئه‌ڵمانه‌وه. ادامه مطلب |
||
|
|
|
|
|
راگه‌یه‌ندراوی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموكراتی كور ادامه مطلب |
||