|
|
|
|
|
ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان: کانوونی نووسه‌رانی ئێران له یه‌یاننامه‌یه‌کی نووسراوی به‌په‌له دا، حوکمه‌که به یه‌کجار زۆر قورس و نامرۆڤانه وه‌سف ده‌کات و داوا له‌هه‌موو هێزه مرۆڤدۆسته‌کان ده‌کات پشتگیریان بکات و به به‌شداری خۆیان پێش به‌به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و حوکمه دژی ئینسانی‌یه بگرن. ادامه مطلب |
||
|
|
|
|
|
ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان: به گوێره‌ی ئه‌م هه‌واڵانه‌ی که له شار وشارۆچکه‌کانی کوردستانه‌وه به ده‌ستمان گه‌یشتوون، دوێنێ هه‌ینی، 18مین سالڕۆژی تیرۆری دوکتۆر قاسملوو، شاره‌کانی سه‌قز، مه‌هاباد، پیرانشار، شنۆ، سنه، کرماشان، بۆکان و زۆربه‌ی شوێنه‌کانی تری کوردستان له مانگرتنێکی سه‌رتانسه‌ری دابوون و شه‌قامه‌کان جگه له سیخوڕان و هێزه‌کانی چه‌کداری ره‌ژیم که‌سی تری لێنه‌ده‌بینرا. ادامه مطلب |
||
|
|
|
|
|
عه‌بدولره‌حمان قاسملوو له شه‌و زستان (شه‌وی یه‌لدا) ی ساڵی 1309ی هه‌تاوی رێكه‌وتی 22ی دیسامبری ساڵی 1930 زایینی‌دا له شاری ورمێ له بنه‌ماڵه‌یه‌كی خاوه‌ن مڵكی ده‌ست ڕۆیشتوودا له دایك بوو. خوێندنی سه‌ره‌تایی‌و ناوه‌ندی، پێشان له ورمێ‌و دوایه له تاران ته‌واوكرد. هێشتا زۆر منداڵ بوو كه له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له سیاسی‌یه‌كان ئاشنا بوو‌و بیر‌و باوه‌ڕی ئازادیخوازانه له مێشكی‌دا جووڵا. بۆ خۆی له‌م باره‌یه‌وه له كتێبی "چل ساڵ خه‌بات له پێناوی ئازادی"دا پاش باسی سه‌فه‌ری 30 كه‌س له كورده‌كان بۆ باكۆ له سه‌ر بانگهێشتنی ده‌وڵه‌تی شووره‌وی، ده‌نووسێ... ادامه مطلب |
||
|
|
|
|
|
وه‌رگێران و ئاماده كردنی: قادر وریا زۆر كه‌س هه‌ن كه ئاره‌زوو ده‌كه‌ن بزانن ئه‌و قسانه‌ی له چاوپێكه‌وتنی دوكتور قاسملوو‌و دیپڵۆمات ـ تیرۆریسته‌كانی كۆماری ئیسلامی له دانیشتنی وییه‌ن دا كران، چ بوون. دوكتور قاسملوو بۆ باس له‌سه‌ر داخوازه‌كانی گه‌لی كورد له گه‌ڵ نوێنه‌رانی كۆماری ئیسلامی‌و دیتنه‌وه‌ی رێگاچاره‌یه‌كی ئاشتیخوازانه بۆ كێشه‌ی كورد له كوردستانی ئێران، چووبووه وییه‌ن. ئه‌و قسانه‌ش كه له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا كردبوونی، هه‌ر له‌و پێوه‌ندی‌یه‌دا بوون. به‌ڵام ئه‌وانه‌ی به ناوی نوێنه‌رانی كۆماری ئیسلامی‌یه‌وه بۆ وتووێژ له‌گه‌ڵ دوكتور قاسملوو‌و هاوڕێیانی هاتبوون، نیازێكی دیكه‌یان هه‌بوو. ئه‌وان بۆ كوشتنی "پێغه‌مبه‌ری ئاشتی" هاتبوون. ادامه مطلب |
||
|
|
|
|
|
ئا: مه‌سعوود حه‌قیقه‌ت فه‌ر (مه‌ناف) ڕێکخراوی هه‌واڵنێرانی بێ سنوور، له ڕاپۆرتێک دا به گیرانی 6 ڕۆژنامه‌وان، ئێران به گه‌وره‌ترین زیندانی ڕۆژنامه‌وانانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین وه‌سفکرد و باس له گووشار و ئازاری ڕۆژنامه‌وانانی سه‌ربه‌خۆ له لایه‌ن به‌رپرسانی ڕه‌ژیم و گیرانی " محه‌ممه‌د سه‌دیق که‌بوودوه‌ند، سه‌رۆکی ڕ.م.م.ک، کاوه جه‌وانمه‌رد و عه‌دنان حه‌سه‌نپوور"، دوو ڕۆژنامه‌وانی تری کورد و هه‌روه‌ها باس له "سه‌عید مه‌تین پوور و سه‌عید موغانلو"ی ئازه‌ری و "محه‌ممه‌د حوسێن فه‌لاحیه و عه‌لی فه‌ره‌حبه‌خش" دوو ڕۆژنامه‌وانی تری ئێرانی ده‌کات. ادامه مطلب |
||
|
|
|
|
|
ئا: مه‌سعوود حه‌قیقه‌ت فه‌ر (مه‌ناف) "مه‌سعوود بارزانی" له لێدوانێک دا بۆ که‌نالی ئاسمانی EuoroNews باس له‌وه ده‌کات که هێرشێکی چاوه‌ڕوانکراوی تورکیا بۆ کوردستان، ناوچه‌که تووشی فه‌لاکه‌ت ده‌کات و هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان له سه‌ره‌وه و هێزه‌کانی عێراقیش به توندی وه‌لامی هێرشی تورکیا ده‌ده‌نه‌وه. ادامه مطلب |
||
|
|
|
|
|
ئا: مه‌سعوود حه‌قیقه‌ت فه‌ر (مه‌ناف) له‌م رۆژانه‌ی دواییدا، ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریکا "CIA" ڕاپۆرتێکی نهێنی بڵاوکرده‌وه که تێیدا ئاماژه به ڕه‌وتی یه‌کگرتوویی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین ده‌کات و نقاشی په‌ره‌سه‌ندنی خواستی پێکهێنانی کوردستانی یه‌کگرتوو و سه‌ربه‌خۆ دێنێته به‌ر باس و ده‌ڵێ که ئه‌گه‌ر کاتی خۆی بێت، ئه‌وا ئه‌مریکا هه‌وڵی ئاسانکاری سه‌ربه‌خۆیی بۆ کوردان ده‌دات له ناوه‌نده‌کانی جیهانی.ادامه مطلب |
||