|
|
|
|
|
ڕه‌خنــــــه: ئه‌مڕۆ هه‌ینی، ڕێکه‌وتی 16ی مارت، ساڵوه‌گه‌ری نۆزده‌یه‌مینی کیمیابارانی حه‌ڵبچه‌ی شه‌هید له لایه‌ن ئه‌رته‌شی به‌عسی ڕووخاوه. له‌م رۆژه دا به هۆی باراندنی گازی خه‌رده‌ل و ئه‌عساب و بۆردومانی کیمیایی ئه‌م شاره زیاتر له 5000 هه‌زار مرۆڤی بێ تاوان، کوژران و زامێکی مه‌زن له کوردستان، به‌دیهات و رۆژێکی ره‌ش له میژووی گه‌ل و وڵاته‌که‌مان زێده بوو. ادامه مطلب |
||
|
|
|
|
|
به‌ڕێوه‌به‌ری ڕه‌خــــنه پڕ به دل پیرۆزبایی 8ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژن له سه‌رجه‌م دایکان و خوشکان و ئافره‌تانی جیهان و به تایبه‌ت کوردستان ده‌کات و هیوایی ئه‌وه ده‌خوازێ له داهاتوویه‌کی نزیک دا له کوردستانێکی ئازاد و جیهانیکی پڕ له ئاشتی دا چیتر شایه‌تی هه‌ڵاواردنی ره‌گه‌زی، پێشێل‌کرانی مافی ژنان، خۆکوشن و سوتان و زه‌ماوه‌ندی زۆره‌ملی و نایه‌کسانی یاسایی و به‌نزم زانینی ئاستی ئافره‌تان نه‌بێت. ادامه مطلب |
||
|
|
|
|
|
نووسینی: مه‌سعوود حه‌قیقه‌ت فه‌ر(مه‌ناف) پێشکه‌شکه‌ری پڕۆگرامه‌که: به‌ڕێز... پێم خۆشه به درووستی جوابی ئه‌م پرسیاره‌م بده‌یه‌وه. ئایا کورده‌کان ده‌یانه‌وێ ئێران پارچه پارچه بکه‌ن و جیا ببنه‌وه؟ میوانی کورد: نه‌وه‌ڵلاهی. نه به‌خودای. کێ وه‌ده‌ڵێ. حه. ئێمه له هه‌موو که‌س ئێرانی ترین. سوێن ده‌خۆم. ئه‌وه دیالۆگێکی هه‌میشه‌یی ڕادیۆ ده‌نگی ئه‌مریکایه، کاتێک چالاکێکی سیاسی و مه‌ده‌نی کورد میوانی پڕۆگرامه‌که‌ی ده‌بێت. ادامه مطلب |
||
|
|
|
|
|
"مه‌سعوود حه‌قیقه‌ت فه‌ر" ناسراو به مه‌ناف، له سالی 1982 له شاری پیرانشاری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له دایک بووه و خوێندکاری کۆلێژی ئابووری له زانکۆی زه‌نجان بووه، له زمانه‌کانی کوردی به زاراوه‌کانیه‌وه و فارسی و تورکی شاره‌زایی ته‌واوی هه‌یه و ئینگلیزیش تا ڕاده‌یه‌کی باش ده‌زانێت و ئێستاش له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان به ته‌نیایی، ئاژانسێکی هه‌والی، به ناوی "ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشێت" داناوه که به چالاکترین وێبلاگی کوردی له بواری هه‌واڵ داده‌نرێت. ادامه مطلب |
||