|
|
|
|
|
BECAUSE OF SECURITY, PERSONAL AND ANOTHER PROBLEMS, THIS WEBSITE STOPED IT,S ACTIVITIES IN OCT. 2007 ...
بینه‌رانی هێژا به هۆی هه‌ندێک کێشه‌ی ئه‌منی و گرفتی تاکه‌که‌سی، ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشێت له ئۆکتۆبری 2007ه‌وه تا واده‌یه‌کی نادیار داخــــراوه ... ادامه مطلب |
||
|
|
|
|
|
ئێکۆنۆمیست: کورد 5 تا 10 ساڵی تر جیهان ناچار ده مه‌سعوود حه‌قیقه‌ت فه‌ر:(ئێکۆنۆمیست) گۆڤاری ئێکۆنۆمیستی به‌ریتانی له بابه‌تێک دا له ژێر ناوی "ئایا سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ڕاده‌گه‌یێندرێ؟" باس له‌وه ده‌کات که ئه‌مرۆ باشترین ده‌رفه‌ت ڕه‌خساوه بۆ ئه‌وه‌ی کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆ له باشوور سازبێت و به‌ڵام ڕێگه‌یه‌کی درێژ له‌به‌ره تا داهاتوویه‌ی ئه‌من، دێمۆکراتیک و خۆگرتوو له کوردستان مسۆگه‌ر بێت"و بۆیه‌ش "پێشنیار به ڕێبه‌رانی کورد ده‌کات په‌له بکه‌ن و لۆژیکی بجووڵێنه‌وه". ادامه مطلب |
||
|
|
|
|
|
ئێران ده‌یه‌وێ ناوچه‌ی تامپۆن له سنووری کوردستان پێک مه‌سعوود حه‌قیقه‌ت فه‌ر(مه‌ناف): ئامانجی ئێران له هێرش بۆ سه‌ر کوردستان ته‌نیا به‌ره‌نگاری گه‌ریلاکانی پژاک و پ.ک.ک نیه، به‌ڵکو ئێران ده‌یه‌وێ به‌م بیانوویه دامه‌زراندنی بنکه‌ی سه‌ربازی، مینڕێژی له سنوور، ره‌وانه‌کردنی تانک و زرێپۆش و هێزی سه‌ربازی و تۆپ و کاتیۆشا و چه‌کی قورس، پێش به هێرشێکی چاوه‌ڕوانکراوی ئه‌مریکا له کوردستانه‌وه بگرێت و هه‌روه‌ها هه‌رێمێکی ئاسایشی پارێزراو (تامپۆن) پێک‌بێنێت و یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانیش له‌م پیلانه ئاگاداره. ادامه مطلب |
||
|
|
|
|
|
لۆمۆند: ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئاماده‌یی ته‌قینه‌وه ی جه‌ماوه‌ر ئاماده‌کردنی: مه‌سعوود حه‌قیه‌ت فه‌ر ڕۆژنامه‌ی ناوداری فه‌ره‌نسی "لۆمۆند" ده‌نووسێ: "زه‌خت و گووشاری ڕه‌ژیمی مه‌لاکان بۆ سه‌ر کوردان، رۆژ به ڕۆژ په‌ره ده‌ستێنێ، زێد‌بوونی ڕێژه‌ی ئیعدام، داخرانی ڕۆژنامه‌و چاپه‌مه‌نیه‌کان و زنجیره‌ی ده‌زگیری و ئاخنینی گرتووخانه‌کان، له نیشانه کانی به‌رچاوی ئه‌م زه‌خته‌ن. ڕۆژ نیه له کوردستان مرۆڤێکی سیڤیل به گوله‌ی هێزه‌کانی ئاسایشی نه‌کوژرێ و سه‌رجه‌م ئه‌م فاکته‌رانه رۆژهه‌ڵاتی کوردستانی ئاماده‌ی ته‌قینه‌وه‌یه‌کی پرۆتیستۆیی جه‌ماوه‌ری کردووه. ادامه مطلب |
||
|
|
|
|
|
کوردستان مه‌زنترین گرتووخانه‌ی ڕۆژنامه‌وانان ل ئاماده‌کردنی؛ مه‌سعوود حه‌قیقه‌ت فه‌ر هه‌ر ئێستا "محه‌ممه‌د سه‌دیق که‌بوودوه‌ند"، "ئاکۆ کورد نه‌سه‌ب"، "ئیجلال قه‌وامی"، "کاوه جه‌وانمه‌رد"، عه‌دنان حه‌سه‌نپوور"، 5 رۆژنامه‌وانی کوردن که به تۆمه‌تگه‌لێکی هاوشێوه و بێ بنه‌ما و به‌ڵگه، له گرتووخانه‌کانی کۆماری ئیسلامی دان. ادامه مطلب |
||
|
|
|
|
|
ڕاپۆرتی حه‌وته‌نامه‌ی ئۆتریشی "پروفایل نووسینی: مارتین شتاودینگر "محه‌ممه‌د جه‌عفه‌ری سه‌حرارودی"، که‌سێک که به‌رپرسیاره‌تیی تێرۆری ساڵی 1989ی وییه‌نی پیته‌ختی وڵاتی ئۆتریشی له ئه‌ستۆ بوو، ئیمڕۆ یه‌کێک له به‌رپرسه باڵاکانی ده‌وڵه‌ت و دیپلۆماتێکی پله‌به‌رزی کۆماری ئیسلامی ئێرانه. حه‌وته‌نامه‌ی ئۆتریشی "پروفایل" له هه‌واڵێکیدا ڕه‌وشی ناوبراوی له کاتی تێرۆری دوکتۆر قاسملووه‌وه تا ئه‌مڕۆ هه‌ڵسه‌نگاندووه و... ادامه مطلب |
||
|
|
|
|
|
ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان: کانوونی نووسه‌رانی ئێران له یه‌یاننامه‌یه‌کی نووسراوی به‌په‌له دا، حوکمه‌که به یه‌کجار زۆر قورس و نامرۆڤانه وه‌سف ده‌کات و داوا له‌هه‌موو هێزه مرۆڤدۆسته‌کان ده‌کات پشتگیریان بکات و به به‌شداری خۆیان پێش به‌به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و حوکمه دژی ئینسانی‌یه بگرن. ادامه مطلب |
||
|
|
|
|
|
ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان: به گوێره‌ی ئه‌م هه‌واڵانه‌ی که له شار وشارۆچکه‌کانی کوردستانه‌وه به ده‌ستمان گه‌یشتوون، دوێنێ هه‌ینی، 18مین سالڕۆژی تیرۆری دوکتۆر قاسملوو، شاره‌کانی سه‌قز، مه‌هاباد، پیرانشار، شنۆ، سنه، کرماشان، بۆکان و زۆربه‌ی شوێنه‌کانی تری کوردستان له مانگرتنێکی سه‌رتانسه‌ری دابوون و شه‌قامه‌کان جگه له سیخوڕان و هێزه‌کانی چه‌کداری ره‌ژیم که‌سی تری لێنه‌ده‌بینرا. ادامه مطلب |
||
|
|
|
|
|
عه‌بدولره‌حمان قاسملوو له شه‌و زستان (شه‌وی یه‌لدا) ی ساڵی 1309ی هه‌تاوی رێكه‌وتی 22ی دیسامبری ساڵی 1930 زایینی‌دا له شاری ورمێ له بنه‌ماڵه‌یه‌كی خاوه‌ن مڵكی ده‌ست ڕۆیشتوودا له دایك بوو. خوێندنی سه‌ره‌تایی‌و ناوه‌ندی، پێشان له ورمێ‌و دوایه له تاران ته‌واوكرد. هێشتا زۆر منداڵ بوو كه له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له سیاسی‌یه‌كان ئاشنا بوو‌و بیر‌و باوه‌ڕی ئازادیخوازانه له مێشكی‌دا جووڵا. بۆ خۆی له‌م باره‌یه‌وه له كتێبی "چل ساڵ خه‌بات له پێناوی ئازادی"دا پاش باسی سه‌فه‌ری 30 كه‌س له كورده‌كان بۆ باكۆ له سه‌ر بانگهێشتنی ده‌وڵه‌تی شووره‌وی، ده‌نووسێ... ادامه مطلب |
||
|
|
|
|
|
وه‌رگێران و ئاماده كردنی: قادر وریا زۆر كه‌س هه‌ن كه ئاره‌زوو ده‌كه‌ن بزانن ئه‌و قسانه‌ی له چاوپێكه‌وتنی دوكتور قاسملوو‌و دیپڵۆمات ـ تیرۆریسته‌كانی كۆماری ئیسلامی له دانیشتنی وییه‌ن دا كران، چ بوون. دوكتور قاسملوو بۆ باس له‌سه‌ر داخوازه‌كانی گه‌لی كورد له گه‌ڵ نوێنه‌رانی كۆماری ئیسلامی‌و دیتنه‌وه‌ی رێگاچاره‌یه‌كی ئاشتیخوازانه بۆ كێشه‌ی كورد له كوردستانی ئێران، چووبووه وییه‌ن. ئه‌و قسانه‌ش كه له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا كردبوونی، هه‌ر له‌و پێوه‌ندی‌یه‌دا بوون. به‌ڵام ئه‌وانه‌ی به ناوی نوێنه‌رانی كۆماری ئیسلامی‌یه‌وه بۆ وتووێژ له‌گه‌ڵ دوكتور قاسملوو‌و هاوڕێیانی هاتبوون، نیازێكی دیكه‌یان هه‌بوو. ئه‌وان بۆ كوشتنی "پێغه‌مبه‌ری ئاشتی" هاتبوون. ادامه مطلب |
||
|
|
|
|
|
ئا: مه‌سعوود حه‌قیقه‌ت فه‌ر (مه‌ناف) ڕێکخراوی هه‌واڵنێرانی بێ سنوور، له ڕاپۆرتێک دا به گیرانی 6 ڕۆژنامه‌وان، ئێران به گه‌وره‌ترین زیندانی ڕۆژنامه‌وانانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین وه‌سفکرد و باس له گووشار و ئازاری ڕۆژنامه‌وانانی سه‌ربه‌خۆ له لایه‌ن به‌رپرسانی ڕه‌ژیم و گیرانی " محه‌ممه‌د سه‌دیق که‌بوودوه‌ند، سه‌رۆکی ڕ.م.م.ک، کاوه جه‌وانمه‌رد و عه‌دنان حه‌سه‌نپوور"، دوو ڕۆژنامه‌وانی تری کورد و هه‌روه‌ها باس له "سه‌عید مه‌تین پوور و سه‌عید موغانلو"ی ئازه‌ری و "محه‌ممه‌د حوسێن فه‌لاحیه و عه‌لی فه‌ره‌حبه‌خش" دوو ڕۆژنامه‌وانی تری ئێرانی ده‌کات. ادامه مطلب |
||
|
|
|
|
|
ئا: مه‌سعوود حه‌قیقه‌ت فه‌ر (مه‌ناف) "مه‌سعوود بارزانی" له لێدوانێک دا بۆ که‌نالی ئاسمانی EuoroNews باس له‌وه ده‌کات که هێرشێکی چاوه‌ڕوانکراوی تورکیا بۆ کوردستان، ناوچه‌که تووشی فه‌لاکه‌ت ده‌کات و هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان له سه‌ره‌وه و هێزه‌کانی عێراقیش به توندی وه‌لامی هێرشی تورکیا ده‌ده‌نه‌وه. ادامه مطلب |
||
|
|
|
|
|
ئا: مه‌سعوود حه‌قیقه‌ت فه‌ر (مه‌ناف) له‌م رۆژانه‌ی دواییدا، ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریکا "CIA" ڕاپۆرتێکی نهێنی بڵاوکرده‌وه که تێیدا ئاماژه به ڕه‌وتی یه‌کگرتوویی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین ده‌کات و نقاشی په‌ره‌سه‌ندنی خواستی پێکهێنانی کوردستانی یه‌کگرتوو و سه‌ربه‌خۆ دێنێته به‌ر باس و ده‌ڵێ که ئه‌گه‌ر کاتی خۆی بێت، ئه‌وا ئه‌مریکا هه‌وڵی ئاسانکاری سه‌ربه‌خۆیی بۆ کوردان ده‌دات له ناوه‌نده‌کانی جیهانی.ادامه مطلب |
||
|
|
|
|
|
مه‌سعوود حه‌قیقه‌ت فه‌ر(مه‌ناف) سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان "مه‌سعوود بارزانی" که به بانگهێشتی پارله‌مانی ئه‌ورووپا، له بروکسه‌ل بوو، ئاخافتنێکی پێشکه‌ش به ئه‌ندامانی کۆمیسیۆنی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی پارله‌مانی ئه‌ورووپا کرد و جوابی پرسیاره‌کانیی پارله‌مانتارانی سه‌باره‌ت به ڕێفراندۆمی که‌رکووک، تیرۆریسم و هه‌رێمی کوردستان، یاسایی نه‌وت و هتد، دایه‌وه. ادامه مطلب |
||
|
|
|
|
|
مه‌سعوود حه‌قیقه‌ت فه‌ر(مه‌ناف) عه‌بدوڵا گوڵ، ڕۆژی 24ی ئه‌پریل له لایه‌ن ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا وه‌کو نوێنه‌ره‌ی پارتی داد‌و گه‌شه‌ی ئیسلامی AKP، وه‌کو کاندیدایی پارته‌که بۆ سه‌رۆکایه‌تی کۆماری تورکیا هه‌ڵبژێردرا. لێره‌دا کورته‌یه‌ک له ژیانی سیاسی ناوبراو دێته به‌ر باس. ادامه مطلب |
||
|
|
|
|
|
تورکیا 11مین سه‌رکۆماری هه‌ڵده‌بژێرێ مه‌سعوود حه‌قیقه‌ت فه‌ر(مه‌ناف) ادامه مطلب |
||
|
|
|
|
|
مه‌سعوود حه‌قیقه‌ت فه‌ر(مه‌ناف) ڕۆژی 22ی ئه‌پریل، فه‌ره‌نسا سه‌رکۆماری نوێی خۆی هه‌لده‌بژێرێ و ئه‌وه له کاتێک دایه که سه‌ره‌رایی ئه‌وه که پڕۆپاگه‌نده‌کان له رۆژی 9ی مانگه‌وه، ده‌ستی پێکردووه و پانتایی سیاسی فه‌ره‌نساش گری گرتووه، که‌جی تا ئێستاش زۆربه‌ی خه‌ڵک نازانن کام کاندید هه‌ڵبژێرن. 22ی ئه‌پریل، ڕکه‌به‌ری 12 بژارده‌ی فه‌ره‌نسا بۆ گرتنه‌وه‌ی جێگه‌ی "ژاک شیراک"، ده‌سپێده‌که‌ن و 65 هه‌زار پۆسته‌ری ته‌بلیغاتی له‌م وڵاته‌دا بڵاو بۆته‌وه و که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندنیش... ادامه مطلب |
||
|
|
|
|
|
عه‌بدوڵا موهته‌دی، له وتووێژێک دا پ.ک.ک و پ ئاماده کردنی: مه‌سعوودحه‌قیقه‌ت فه‌ر )مه‌ناف( مانشێت نیوز؛ تایبه‌ت: سکرتێری کۆمه‌له‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران "عه‌بدوڵا موهته‌دی" له وتووێژێکدا، ڕاده‌گه‌یه‌نێ که پژاک هه‌ر پ.ک.ک یه و کاتێک له سنووره‌کانی تورکیا ده‌رباز ده‌که‌ن، ناو ده‌گۆڕن و ده‌بنه پژاک. موهته‌دی ده‌ڵێ: پ.ک.ک ڕێکخراوێکی باوه‌ڕ پێکراو و جێگای متمانه نییه ده‌ستنیشانی ده‌کا که ئه‌وان نادێموکراتیکن و هیچ پره‌نسیبێکیان نییه و له‌م سڵانه‌دا له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م هێزه کوردیه‌کان به‌شه‌ر هاتوون و ... ادامه مطلب |
||
|
|
|
|
|
ڕۆژنامه‌وانێکی ئه‌مریکی: ئه‌مریکا پشتیوانی له پژاک و ئاماده کردنی:مه‌سعوود حه‌قیقه‌ت فه‌ر"مه‌ناف" "ریس ئه‌ڵڕیش" رۆژنامه‌وانی ئه‌مریکی و نووسه‌ری کتێبی "ئامانج گرتنی عێراق"، که له‌م دوایانه دا سه‌ردانی باشووری کوردستان و ئێرانیشی کردووه، له وتووێژێک دا باسی له یارمه‌تی و پشتیوانی ئه‌مریکا بۆ پارته کورده چه‌کداره‌کانی ئێرانی کردووه. ناوبراو ده ڵێ که ئه‌مریکا پشتیوانی له پژاک و موجاهیدینی خه‌ڵق ده‌کات و حدکا و کۆمه‌ڵه‌ش، ڕوانگه‌ی جیاوازیان هه‌یه له هه‌مبه‌ر، هێرشی ئه‌مریکا بۆ ئێران. ادامه مطلب |
||
|
|
|
|
|
ڕه‌خنــــــه: پڕ به دڵ و جوانترین و ڕازاوه‌ترین پیرۆزباییتان لێده‌کات به بۆنه‌ی هاتنی ساڵی 2704ی کوردی و جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ورۆز. هیواداری ساڵێکی پر له خۆشی و کامه‌رانی و ده‌سکه‌وتی نه‌ته‌وه‌ییتان بۆ ئاواته‌خوازین. ادامه مطلب |
||
|
|
|
|
|
ڕه‌خنــــــه: ئه‌مڕۆ هه‌ینی، ڕێکه‌وتی 16ی مارت، ساڵوه‌گه‌ری نۆزده‌یه‌مینی کیمیابارانی حه‌ڵبچه‌ی شه‌هید له لایه‌ن ئه‌رته‌شی به‌عسی ڕووخاوه. له‌م رۆژه دا به هۆی باراندنی گازی خه‌رده‌ل و ئه‌عساب و بۆردومانی کیمیایی ئه‌م شاره زیاتر له 5000 هه‌زار مرۆڤی بێ تاوان، کوژران و زامێکی مه‌زن له کوردستان، به‌دیهات و رۆژێکی ره‌ش له میژووی گه‌ل و وڵاته‌که‌مان زێده بوو. ادامه مطلب |
||
|
|
|
|
|
به‌ڕێوه‌به‌ری ڕه‌خــــنه پڕ به دل پیرۆزبایی 8ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژن له سه‌رجه‌م دایکان و خوشکان و ئافره‌تانی جیهان و به تایبه‌ت کوردستان ده‌کات و هیوایی ئه‌وه ده‌خوازێ له داهاتوویه‌کی نزیک دا له کوردستانێکی ئازاد و جیهانیکی پڕ له ئاشتی دا چیتر شایه‌تی هه‌ڵاواردنی ره‌گه‌زی، پێشێل‌کرانی مافی ژنان، خۆکوشن و سوتان و زه‌ماوه‌ندی زۆره‌ملی و نایه‌کسانی یاسایی و به‌نزم زانینی ئاستی ئافره‌تان نه‌بێت. ادامه مطلب |
||
|
|
|
|
|
نووسینی: مه‌سعوود حه‌قیقه‌ت فه‌ر(مه‌ناف) پێشکه‌شکه‌ری پڕۆگرامه‌که: به‌ڕێز... پێم خۆشه به درووستی جوابی ئه‌م پرسیاره‌م بده‌یه‌وه. ئایا کورده‌کان ده‌یانه‌وێ ئێران پارچه پارچه بکه‌ن و جیا ببنه‌وه؟ میوانی کورد: نه‌وه‌ڵلاهی. نه به‌خودای. کێ وه‌ده‌ڵێ. حه. ئێمه له هه‌موو که‌س ئێرانی ترین. سوێن ده‌خۆم. ئه‌وه دیالۆگێکی هه‌میشه‌یی ڕادیۆ ده‌نگی ئه‌مریکایه، کاتێک چالاکێکی سیاسی و مه‌ده‌نی کورد میوانی پڕۆگرامه‌که‌ی ده‌بێت. ادامه مطلب |
||
|
|
|
|
|
"مه‌سعوود حه‌قیقه‌ت فه‌ر" ناسراو به مه‌ناف، له سالی 1982 له شاری پیرانشاری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له دایک بووه و خوێندکاری کۆلێژی ئابووری له زانکۆی زه‌نجان بووه، له زمانه‌کانی کوردی به زاراوه‌کانیه‌وه و فارسی و تورکی شاره‌زایی ته‌واوی هه‌یه و ئینگلیزیش تا ڕاده‌یه‌کی باش ده‌زانێت و ئێستاش له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان به ته‌نیایی، ئاژانسێکی هه‌والی، به ناوی "ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشێت" داناوه که به چالاکترین وێبلاگی کوردی له بواری هه‌واڵ داده‌نرێت. ادامه مطلب |
||
|
|
|
|
|
یه‌که‌م رۆهات ئاڵاکۆم وه‌رگێران له تورکییه‌وه: سه‌ردار سه‌عدی مێژووی سینه‌مای ئه‌رمه‌نیستان له هه‌ر 10 ساڵ دا فیلمێکی کوردی به‌خۆیه‌وه بینیوه. ده‌ستپێکی ئه‌و فیلمه کوردیانه‌ش به‌سه‌رهاتی ژنێکی کورد به نێوی "زێرێ" یه که به شێوه‌ی بێ‌ده‌نگ به وێنه کێشراوه.80 ساڵ به‌ر له مێژووی ئێستامان، یه‌که‌م فیلمی کوردی به نێوی "زێرێ" که ره‌وشی ژنانی کورد باس ده‌کات، ساز کراوه و وه‌ک یه‌که‌م فیلم که کوردی به وێنه کێشاوه قه‌بوڵ ده‌کرێت. ادامه مطلب |
||
|
|
|
|
|
لێره هه‌موو به‌یه‌ک نامۆن نووسینی : ئۆرهان په‌مۆک وه‌رگێڕ بۆ کوردی : ڕێناس جاف زاده‌ی ئه‌سته‌مبووڵم. جگه له‌و 3 ساڵه‌ی له نیۆیۆرکم به‌سه‌ر برد، مابه‌قی عومرم، هه‌مووی له زێده‌که‌مدا تێپه‌ڕیوه. له ته‌مه‌نی 54 ساڵیدا هێشتا له نێو کۆبینا و شۆقه و ئاپارتمانه‌کانی ئه‌سته‌مووڵدا ده‌ژیم؛ ئه‌و ماڵ و نیشتنگه‌ی، باو باپیرم له‌سه‌رده‌می مناڵیمدا بۆ نیشته‌جێبوونی بنه‌ماڵه پڕخێزان و قه‌ره‌باڵغه‌که‌مان چێیان کردبوو. به شه‌وانی هاوینی که له ده‌لاقه‌ی ژووره‌که‌مه‌وه سه‌یری شه‌کانه‌وه‌ی لق و پۆی دار چنارانی ئه‌مبه‌ر و ئه‌وبه‌ری شه‌قامه‌که‌ی "ته‌سوکوییه" ،ده‌که‌م ، چاوم به گڵۆپی دوکانه‌که‌ی "عه‌لائه‌دین"، ده‌که‌وێ و ئه‌و ده‌مانه‌م بیر دێته‌وه باوکم جگه‌ره و ڕۆژنامه‌که‌ی له هه‌مان دوکان وه‌رده‌گرت و منیش ده‌چووم هه‌تا چکلێت(شۆکۆلات)، جاچکه(بنێشت)،حه‌وت تیری ئاوپژێن،کاتژمێری لاستیکی و ژماره‌ی نوێی سه‌ربرده‌کانی وێنه‌داری "تام میکس" ی لێ بکڕم. ادامه مطلب |
||
|
|
|
|
نووسه‌رو نووسین و ڕه‌خنه و خۆراکی جه‌سته‌ی پێشکهوتنهم . حه‌مید عه‌زیز نووسین : پیرۆزی گه‌یاندنی ڕسته نه‌گه‌یه‌ندراوه‌کان و ووشه قورس و مه‌حاڵ و نه‌توانراوه‌کانی ووتنه بۆ به‌هێزتربوون و باشتربوون و جوانتربوونی ژیان به‌رامبه‌ر خه‌ڵک و کاربه‌ده‌ستانی گوێ نه‌گرو خه‌م نه‌خۆری ووڵات .. نووسین و دنیای کتێب و په‌رتووک ده‌ربڕینی ئازاری نه‌ته‌وه‌یه‌کی خه‌فه‌کراوی ده‌ست و ده‌م به‌ستراوو هاواره‌کانی نان و ئازادی گه‌لێکه به‌رامبه‌ر فیرعه‌ون و سووڵتانه‌کانه بێ به‌زه‌ییه‌کان . ادامه مطلب |
||
|
|
|
|
|
نووسینی: دکتۆر روئیا تلوعی له‌خوێندنه‌وه‌ی راگه‌یاندنی له‌ت بوونی حیزبی دیموکرات، بێ ئیختیار به ده‌نگی به‌رز گریام. وه‌ک ئه‌و کاته‌ی له سلوولی تاکه‌کاسی به ده‌نگی به‌رز ده‌گریام..... کچه‌که‌م لێی پرسیم: وتم نا کچم، به‌ڵام حیزبی دیموکرات یادگاره‌که‌ی قازی، هی گشتمانه.من ناتوانم بێ خه‌یاڵ بم... ادامه مطلب |
||
|
|
|
|
|
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری وێبلاگی ڕه‌خنه، پڕ به دل، جه‌ژنی شکۆداری 2ی ڕێبه‌ندان، 61مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی تاقه کۆماری کوردستان و یه‌که‌م ده‌سه‌لاتی چاخی مۆدێرنی کوردی له ئێوه‌ی به‌ڕێز و خۆشه‌ویست و سه‌رجه‌م گه‌لی کورد، پیرۆز ده‌کات. ادامه مطلب |
||
|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، تایبه‌ت: "هرانت دینک" هاوڵاتی به ره‌چه‌ڵه‌ک ئه‌رمه‌نی له ساڵی 1954 له شاری "مه‌ڵاتیه" له باکووری کوردستان له دایک بوو. ناوبراو رۆژنامه‌وان و نووسه‌رێکی ناڕازی ئه‌رمه‌نی بوو که به‌رده‌وام جه‌ختی له‌سه‌ر "تورک نه‌بوون" و "ئه‌رمه‌نی بوون"ی ده‌کرده‌وه و له هه‌ما کات دا خۆی به هاوڵاتیه‌کی "تورکیا ده‌زانی". ادامه مطلب |
||